گەر ئافرەتێک خەوی بینی بەڵام مەنی نەبینی دوای ڕۆژێک نەبێت ، ئایا حوکمى چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ئافرەتێک خەوی بینی بەڵام مەنی نەبینی دوای ڕۆژێک نەبێت ، ئایا حوکمى چیە ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر ئافرەت لەخەویدا شتێکی بینی وپاشان لەخەو هەستا بەڵام هیچ شوێنەوارێکی مەنی نەبینی ، لەم حاڵەتەدا خۆشوشتنی لەسەر واجب نی یە .
وه گەر ئافرەت لەخەویدا مەنی بینی دوای ڕۆژێک لەخەو بینین ، ئەوا زەحمەتە بەهۆی ئەو خەو بینینەوە بێت لەبەر زۆری کاتی تێپەڕ بوون بەسەر خەوەکەدا ، بۆیە لەوحاڵەتەدا دەوترێت :
گەر مەنی بینی دوای هەستان لەخەو ، پێویستە خۆی بشوات ، هەرچەند خەویشی نەبینیبێت ، وەئەسڵیش وایە ڕوودانی هەرشتێک بدرێتە پاڵ نزیک ترین کات ، ولەو حاڵەتەدا ئەو مەنییە هی نزیکترین خەوە .
وه گەر ئافرەت خەوی بینی وهیچ تەڕایی نەبینی ، پاشان دوای ماوەیەکی کەم و ڕێکردن مەنی دەرچوو ، ئەوا پێویستە خۆی بشوات ؛ چونکە وادیارە دەرچوونی ئەو مەنییە بەهۆی ئەو خەوبینینەوە بووە بەڵام هەندێ تاخیر بووە .

یەکەم :
لەش گرانی بریتی یە لە :
خەوبینین بەشێوەیەک لەخەویدا جیماع وهاشێوەکانی بکات ، وزۆر جار دەبێتە هۆکاری دەرچوونی مەنی .
"المجموع" للنووي (2/139).

جا گەر ئافرەت لەخەویدا شتێکی بینی وپاشان لەخەو هەستا بەڵام هیچ شوێنەوارێکی مەنی نەبینی ، لەم حاڵەتەدا خۆشوشتنی لەسەر واجب نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کەئیمام ئەحمەد (26195) لە عَائِشَة وە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پرسیار کرا لەپێغەمبەر دەربارەی پیاوێک کەتەڕایی دەبینێت وناکەوێتە بیری خەوی بینیبێت ، فەرمووی : ( يَغْتَسِلُ ) ، واتە : خۆی دەشوات ، وەهەروەها پرسیاری لێ کرا دەربارەی پیاوێک خەوی بینی یە بەڵام هیچ شوێنەوارێکی مەنی نابینێت ؟ فەرمووی : ( لَا غُسْلَ عَلَيْهِ ) ، واتە : خۆشوشتنی لەسەر نی یە.
وه أُمُّ سُلَيْمٍ پرسیاری لەپێغەمبەر کرد : ئایا کاتێ ئافرەت خەو دەبینێت خۆشوشتنی لەسەرە ؟ فەمووی: ( نَعَمْ ، إِنَّمَا النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ)" والحديث حسنه شعيب الأرنؤوط في تحقيق المسند.
واتە : بەڵێ ، بەدڵنیاییەوە ئافرەتان هاوشێوەی پیاوانن لەئەحکامەکاندا .
وە ئەمە کۆدەنگی لەسەرە .

وەئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
نوسەری کتابەکە (المصنف رحمه الله) دەڵێت : " گەر خەوی بینی ولەخەویدا جیماعی دەکرد بەڵام تەڕایی ومەنی نەبینی یاخود گومانی لەدەرچوونی مەنی هەبوو ئەوا خۆشوشتنی لەسەر واجب نی یە ، وەئەگەر مەنی بینی و نەدەهاتە بیری خەوی بینیبێت ئەوا پێویستە خۆی بشوات ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عائشة رضي الله عنها گێڕاویەتیەوە ودەڵێت (أن النبي سئل عن الرجل يجد البلل... الحديث .
واتە : پرسیار کرا لەپێغەمبەر دەربارەی پیاوێک کەتەڕایی دەبینێت ...

وەئەو حوکمەی کە( المصنف ) باسی کردووە جێی کۆدەنگی زانایانە و ابن المنذر کۆدەنگی زانایانی لەسەر نەقڵ کردووە کە ئەگەر کەسێک لەخەویدا بینی جیماع یاخود هاوشێوەکانی دەکات بەڵام مەنی نەبینی ئەوا خۆشوشتنی لەسەر پێویست نی یە . والله أعلم" انتهى من " المجموع " (2/142).

دووەم :
گەر ئافرەت لەخەویدا مەنی بینی دوای ڕۆژێک لەخەو بینین ، ئەوا زەحمەتە بەهۆی ئەو خەو بینینەوە بێت لەبەر زۆری کاتی تێپەڕ بوون بەسەر خەوەکەدا ، بۆیە لەوحاڵەتەدا دەوترێت :
گەر مەنی بینی دوای هەستان لەخەو ، پێویستە خۆی بشوات ، هەرچەند خەویشی نەبینیبێت ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کەپێشتر ئاماژەمان پێدا ، وەئەسڵیش وایە ڕوودانی هەرشتێک بدرێتە پاڵ نزیک ترین کات ، ولەو حاڵەتەدا ئەو مەنییە هی نزیکترین خەوە .

وەئەگەر بەخەبەر بوو لەکاتی دەرچوونی مەنیدا :
گەر بەئارەزووەوە دەرچوو ، ئەوا پێویستە خۆی بشوات ، بەڵام گەر بەئارەزوەوە نەبوو ئەوا به بۆچوونی جمهوری زانایان خۆشوشتنی لەسەر واجب نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر کە بە علي بن أبي طالب رضي الله عنه فەرموو : ( إذَا فَضَخْتَ المَاءَ فَقَدْ وَجَبَ الغُسْلُ) رواه أبو داود (206) ، وصححه الألباني في "الإرواء" (125) .
واتە : گەر ئاوەکەت بەسەریعی و بەهەست کردن بەخۆشیوە دەرچوو ئەوا خۆشوشتن واجب دەبێت .
الممتع " (1/278).

وە لە "الموسوعة الفقهية" (6/333) دا ، هاتووە : " جمهور الفقهاء لە ( الحنفية والمالكية والحنابلة ) پێیان وایە :
گەر مەنی دەرچوو بەبێ هەست کردن بەخۆشی و بەبێ ئارەزوو ، بەشێوەیەک بەهۆی سەرما یاخود نەخۆشی ، ویاخود لێدان لەپشت ، ویاخود بەر بوونەوە لەشوێنێکی بەرز ، یاخود بەهۆی پێوەدانی دوو پشک ، هاوشێوەکانی ، لەم حاڵەتانەدا خۆشوشتن پێویست نی یە ، بەڵام پێویستە دەس نوێژ بگرێت .

بەڵام شافعییەکان پێیان وایە :
خۆشوشتن واجب دەبێت گەر مەنی دەرچوو جا جیاوازی نی یە بەشەهوەتەوە دەرچێت یاخود نا " انتهى.

سێیەم :
گەر ئافرەت خەوی بینی وهیچ تەڕایی نەبینی ، پاشان دوای ماوەیەکی کەم و ڕێکردن مەنی دەرچوو ، ئەوا پێویستە خۆی بشوات ؛ چونکە وادیارە دەرچوونی ئەو مەنییە بەهۆی ئەو خەوبینینەوە بووە بەڵام هەندێ تاخیر بووە .

وە ابن قدامة رحمه الله دەڵێت : "
گەر خەوی بینی بەڵام مەنی نەبینی ئەوا خۆشوشتنی لەسەر پێویست نی یە .
وە ابن المنذر دەڵێت :
زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەمە.
بەڵام گەر ڕێی کرد ومەنی دەرچوو یاخود دوای ئەوەی بەخەبەر دێت مەنی دەرچوو ، ئەوا پێویستە خۆی پشوات ، ئەمە بۆچوونی ئیمام ئەحمەدە ؛ چونکە وادیارە دەرچوونی ئەو مەنییە بەهۆی ئەو خەوبینینەوە بووە بەڵام هەندێ تاخیر بووە و دواتر دەچووە " انتهى من " المغني " (1/233).
والله أعلم.

سەردان: ٥,٨٥٧ بەش: خۆشۆردن (غوسل)