ئادابەکانی پژمین و باوێشکدان : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی پژمین و باوێشکدان
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی پژمین و باوێشکدان کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئادابەکانی پژمین و باوێشکدان :
یەکەم: ئادابی پژمین
1) سوننەتە ئەو کەسەی کە دەپژمێ بڵێت : (الحمد لله).
2) سوننەتە ئەو کەسەی کەگوێی لێی ئەبێ بڵێت ( يرحمك الله).
3) دواتر سوننەتە ئەو کەسەی کەدەپژمێ لە وەڵامدا بڵێت:
(يهديكم الله ويصلح بالكم ).
4) باش وایە لەکاتی پژمیندا دەنگ نزم بکرێتەوە.
5) سێ جار وەڵامی پژمین دەدرێتەوە ، لەوە زیاتر هەڵامەتە.
6) دروستە وەڵامی پژمەی غەیرە موسۆڵمان بدرێتەوە ، گەر کەسێکی بێباوەڕ پژمی و (الحمد لله) کرد ، پێی دەوترێت ( يهديكم الله ويصلح بالكم ).
7) گەر کەسێک پژمی لەکاتێکدا کەئیمام وتار دەدات ئەوا (الحمد لله) دەکات بەڵام وەڵام نادرێتەوە ؛ چونکە لەکاتی وتاردا پێویسته بێدەنگ بیت .

دووەم : ئادابی باوێشک دان :
1) باش وایە بەپێی توانا ڕێگری بکرێت لەباوێشک ؛ چونکە لەشەیتانەوەیە.
2) دانانی دەست لەسەر دەم.
3) بەرز نەکردنەوەی دەنگ لەکاتی باوێشکدا.
4) دروست نییە لەکاتی باوێشکدا (ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بکرێت ؛ چونکە لەپێغەمبەر صلى االله عليه وسلم هاوەڵانەوە نەگێڕدراوەتەوە شتی وایان وتبێت .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٣١٢ بەش: ئادابەکان