ڕێگاکانی بەدەس هێنانی تەربیەتی نەفس کامایە؟
ڕێگاکانی بەدەس هێنانی تەربیەتی نەفس :
1) تەربیەتی منداڵ لەبچووکیەوە :
ئەمەش واجبی دایکان وباوکان ومامۆستاکانە لەماڵ ولەقوتابخانە ، عبد الملك بن مروان بەو کەسەی گوت کە منداڵەکەی تەربیەت دەدا : ( علمه الصدق كما تعلمه القرآن، واحملهم على الأخلاق الجميلة وجالس بهم أشراف الناس وأهل العلم منهم فإنهم أحسن الناس ورعا وأحسنهم أدبا، واضربهم على الكذب وجنبهم شتم أعراض الرجال، واحملهم على صلة الأرحام، واعلم أن الأدب أولى بالغلام من النسب ) لباب الآداب .
واتە : فێری ڕاستگۆیی بکە وەک چۆن فێری قورئانی دەکەیت ، وفێری ڕەوشتی جوانیان بکەن ، ولەمەجلیسی باشترین کەس وزانایاندا دایان بنیشێنن ، چونکە ئەوان باشترین کەسن لەڕووی ڕەوشت و وەرعەوە ولەهەموویان ڕەوشت جوانترن ، وەلەسەر درۆکردن لێیان بدەن ، ودووریان بخەنەوە لەجوێن دان بەخەڵک ، وفێری سیلەی ڕەحمیان بکەن ، بزانە ئەدەب لەپێشترە بۆ منداڵ لەنەسەب .
وە أبو حامد الغزالي رحمه الله دەڵێت : منداڵ ئەمانەتە لەلای دایک وباوکی ، خۆ ئەگەر لەسەر خێر ڕاهنێرا وفێر کرا ئەوا لەسەری ڕادێ وخۆش گوزەرانی دونیا ودوا ڕۆژ دەبێت ، وەدایک وباوک و مامۆستاکانی دەبنه هاوبەشی لەخێرەکەیدا ، پێویسته لەسەر باوک منداڵەکەی بپاریزێت ، بەوەی ئەدەبی بدات وفێری ڕەوشتی جوانی بکات ، وبیپارێزێت لە هاوڕێی خراپ ، ونابێ ڕایبێنێت لەسەر خۆش گوزەرانی وڕەفاهیەت ، چونکە تەمەنی بەفیڕۆ دەچێت لەبەدەس هێنانیدا .
2) وەیەکێکی تر لەڕێگاکانی بەدەس هێنانی ڕەوەشت وئەدەب:
تەماشا کردنی بەسەرهاتەکانی قورئان وکتێبی فەرموودەکان وبەسەر هات وژیاننامەی پێغەمبەری خوایە ﷺ .
3) ئیلتزام کردن بەمەجلیس وکۆڕی ئەهلی حەدیسەوە؛ چونکە ئەوان زاناترین کەسن بەسوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ .
4)هەروەها تەماشا کردنی سیرەی هاوەڵان وتابعین وپێشەواکان ئەوانەی کەمەشهورن بەئەدەب و وەڕع ودین داری ، وگرنگترین کتێبەکان کتابی (سير أعلام النبلاء للإمام الذهبي رحمه الله) .
5) فێر کردنی خەڵک و بیر خستنەوەیان بەبەردەوامی بەگرنگی دان بەئەدەب لەژیانی ڕۆژانەیاندا ، وترسناکی لەدەسدان وپشت گوێ خستنی ، ئەمەش بە وتار و کۆڕ وموحازەڕات دەبێت لەسەر تەئکید کردنەوە لەسەری بەبەڵگەی ڕاست وصەحیح .
6) خوێندنەوەی ئەو کتێب ونامیلکانەی کەتایبەتن بە بابەتی ئادابی ئیسلامی ، وکار کردن بۆ بڵاو کردنەوەی لەنێو خەڵکدا .
7) هاوەڵێتی کردنی کەسانی لێزان و زانایان ئەوانەی کەدەس گرتوون بەئادابەوە .
٨) خۆ پاراستن لەو ئاداب وڕەوشتە ناشیرنانی کەبڵاو بوونەتەوە لەنێو تاک وکۆمەڵگادا .
9) ڕاهێنانی نەفس لەسەر ئادابە شەرعییەکان ؛ هەر بۆیە پێغەمبەر ﷺ دەیفەموو : (" إنما العلم بالتعلم، وإنما الحلم بالتحلم، ومن يتحرَّ الخير يُعطه، ومن يتق الشر يُوقّه )" صحيح الجامع الصغير
واتە : زانست بەهەوڵدان وخوێندنە ، وحیلم ولەسەر خۆیی بەخۆ ڕاهێنانە لەسەری ، وە هەر کەسێک بەدوای خێردا بگەڕێت پێی دەبەخشرێت ،و هەر کەسێک لەشەڕ خۆی بپارێزێت دەپارێزرێت .
وە أبو حامد الغزالي رحمه الله دەڵێت :
هەر کەسێک بۆ نموونە دەیەوێت سەغی ودەس بڵاوی بەدەس بێنێت ئەوا بەوە دەبێت زۆر لەخۆی بکات بەماڵ بەخشین ، وبەردەوام هەوڵ لەگەڵ نەفسی خۆیدا بدات وبەردەوام بێت لەسەری تاوەکو ئەوە دەبێتە طەبعی ولەسەری ڕادێت ودەبێتە کەسێکی سەخی ...بێگومان هەموو ڕەوشتێکی چاک لەشەرعدا بەم ڕێگایە بەدەست دێت .
حەتمەن هەرکەسێک ڕێگای ئەدەبی هەڵبژارد لەگەڵ ئەوەی نیەتی پاک بێت ئەوا خودا تەوفیقی دەدات ویارمەتی دەری دەبێت .
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان