لەهەفتەیەکدا دروستە ئافرەت چەند جار سەردانی ماڵی باوکی بکات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەهەفتەیەکدا دروستە ئافرەت چەند جار سەردانی ماڵی باوکی بکات ؟

سیلەی ڕەحم واجبە ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە 
: ( واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام ) سورة النساء آية1 .
واتە : وه‌ ته‌قوای ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌ندێكتان داوا له‌ هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌خوای گه‌وره‌ واته‌ ده‌ڵێن: له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و شته‌مان پێ بده‌ن، وه‌ سیله‌ی ڕه‌حم و په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیتان بگه‌یه‌نن و مه‌یپچڕێنن .

وەهەروها لەبەر ئەم ئایەتە : ( وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ) سورة الإسراء آية 26 .
واتە : وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ خزمی نزیكتن یان مسكینن ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌شی ناكات پێیان ببه‌خشه‌ .

وە ئەبو هوڕەیڕە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( خَلَقَ اللَّهُ الْخَلْقَ فَلَمَّا فَرَغَ مِنْهُ قَامَتْ الرَّحِمُ فَقَالَ مَهْ قَالَتْ هَذَا مَقَامُ الْعَائِذِ بِكَ مِنْ الْقَطِيعَةِ فَقَالَ أَلا تَرْضَيْنَ أَنْ أَصِلَ مَنْ وَصَلَكِ وَأَقْطَعَ مَنْ قَطَعَكِ قَالَتْ بَلَى يَا رَبِّ قَالَ فَذَلِكِ لَكِ ثُمَّ قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ : ( فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ ) رواه البخاري 6948
واتە : خوای پەروەردگار هەموو دروست کراوەکانی دروست کرد ، کاتێ لێ بووەوە سیلەی ڕەحم هەستایەوە ودەستی گرت بەپایەکانی عەڕشەوە :
خوای پەروەردکار فەرمووی : لەسەر خۆت بە ! ، سیلەی ڕەحم گوتی : ئەمەجێگەی ئەو کەسەیە کەپەنا دەباتە بەر تۆ ، خوای پەروەردگار فەرمووی : ئایا ڕازی نابی بەوەی هەر کەسێک تۆ بگەیەنێت منیش بیگەیەنم وهەرکەسێک تۆ قەتع بکات منیش قەتعی بکەم ؟
سیلەی ڕەحم گوتی : بەڵێ ئەی خوادیە ڕازیم .
خوای پەروەردکار فەرمووی : دەی ئەوە بۆ تۆیە ، پاشان ئەبو هوڕەیرە گوتی :
گەر پێتان خۆشە ئەم ئایەتە بخوێننەوە :
{ فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ } .
واته : ئایا دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می نه‌فامیدا له‌سه‌ری بوون و پشت ئه‌كه‌ن له‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ و جیهاد كردن وه‌ ئاشووب له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نێنه‌وه‌ وه‌ په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیتان ناگه‌یه‌نن، واته‌: نابێ وا بكه‌ن..

جا سیلەی ڕەحم بریتی یە لە چاک بوون لەگەڵ کەسە خزم ونزیکەکاندا ، وەهەندێ جار بەپارە دەبێت وهەندێ جارە بەشتی مەعنەوی دەبێت ، وکەمترین شت ئەوەیە سەلامیان لێ بکرێت وقسەیان لێ دانەبڕدرێت .

پاشان لەشەرع دا ماوەیەک دەس نیشان نەکراوە بۆ سەردانی کردنی کەس وکار ؛ چونکە ئەمە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە وهەندێ کەس سەرقاڵن وهەندێ کەسی تر دوورن وشێوازی کار ودەوامی کەسەکان جودایە ، وهەندێ کەس هەن ماڵیان بەقەد ماڵی باوکیانەوەیە ، وهەندێکی تر هەن لەشارێکی ترن ، هەموو ئەمانە کاریگەری خۆی هەیە ، بەڵام پێویستە لەسەر پیاو ئەوە بزانێت کەدروست نی یە خێزانی لەکەس وکاری دابڕێت ، وەهەروەها پێویستە ئافرەتیش ڕەچاوی باری مێردەکەی بکات وداوای شتێکی لێ نەکات کەقورس بێت لەسەری و زوو زوو داوای چوونەوە نەکات بەشێوەیەک لەتوانای مێردەکەی بەدەر بێت .
والله المسؤول أن يُصلح أحوال الجميع وصلى الله على نبينا محمد .

سەردان: ٤,٨٤٣ بەش: ئادابەکان