ئەو کەسانەى کە ئەخلاق و ڕەوشتى خۆیان دەپارێزن و ڕەوشتیان جوانە چ خێر و پاداشتێکیان هەیە لاى خواى گەورە ؟
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: (إنَّما بعثتُ لأتمِّمَ مَكارِمَ الأخلاقِ) بەڕاستی من نێردراوم بۆ ئەوەی ڕەوشتە جوانەکان تەواو بکەم.
ئەمانەى خوارەوە هەندێکە لە فەزڵ و پاداشتى ڕەوشت و ئەخلاق جوانى :
یەک ڕەوشت جوانی یەکێکە لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت: ەم:
پرسیار کراوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ چ شتێک زۆرترین خەڵک ئەباتە بەهەشتەوە؟ یان چ شتێک ئەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بباتە بەهەشتەوە بەزۆری؟ ئەویش فەرمووی: تەقوای خوا و ڕەوشت جوانی.
دووەم: ڕەوشت جوانی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانەی کە خوا خۆشی دەوێن.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (أحب عباد الله إلى الله أحسنهم خلقًا )
سێ ڕەوشت جوانی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانەی کە پێغەمبەری خوا ﷺ خۆشی دەوێن. یەم:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (إنَّ من أحبكم إليَّ وأقربكم مني مجلسًا يوم القيامة أحاسنكم أخلاقًا )
چوارەم: ڕەوشت جوانی قورسترین شتە لەسەر تەرازوو.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (ما من شيء في الميزان أثقل من حسن الخلق )
پێنجەم: ڕەوشت جوانی تەمەن زیاد دەکات و بەرەکەتی تێدەکات و پیرۆزی دەکات.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (حسن الخلق وحسن الجوار يعمران الديار ويزيدان في الأعمار )
شەشەم: ڕەوشت جوانی پاداشتەکانی چەند جارە و چەند قات ئەکاتەوە.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (إن الرجل ليدرك بحسن خلقه درجات قائم الليل صائم النهار )
حەوتەم: ڕەوشت جوانی نیشانە و ئاماژەیە یاخود بەڵگەیە لەسەر تەواوێتی ئیمان و باوەڕی کەسێک.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (أكمل المؤمنين إيمانًا أحسنهم خلقًا)
هەشتەم: ڕەوشت جوانی یەکێکە لە خێرترین و باشترین کارەکان و عیبادەتەکان.
پێغەمبەری خوا ئامۆژگارى ئەبو زەڕی کرد و فەرمووی : (عليك بحسن الخلق، وطول الصمت، فو الذي نفس محمد بيده، ما عمل الخلائق بمثلهما)