چی بکەین بۆ ئەوەى لە کاتی عیبادەتەکانماندا توشی عوجب و ڕیا نەبین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی بکەین بۆ ئەوەى لە کاتی عیبادەتەکانماندا توشی عوجب و ڕیا نەبین؟
پرسیار:

هەندێ کات مرۆڤ لەکاتی ئەنجام دانی عیبادەتێک یاخود خێرێکدا هەست بە عوجب و ڕیا دەکات ، ودەترسێت ئەوە ببێتە هۆکاری بەتاڵ بوونەوەی کردەوەکانی ، ئایا ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە لەم بارەیەوە ؟

کاتێ مرۆڤ هەستی بەلە خۆڕازی بوون (العجب) یاخود ڕیا کرد ئەوا پێویسته ئەو شتە لەخۆی دوور بخاتەوە وپەنا بگرێت بەخوا وبڵێت : ( اللهم أني أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم ، وأستغفرك لما لا أعلم )
واتە : خودایە پەنات پێ دەگرم لەشیرکێک کەدەیزانم وەهەستی پێدەکەم وەهەروەها پەنات پێ دەگرم لەهاوبەش بڕیاردانێک کەنایزانم.
هەروەک لەپێغەمبەرەوە وارد بووە بەم پاڕانەوەیە پاڕاوەتەوە .

جا ئەم جۆرە هەستانە توشی زۆر کەس دەبێت ، بەڵام پێویستە بە ئیخڵاس وخۆ یەکلای کردنەوە بۆخودا بەرەنگاری ببێتەوە ، وداوای لێ خۆش بوون لەخودا بکات ، وبیر لەوە بکاتەوە کەهیچ شتێک لەویست وتوانای خودا بەدەر نی یە ،گەر خودا یارمەتی نەدایە بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە و ئەوا نەیدەتوانی ئەنجامی بدات .

پێغەمبەر بەمەعازی کوڕی جەبەلی فەرموو : ( يا معاذ والله إني لأحبك ، أوصيك يا معاذ : لا تدعن في دبر كل صلاة أن تقول : اللهم أعني على ذكرك وشكرك وحسن عبادتك ) . رواه أحمد وأبو داود والنسائي وغيرهم وهو صحيح.
واە : ئەی مەعاز سوێند بەخودا من تۆم خۆش دەوێت ، و وەسیەتت بۆ دەکەم : دوای هەموو نوێژێک واز لەم شتە نەهێنیت ودوای هەموو نوێژێک بڵێیت : (اللهم أعني على ذكرك وشكرك وحسن عبادتك ) .
واتە : خودایە یارمەتیم بدەیت لەسەر ئەوەی یادت بکەم و سوپاست بکەم و بەجوانترین شێوە عیبادەتت بۆ بکەم .

پاشان نابێت واز لەکاری چاکە بێنێت لەترسی ڕیا ؛ چونکە ئەوا وەسوەسەی شەیتانە ودەیەوێت لەو ڕێگایەوە مرۆڤ دوور بخاتەوە لەکردەوەی چاکە .

دواتر تەنها دڵ خۆش بوون بەکردەوەی چاکە پێچەوانەی ئیخڵاس نی یە ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ) يونس / 58 .
واتە : ئه‌ی محمد - - پێیان بڵێ: با دڵخۆش بن به‌فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، به‌ ئیسلام و قورئان و سونه‌ت كه‌ هیدایه‌تى داون بۆى با به‌م شته‌ دڵی خۆیان خۆش بكه‌ن نه‌ك به‌ شته‌ دونیاییه‌كان [هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (58)] ئه‌م فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ به‌هه‌ر كه‌سێكی ببه‌خشێ ئه‌مه‌ باشتره‌ له‌ شته‌ دونیاییه‌كان كه‌ كۆی ئه‌كه‌نه‌وه‌و دڵیان پێی خۆشه‌ چونكه‌ ده‌ڕوات و نامێنێت.

وەهەروەها پێغەمبەر فەرموویەتی : ( إذا سرتك حسناتك ، وساءتك سيئتك ، فأنت مؤمن ) . رواه أحمد وابن حبان وغيرهما من حديث أبي أمامة وهو حديث صحيح .
واتە :کاتێ دڵ خۆش بویت بەکردەوە چاکەکانت ، ودڵ تەنگ بوویت بەتاوانەکانت ئەوا تۆ کەسێکی باوەڕداری .

وەبەهەمان شێوە گەر خەڵکی وەسفی خۆی و کردەوە چاکەکانیان کرد ، بێگومان ئەوا موژەدەیەکی خۆشە ، هەروەک بەپێغەمبەری خودایان گوت : أرأيت الرجل يعمل العمل من الخير ويحمده الناس عليه ؟ قال : ( تلك عاجل بشرى المؤمن ) . رواه مسلم من حديث أبي هريرة رضي الله عنه .
واتە : ئایا ئەوە چۆنە گەر کەسێک کردەوەی چاکی کرد وخەڵک سوپاسیان کرد ؟
فەرمووی : ئەوا موژدەیەکی پێش وەختەیە بۆ باوەڕدار .

حەتمەن ئەوەش نیشانەی خۆش ویستنی خودایە بۆ ئەو کەسە و وای لەخەڵک کردووە خۆشیان بوێت .

داوا لەخودا دەکەین نیەت وکردەوەکانمان چاک بکات وتەنها مەبەستمان ئەو بێت .

مسائل ورسائل/محمد المحمود النجدي ص21

سەردان: ٣,٤٠٩ بەش: تەزکیەى نەفس