خۆشۆردن و دەست نوێژ گرتن لە کاتى دوبارە کردنەوەى جووت بوون : ماڵپەڕی وەڵامەکان
خۆشۆردن و دەست نوێژ گرتن لە کاتى دوبارە کردنەوەى جووت بوون
پرسیار:

ئەگەر پیاوێک لەگەڵ خێزانى کارى جووت بونیان کرد پاشان ئەگەر ویستیان دوبارەى بکەنەوە ئەبێ سەرەتا خۆیان بشۆن ئینجا دوبارەى بکەنەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو کەسەى دەیەوێ جووت بوون لەگەڵ خێزانى دوبارە بکاتەوە سوننەتە دەست نوێژ بگرێ یان خۆى بشوات ئینجا دوبارە کارى جووت بوون ئەنجام بدات چونکە خۆشتن چالاكى و هێز و توانا بە لەش و جەستە دەدات . 

ئەو کەسەى دەیەوێ جووت بوون لەگەڵ خێزانى دوبارە بکاتەوە سوننەتە دەست نوێژ بگرێ یان خۆى بشوات ئینجا دوبارە کارى جووت بوون ئەنجام بدات لەبەر ئەم بەڵگانەى خوارەوە : 

یەکەم : أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه) فەرموویەتى : پێغەمبەرى خوا صلی الله عليه وسلم فەرموویەتى : (إِذَا أَتَى أَحَدُكُمْ أَهْلَهُ، ثُمَّ أَرَادَ أَنْ يَعُودَ، فلْيَتَوضَّأ) رواە مسلم
واتە: گەر یەكێك لە ئێوە لەگەڵ خێزانەكەی جوت بو، پاشان ویستی دوبارە لەگەڵى جوت ببێتەوە، با لەنێوان ئەو دو جوتبونەدا دەست نوێژ بگرێ. لە ریوایەتێكی تردا دەفەرموێ: دەست نوێژ بگرێ.

دووەم : ئەبی رافع گوتویەتى: ((أن النبي طاف ذات يوم على نسائه، يغتسل عن هذه، وعند هذه قال: فقلت له يا رسول الله ألا تجعله غسلاً واحداً؟ قال: هذا ازكى وأطيب وأطهر)). رواه أبوداود والنسائي والطبراني (حديث صحيح)
واتە: ڕۆژێك پێغەمبەر بەسەر خێزانەكانىدا گەڕاو چوە لایان بە مەبەستی جوتبون، لەلای هەر یەكێكیان دا خۆی دەشوشت، ئەبی رافع دەڵێ: بە پێغەمبەرم گوت: ئەی پێغەمبەری خوا بۆ بۆ هەموان نایكەی بەیەك خۆشتن؟ پێغەمبەر فەرموی: ئا بەو شێوەیە پاكترو باشترو خاوێنترە. واتە: بۆ هەر جوتبونێك خۆی بشوات.

ئێستاش لەم سەردەمەدا پزیشكی ئێستا دەری خستوە كە خۆشتن چالاكى و هێز و توانا بە لەش و جەستە دەدات.

سێیەم : خاتو عائیشە گوتویەتى:((كان رسول الله اذا أراد أن يأكل أو ينام وهو جنب، غسل فرجه وتوضأ وضوءه للصلاة)). رواه البخاري ومسلم وغيرهما.
واتە: كاتێك پێغەمبەری خوا لەشی گران بوایە و ویستبای نان بخوا یان بخەوتبا زەكەری دەشوشت و دەست نوێژی دەگرت.

چوارەم : یان گوتویەتى: ((كان رسول الله اذا أجنب فأراد أن ينام توضأ أو تيمم)). رواه البيهقي وابن أبي شيبة (صحيح).واتە: پێغەمبەری خوا گەر لەشی گران بایەو ویستبای بخەوێ ئەوا دەست نوێژی دەگرت یان تەیەممومی دەكرد.

پێنجەم : وە ئیمامى عومەر ڕەزاى خواى گەورەى لێ بێ پرسیارى کرد لە پێغەمبەرى خوا  کە ئایا کەسێک لە ئێمە دەتوانێ بخەوێ لە کاتێکدا کە لەشى گران بێ؟
پێغەمبەرى خوا  لە وەڵامدا فەرمووى : بەڵێ ، گەر دەستنوێژى گرت .

وە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەفەرموێ :
بۆ کەسى لەشگران سوننەتە کە دەست نوێژ بشوات گەر ویستى خواردن بخوات یان خواردنەوە بخواتەوە یان بخەوێ یان دوبارە بچێتەوە لاى خێزانى ، بەڵام کەراهەتى هەیە بە لەشگرانیەوە بخەوێ گەر دەستنوێژ نەشوات .
مجموع الفتاوى " ( 21 / 343 ) .

 جا بە گوێرەى ئەو فەرمودانەى باس كران بۆمان دەردەكەوێ کە سوننەت وایە ئەو کەسەى دەیەوێ جووت بوون دوبارە بکاتەوە یان بە لەشگرانیەوە بخەوێ یان خواردن بخوان دەست نوێژ بگرێ .

سەردان: ٤,١٣٠ بەش: خۆشۆردن (غوسل)