ئەمەوێت شێوازی سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ بزانم لە قورئان خوێندندا؟
سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ لە خوێندنەوەی قورئاندا کار پێکردنی یەتی ، وە ڕەوشت کردنە بەو ڕەوشتەی کە ئەو لەسەری بووە ، ، وەبانگەوازی کردنی خەڵکی بۆ ئەو ڕێبازەی کە ئەوی لەسەر بووە ، هەر وەکو چۆن دایکی ئیمانداران دەربارەی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : ( إِنَّ خُلُقَ نَبِيِّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ الْقُرْآنَ ) رواه مسلم (746). واتا : بەڕاستی ڕەوشتی پێغەمبەری خوا ﷺ بریتی بوو لەقورئان ، واتا ڕەوشتی ڕەوشتی قورئان بوو ، بەوەی کەوا چ شتێک لە قورئاندا فەرمانی پێ ئەکرد جێ بەجێی ئەکرد وە چ شتێکیش لە قورئاندا قەدەغەی لێ ئەکرد ، ئەو لێی دور دەکەوتەوەو نەی ئەکرد .
بۆیە ئەبێت بەرنامەی موسوڵمان لەگەڵ قورئان دا بەم شێوەیە بێت ، بەردەوام هەوڵی کردەوە پێ کردنی بدات وە شوێن ئەو ڕێبازە بکەوێت کەتیایەتی ، چونکە قورئان نورو ڕوناکی یەکی ئاشکرایە لەلایەن خوای پەروەردگارەوە ، هەرکەس دەستی پێ وە بگرێت سەرفراز و براوە ئەبێت ، وە ڕێنمونی کاری ئەبێت بۆ سەر ڕێباز و ڕێگای ڕاست .
بەڵام سەبارەت بە شێوازی پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم لە قورئان خوێندندا :
ئەوا ئیمامی ابن القیم لە کتابە گەورە و بەنرخەکەی دا ، " زاد المعاد "دا باسی کردووە، ئەو فەرمودانەی کۆکردۆتەوە کەوا هاتوون لەم بوارەدا ، وە هەموو ئەم فەرمودانەی کورت و پوخت کردۆتەوە بەچەند واتاو دەستەواژەیەک کەوا مەبەست و ئامانج بگەیەنێت ، هەموو ئەم فەرمودانەش فەرمودەی صەحیح و ڕاستن ، ئەتوانرێت بۆ دڵنیایی بگەڕێیتەوە سەریان لەکتابەکەیدا ، به ئێمە لێرەدا تەنها قسەکانی ابن القیم نەقڵ ئەکەین وە اکتفاء بەقسەکانی ئەو ئەکەین بەبێ هێنانی هەموو فەرمودەکان ، بۆ ئەوەی بابەتەکە درێژە نەکێشێت و لەسەر خوێنەران قورس و ناڕەحەت بێت .
ئیمامی ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەفەرموێت :
پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم کە قورئانی ئەخوێند بەزۆری [حزبێک ] واتا: نیو جزء قورئانی ئەخوێند ، بێ هیچ کەموو کورتیەک ،وەقورئان خوێندنی بە [ترتیل] بوو واتا: بە جوانی و ڕێکوپێکی ، قورئان خوێندنەکەی ڕوون و ڕونکەرەوە بوو حەرف بەحەرف ، وە نێوانی ئەدا بەئایەتەکان ئایەت بە ئایەت ، وە کاتێک گەیشتبا بەو حەرفانەی کەحەرفی [المد ]ن ، واتا : ئەو حەرفانەی کە ئەبێت درێژ بکرێنەوە درێژى دەکردەوە، بۆیە وشەی ( الرحمن )ی درێژ ئەکردەوە ، وەوشەی ( الرحيم )ی درێژ ئەکردەوە ، هەروەها هەر لەسەرەتای قورئان خوێندنیدا پەنای ئەگرت لە شەیطان ، ئەیفەرموو : ( أعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَجِيم ) ، وەهەنێک جار ئەی وت : ( اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم من هَمْزِهِ ونَفْخِهِ، ونَفثِهِ ) وە وتنی ئەمەش پێش قورئان خوێندن بووە ، وە پێی خۆش بوو کەوا گوێی لە قورئان خوێندنی جگە لە خۆی بێت ، بۆیە فەرمانی کرد بە عبدالله کوڕى مسعود کە قورئان بخوێنێت ئەویش بۆی خوێند ، پێغەمبەری خوا ﷺ گوێی بۆ گرت ئەویش قورئانی بۆ ئەخوێند ، پێغەمبەری خوا ﷺ کەوتە خشوع و لەخوا ترسان تاکوو چاوەکانێ پڕبوون لە فرمێسک .
وە پێغەمبەری خوا ﷺ قورئانی ئەخوێند بە پێوە ، وە بەدانیشتنەوە ، وەبە ڕاکشانەوە ، وەبەدەس نوێژو بێ دەست نوێژەوە ، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە نەخوێندنی قورئان تەنها لەش گرانی نەبێت [واتا لەهەموو حاڵەکاندا ئەی خوێند تەنها مەگەر لەشی گران بوایە ] .
وە پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم دەنگی خۆی ئەڕازاندەوە لەکاتی قورئان خوێندندا ، وە جاری واش هەبووە ئایەتەکانى دوبارە ئەکردەوە هەروەکوو چۆن لە ڕۆژی فەتح کردن و ئازاد کردنی مەککەدا ئەم ئایەتەی دوبارە ئەکردەوە : ( إنَّا فتَحْنَا لَكَ فَتْحَاً مُبِيناً ) الفتح/1 .
وە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێت : ( زَيِّنُوا القُرآن بأصْواتِكُم )، واتا قورئان بڕازێنەوە بە دەنگەکانتان یاخود ( لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَتَغَنَّ بِالقُرْآن ) واتا: ئەو کەسە لە ئێمە نیە کەوا دەنگی ناڕازێنێەوە لەکاتی قورئان خوێندندا ، یاخود : ( ما أَذِنَ اللهُ لِشَيء، كأَذَنِهِ لِنَبيٍّ حَسَنِ الصَّوْتِ يَتَغَنَّى بِالقُرْان ) وا تا هیچ شتێک نیە کەوا خوا ڕێگەی دابێت بە پێغەمبەری خوا ﷺ لەڕێگەدان بە ڕازاندنەوەو خۆش کردنی دەنگ بەوێنەی قورئان خوێندن .
" زاد المعاد " (1/482-484) .
تێبینى : مەبەست لە ڕازاندنەوەى دەنگ ئەوە نیە کە ئێستا خەڵکانێک خەریکى گرنگى دانن بە مەقامات و گوێ بە لایەنى تەجویدی و حەق و مافی حەرفەکان نادەن ، بەڵکو مەبەست پێى ئەوەیە کە بەو پەڕى جوانى و خۆشی بیخوێننەوە و واتان لێ بکات کە پێى کاریگەر ببن .