گرنگی ئەدەب و تەربییەتى نەفس و دەروون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گرنگی ئەدەب و تەربییەتى نەفس و دەروون
پرسیار:

زانایانى سەلەف چۆن باسی گرنگی ئەدەب  و ڕاهێنانى نەفس و دەروونیان کردووە؟

گرنگی تەربیەت وڕاهێنانی نەفس ودەروون :
ئیمامی ئاجوڕی  -رحمه الله- لە کتابی ( أدب النفوس) دا ، دەڵێت :

گەر کەسێک بڵێت : چ شتێک بەڵگەیە لەسەر تەربیەت وڕاهێنانی نەفس ودەروون ؟ 
ئەوا پێ دەگوترێت : قورئان وسوننە وقسەی زانايانی موسوڵمان ، گەر بوترێت : باسی بکە ؟
ئەوا پێ دەگوترێت : بەڵێ إن شاء الله. 
خوای تەعالا فەرموویەتی : (( يَأَيّهَا الّذِينَ آمَنُواْ قُوَاْ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً  وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ)) [التحريم:]الآية 6.
واته :  ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له‌ئاگرێك كه‌سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌رده‌.
دەڵێم : هەرکەسێک گوێی لەمە بێت واجبە لەسەری فێری ببێت و لێی بێ ئاگا نەبێت. 
گەر گوتی : ئەوە باس بکە کەئینسان خۆی ماڵ وکەس وکاری پێ دەپارێزێت لەدۆزەخ ؟
ئەوا بڵێ : بەڵێ .
ئیمامی ابن كثير رحمه الله لەتەفسیرەکەیدا لەعەلی کوڕی ئەبو تالیبەوە گێڕاویەتیەوە دەبارەی ئەم ئایەتە فەرموویەتی: (( يَأَيّهَا الّذِينَ آمَنُواْ قُوَاْ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً )) فێری زانست وئەدەبیان بکەن .
وەهەروەها لە ابن عباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە : (( قُوَاْ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً )) دەڵێت: فێری گوێڕایەڵی خودایان بکەن ، وفێریان بکەن دوور بن لەبێفەرمانی خودا ، وەفەرمان بەکەس وکارتان بکەن بە زیکر ، ئەوکات خودا ڕزگارتان دەکات لە ئاگر . أهـ
وە هەر تایبەت بەمانای ئەم ئایەتە ئەم فەرموودەیەمان هەیە کە عبدالله بن عمرو گێڕاویەتیەوە لە صەحيحی  ( أبي داوود والترمذي ) دا ، هاتووە پێغەمبەر  - - فەرموویەتی :  (( مروا أولادكم بالصلاة و هم أبناء سبع سنين و اضربوهم عليها و هم أبناء عشر سنين و فرقوا بينهم في المضاجع )).
واتە : فەرمان بە منداڵەكانتان بكەن بە نوێژ كردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، وە لێیان بدەن لەسەری ئەگەر نەیانكرد كاتێ تەمەنیان گەیشتە دە ساڵی ، وە جێگای نوستنیان لێك جودا بكەنەوە. 
وە ئیمامی  مالك رحمه الله دەڵێت :" دایکم پێی دەگوتم : بڕۆ بۆ لای ڕەبیعە فێری ئەدەبەکەی ببە پێش ئەوەی فێری زانستەکەی ببیت  .
وە عبد الله بن المبارك رحمه الله دەڵێت: " سەلەف وپێشینان فێری ئەدەب دەبوون پێش زانست .
وەهەروەها دەڵێت : ئەدەب دوو لەسەر سێی زانستە .
وەهەروەها دەڵێت : " سی ساڵ فێری ئەدەب بووم و بیست ساڵ فێری زانست بووم .
وە سفيان الثوري رحمه الله دەڵێت : دوای فەرزەکان هیچ شتێک باشتر نییە لەئەدەب ، وپێشتر پیاو فێری زانست نەدەبوو تاوەکو فێری بیست ساڵ ئەدەب نەبوونایە وخودا پەرستیان نەکردبایە".
وە ابن سِيرين رحمه الله دەڵێت : پێشینان فێری ئەدەب وڕەوشت دەبوون هەر وەک چۆن فێری زانست دەبوون .
وە هەندێ لە سەلەف بەکوڕەکەی دەوت:   يا بني، لأن تتعلم باباً من الأدب أحب إليَّ من أن تتعلم سبعين باباً من أبواب العلم " .
واتە : ئەی کوڕی خۆم ، گەر بابەتێک لەئاداب فێر ببی پێم خۆشترە لەوەی حەفتا بابەت لەعیلم فێری ببی.
وەئیمامی زەهەبی دەڵێت : " كان يحضر مجلس الإمام أحمد خمسة آلاف، خمسمائة يكتبون، والباقون يستمدون من سمته وخلقه وأدبه " .
واتە : پێنج هەزار کەس ئامادە دەبوون لەکۆڕ ومەجلیسی ئیمام ئەحمەددا ، پێنج سەد دانەیان شتیان دەنووسی ، باقیەکەی تری فێری ئەدەب وئەخلاق دەبوون .
وە مخلد بن الحسين بە (ابن المبارك) ی دەگوت : " نحن إلى كثير من الأدب أحوج منا إلى كثير من الحديث" .
واتە : ئێمە زیاتر پێویستمان بەئەدەبە فێری ببین تاوەکو فێری فەرموودە ببین .
پاشان تەماشای ئەم فەرموودانە بکە ولێی ورد بەرەوە بەڵکو خودا بەهۆیەوە سوودت پێ بگەیەنێت .
- پێغەمبەر - - فەرموویەتی ( إنما بعثت لأتمم صالح الأخلاق).
واتە : بەتەئکید من نێردراوم بۆ تەواو کردنی ڕەوشتی جوان .
- لە صحيح مسلم دا هاتووە پێغەمبەر - - فەرموویەتی: (( البر حسن الخلق و الإثم ما حاك في صدرك و كرهت أن يطلع عليه الناس )).
واتە : چاکە بریتیە لەڕەوشت جوانی وخراپە وتاوان ئەوەیە کەلەدڵتدا دێت ودەچێت وپێی ناڕەحەتیت ، وپێت ناخۆشە خەڵک بیزانن .
- وە عبد الله بن عمرو گێڕاویەتیەوە هەروەک لە صەحیحی بوخاری موسلیم دا هاتووە دەڵێت : ( لم يكن رسول الله فاحشاً ولا متفحشاً وكان يقول: إن من خياركم أحسنكم أخلاقاً ).
واتە : پێغەمبەری خوا - - قسە ناشیرین ودەم پیس نەبوو ، ودەیفەرموو : باشترینتان ئەوانەتانن کەڕەوشتیان لەهەمووتان جوانترە .
- وە صەحيحی ( أبي داوود والترمذي)دا ، هاتووە پێغەمبەر - - فەرموویەتی: (( ما من شيء أثقل في الميزان من حسن الخلق، فإن الله يُبْغِضُ الفاحشَ البذيء )).
واتە : هیچ شتێک بەقەد ڕەوشت جوانی قورس نییە لەمیزاندا ، خودا کەسی دەم پیسی ئازار بەخشی خۆش ناوێ .
-وە لە صحيحی (أبي داود)هاتووە پێغەمبەر - - فەرموویەتی: (( إن المؤمن ليدرك بحسن خلقه درجة الصائم القائم )).
واتە : کەسی باوەڕدار بەڕەوشتە جوانەکەی پلەی کەسێک بەدەست دێنێت کەبەردەوام بەڕۆژوو بێت وشەو نوێژ بکات .
وە ( الحافظ أبو نعيم)  لە ( حلية الأولياء) لەزوهریەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : كنا نأتي العالم فما نتعلم من أدبه أحب إلينا من علمه.
واتە : ئێمە دەچووین بۆ لای زانایەک ئەوەی کە لەئەدەب فێری دەبووین پێمان خۆشتر بوو لەزانستەکەی .
وەهەندێ لەزانایان گوتویانە : مِنْ فَضِيلَةِ الأدَبِ أَنَّهُ مَمْدُوحٌ بِكُلِّ لِسَانٍ، وَمُتَزَيَّنٌ بِهِ فِي كُلِّ مَكَان، وَبَاقٍ ذِكْرُهُ عَلَى أَيَّامِ الزَّمَانِ.
واتە : لەفەزڵ وڕێزی ئەدەب ئەوەیە لەهەموو زمانێکدا مەدح کراوە ، وەلەهەموو شونێکدا خەڵک خۆی پێ دەڕازێنێتەوە ، وناوی لەهەموو زەمانێکدا دەمێنێتەوە .
وە هەندێ لەحەکیمەکان گوتویانە : الأدبُ صُورَةُ الْعَقْلِ فَصَوِّرْ عَقْلَك كَيْفَ شِئْتَ.
واتە : ئەدەب وێنەی عەقڵە ، دەی وێنەی عەقڵتان بەدڵی خۆتان بکێشن .
وەیەکێکی تر لەزانایان گوتوویەتی : الْعَقْلُ بِلاَ أَدَبٍ كَالشَّجَرِ الْعَاقِرِ، وَمَعَ الأدبِ كَالشَّجَرِ الْمُثْمِرِ.
واتە : عەقڵ بەبێ ئەدەب وەک داری بێ بەر وایە ، وە لەگەڵ ئەدەبدا وەک داری بەر وایە .
وە هەندێ لەبەلیغەکان گوتویانە : الْفَضْلُ بِالْعَقْلِ والأدب، لاَ بالأصلِ وَالْحَسَبِ؛ لِأَنَّ مَنْ سَاءَ أَدَبُهُ ضَاعَ نَسَبُهُ، وَمَنْ قَلَّ عَقْلُهُ ضَلَّ أَصْلُهُ.
واتە : فەزڵ بەعەقڵ وئەدەبە ، نەک بەبنەماڵەو ڕەچەڵەکە ؛ چونکە هەرکەسێک ئەدەبی خراپ بێت بنەماڵە وعەشیرەتی لەدەس داوە ، وەهەر کەسێک عەقڵی کەم بێت ڕەچەڵەکی ون کردووە .
وەهەندێکی تر لەزانایان گوتویانە: ((الأدبُ وَسِيلَةٌ إلَى كُلِّ فَضِيلَةٍ، وَذَرِيعَةٌ إلَى كُلِّ شَرِيعَةٍ)) .
واته : ئەدەب وەسیلەیەکە بۆ هەموو ڕێزێک ، ودەبێتە هۆکاری هەموو شتێکی چاک وشەرعی .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٤١٤ بەش: ئادابەکان