ئادابەکانی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دایک و باوکدا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دایک و باوکدا
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دایک و باوکدا کامانەن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئادابی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دایک و باوکدا :
1) سوپاس کردنیان. 
2) بەنەرمی گفتوگۆ کرد لەگەڵیان.
3) بەنەرمی و بەحیکمەتەوە ئامۆژگاری کردنیان.
4) توڕە نەکردنیان.
5) بانگ نەکردنیان بەناوی خۆیانەوە.
6) نەبوونە هۆکاری جوێندان پێیان.
7) خزمەت کردنیان.
٨) فەزڵ دانیان بەسەر نەفس وماڵ ومنداڵدا.
9) سەفەر نەکردن بەبێ ئیزنیان.
10) پارانەوە بۆیان لەژیان ودوای مردنیشدا.
11) خێر کردن بۆیان لەدوای مردنیان.
12) چاک بوون لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان وهاوڕێکانیان لەدوای مردنیان.
13) سەردانی کردنی گۆڕەکانیان و دوعاى خێر کردن بۆیان.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٦٤٣ بەش: ئادابەکان