ئادابەکانی دەس بە ئاو گەیاندن و چوونە سەرئاو : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی دەس بە ئاو گەیاندن و چوونە سەرئاو
پرسیار:

ئادابەکانی دەس بە ئاو گەیاندن و چوونە سەرئاو کامانەن؟

ئادابەکانی دەس بەئاو گەیاندن وچوونە سەرئاو :
سەر ئاو کردن چەند ئادابێکی هەیە ، پێویسته لەسەر قوتابی زانست (طالب العلم) ئاگاداری بێت وجێ بەجێی بکات بەڵکو شوێن پێی پێغەمبەر هەڵبگرێت وشوێنی بکەوێت ، جا بەکورتی ئەو ئادابانە بریتین لە :
1) دوور کەوتنەوە لەو سەرئاو کردن لە سێبەرى خەڵکى و ڕێگادا
2) حەڕامە میز کردنە نێو ئاوی ڕاوەستاوە.
3) وە حەڕامە میز کردن لە ناو مزگەوتدا.
4) زیکر کردن لەکاتی چوونە سەرئاو وهاتنە دەرەوە لێی.
5) باش نییە شتێک لەگەڵ خۆتدا بەریتە سەر ئاو کە ناوی خودای یاخود زیکری لێ نوسرابێت.
6) لەدەشتایدا دروست نی یە ڕوو یاخود پشت بکرێتە قیبلە بەڵام لەسەر ئاو و ئاودەستدا دروسته ، بەڵام باشتر وایە لەوێشدا ئەو کارە نەکرێت.
7) ڕوو نەکردنە ئەو جێگەیەیی کە بای لێوە دێت ، ئەمەش والله ٲعلم بۆ ئەوەیە نەوەک باکە جلەکانی بەرز بکاتەوە وەخەڵک عەوڕەتی ببینن .
8) خۆ داپۆشین لەکاتی سەرئاو کردندا.
9) ڕێگری کراوە لەوەی بەدەستی ڕاست خۆ پاک بکرێتەوە.
10) خۆ پاکردنەوە بەئاو یاخود بەرد.
11) خۆ پاک نەکردنەوە بەئێسقان و پاشەڕۆی حەیوان .
12) باش وایە کاتێ بەبەرد خۆ پاک دەکرێتەوە بەردەکان تاک بن ، واتە : سێ یاخود پێنج بەرد بێت.
13)باش نیە لەکاتی دەس بەئاو گەیاندندا قسە بکرێت.
14) شوشتنی هەردوو دەست لەکاتی دەرچوون لەسەر ئاو.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٥٥٣ بەش: ئادابەکان