من وەکو گەنجێک کاتێک بە تەنهام و چاوی کەسم لێوە دیار نیە تاوان دەکەم جا پرسیارەکەم ئەوەیە ئایا چۆن خۆم ڕزگار بکەم لەو تاوانانەى کە لە کاتى تەنهایی و بە نهێنی دەیکەم؟ چ ئامۆژگارییەکم دەکەن؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم :
مرۆڤ لەم دونیایەدا موعەڕەزە بۆ تاوان وسەرپێچی کردن ، بەڵام پێویستە لەسەری هەرکات تاوانێکی ئەنجام دا بەپەلە تەوبە بکات ، و داوای لێ‌خۆش بوون بکات له خوا گەورە و بێ ئومێد نەبێ چونکە خوای گەورە فەرموویەتی: (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللهِ إِنَّ اللهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) الزمر/ 53 .
واتە: ئه‌ی محمد -ﷺ - به‌و به‌ندانه‌م بڵێ كه ئیسراف و زیادڕه‌ویان كردووه له تاوان و سه‌رپێچیدا: بێ‌ئومێد نه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا ، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانێك خۆش ئه‌بێ ته‌نها شه‌ریك دانان نه‌بێت بۆی ئیتر له هه‌موو تاوانێكی تر خۆش ئه‌بێت، (ئه‌مه ئومێدبه‌خشترین ئایه‌ته له كتابی خوای گه‌وره، وه صه‌حابه زۆر دڵیان پێی خۆش بووه)، وه (ئه‌م ئایه‌ته بانگكردنى سه‌رجه‌م كافران و تاوانبارانه بۆ ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره، وه ئه‌وه‌ى ته‌وبه بكات چه‌ندێك تاوانى زۆر بێت خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌د كه‌سى كوشت و ته‌وبه‌ى كرد‌و خواى گه‌وره لێى خۆش بوو)، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له پاش ئه‌م ئایه‌ته خه‌ڵكى بێ‌ئومێد بكات له ته‌وبه ئه‌وا باوه‌ڕى به قورئانى پیرۆز نیه) وه به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
ووەهەروەها فەرموویەتی : (وَمَنْ يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللَّهَ يَجِدِ اللَّهَ غَفُورًا رَحِيمًا) النساء/ 110 .
واتە: وه هه‌ر كه‌سێك خراپه‌و تاوانێك بكات گه‌وره بێت یان بچوك یان زوڵم و سته‌م له نه‌فسی خۆی بكات به‌وه‌ی كه تاوان بكات یان ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خه‌ڵكی ، پاشان داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكات و ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌و تاوانه ، ئه‌بینێ كه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
ووەهەروەها فەرموویەتی : (وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا . يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا . إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا . وَمَنْ تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا) الفرقان/ 68 – 71 .
واتە:
وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له خوایه‌كی تر‌و له خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه ته‌نها له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه ، وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه نایكوژن ته‌نها به حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به ناحه‌ق كوشتبێت، یان له دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ ،وه زیناش ناكه‌ن ، وه هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات ، ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه له دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت.
له ڕۆژی قیامه‌ت سزای چه‌ند قاتێك ئه‌درێ ، وه له‌ناو سزادا ئه‌مێنێته‌وه به سه‌رشۆڕى و ڕیسوایی و زه‌لیلی.
ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه وه ئیمانیان هێنابێ وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) ، ئه‌مانه خوای گه‌وره له دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به چاكه، یاخود له قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به چاكه ، وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌ییه.
وه هه‌ر كه‌سێك ته‌وبه بكات و كرده‌وه‌ی چاك بكات ، ئه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕاوه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی چاك.
دووەم :
پێویستە لەسەر موسوڵمان ئاگاداری تاوانی نهێنی بێت ئەو تاوانانەی کەبەتەنها ئەنجامی دەدات و چاوی کەسی لەسەر نی یە و کەس ئاگاداری نی یە جگە لەخودا ، خودا سەرزەنشتی ئەو کەسانەی کردووە کەتاوان لەخەڵک دەشارنەوە وشەرم لەخەڵک دەکەن بەڵام شەرم لەخودا ناکەن ، خوای گەورە فەرموویەتی : (يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لا يَرْضَى مِنَ الْقَوْلِ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطاً) النساء/108 .
واتە:
دووڕووه‌كان خۆیان له خه‌ڵكی ئه‌شارنه‌وه له كاتى تاواندا، به‌ڵام به كردنی ئه‌و كرده‌وه خراپانه خۆیان له خوای گه‌وره ناشارنه‌وه به‌وه‌ی كه وازی لێ بێنن له كاتێك كه خوای گه‌وره ئه‌یانبینێ ، وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیاندایه به بینین و بیستن و زانیاری و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ، كاتێك كه له شه‌ودا بیروبۆچوون ئه‌گۆڕنه‌وه‌و پیلان دائه‌نێن به‌شتێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی نیه ، وه خوای گه‌وره زانیارى هه‌یه‌و زانیارى خوای گه‌وره ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
وە پێغەمبەر ﷺ ئاگاداری داوە لەگوناهی نهێنی وپشت پەردەکان ، هەروەک سەوبان خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :
(لأَعْلَمَنَّ أَقْوَامًا مِنْ أُمَّتِي يَأْتُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِحَسَنَاتٍ أَمْثَالِ جِبَالِ تِهَامَةَ بِيضًا فَيَجْعَلُهَا اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ هَبَاءً مَنْثُورًا) قَالَ ثَوْبَانُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ صِفْهُمْ لَنَا ، جَلِّهِمْ لَنَا أَنْ لاَ نَكُونَ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لاَ نَعْلَمُ ، قَالَ : (أَمَا إِنَّهُمْ إِخْوَانُكُمْ وَمِنْ جِلْدَتِكُمْ وَيَأْخُذُونَ مِنَ اللَّيْلِ كَمَا تَأْخُذُونَ وَلَكِنَّهُمْ أَقْوَامٌ إِذَا خَلَوْا بِمَحَارِمِ اللَّهِ انْتَهَكُوهَا) رواه ابن ماجه (4245) ، وصححه الألباني في "صحيح ابن ماجه" .
واتە: به دڵنیایى ده‌ڵێم كه خه‌ڵكانێك له ئومه‌ته‌كه‌م ده‌ناسم كه له ڕۆژى دوایدا دێنه پێش، چاكه‌كانیان به قه‌ده‌ر چیاى تیهامه ده‌بێت و سپى و پاك ، بەڵام خواى گه‌وره لێیان قبوڵ ناكات هه‌موویان لێ ده‌كاته ته‌پ تۆزى په‌رش و بڵاو
سەوبان گوتی: ئەی پێغەمبەری خودا وەسفیانمان بۆ بکە ، بۆمان ئاشکرا بکە بەڵکو لەوانە نەبین و هەست بەخۆمان نەکەین ، فەرمووی: ئه‌وانه هه‌ر له ئێوه‌ن، براتانن، له زمان و پێستى ئێوه‌ن، شه‌و نوێژیشیان وه‌كو ئێوه كردووه، بەڵام هه‌ر كه ته‌نها و دوور له چاوى خه‌ڵكى- دەر‌كه‌وتن- سنورى حه‌رامیان ده‌به‌زاند و ده‌کە‌وتنه ناوى.
واتە : ئەم جۆرە کەسانە لەکاتێکدا کە تەنهان و کەسیان لێوە دیار نیە دەست بۆ تاوان و حەرامەکان دەبەن و هەست بە چاودێرى خواى گەورە ناکەن .
سێیەم :
بەنیسبەت ڕزگار بوون لەتاوانی نهێنی ، بەم ڕێگایان لای خوارەوە دەبێت :
1- پەنا بردنە بەر خودا بەنزاو پاڕانەوە ، و خۆ ملکەچ کردنی بۆی ، بەوەی ئەو تاوان وگوناهانەی لەکۆڵ بکاتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ) البقرة/ 186 .
واتە: ئه‌ی محمد ﷺ ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه من لێیانه‌وه نزیكم به زانست و زانیاری و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشه ، هه‌ر كه‌سێك له من بپاڕێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له من بپاڕێنه‌وه، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه، وه با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره بیانخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان بدات.
2- تێکۆشان وملاملانێ کردن لەگەڵ نەفس ودەرووندا ، ودوور خستنەوەی وەسواسەکانی ، وهەوڵدان بۆ تەزکیەی نەفس ئەوەش بەگوێڕایەڵی کردنی خودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا . فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا . قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا . وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا) الشمس/7 – 10 ،
واتە: سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.
(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.
بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
وەهەروەها فەرموویەتی : (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ) العنكبوت/69 .
واته: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو ئێمه‌دا جیهادیان كردووه ، ئه‌وه به‌دڵنیایی هیدایه‌تیان ئه‌ده‌ین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆمان ، وه به دڵنیایی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندایه به‌وه‌ی كه پشتیوانیان ئه‌كات و سه‌ریان ئه‌خات و یارمه‌تیان ئه‌دات و هاوكاریان ئه‌كات، والله أعلم.
3- ڕامان لەو هەڕەشانەی کە لەفەرموودەکەی سەوباندا هاتووه ، و ترسان لەوەی بەسەر ئەودا جێ بەجێ ببێت .
4- هەست کردن بەچاودێری خودا ، بەوەی کە خواى گەورە دەتبینێ و ئاگاى لێتە ،و ئاگاداری هەموو کەسێکە لەهەموو حاڵەتێکدا .
ابن كثير رحمه الله دەڵێت :
لە پێشەوا ئەحمەدەوە گێڕدراوەتەوە ئەم دوو دێڕە شیعرەی دەگوتەوە :
إذَا مَا خَلَوتَ الدهْرَ يَومًا فَلا تَقُل ... خَلَوتُ وَلكن قُل عَليّ رَقيب
هەرکات ڕۆژێک لەڕۆژان بەتەنها بووی نەڵێی بەتەنهام بەڵکو بڵێ چاودێرێک بەسەرمەوەیە
وَلا تَحْسَبَن الله يَغْفُل ساعةً ... وَلا أن مَا يَخْفى عَلَيْه يَغيب
وە واحساب نەکەی خودا بۆساتێکیش بێ ئاگا دەبێ و وا نەزانی ئەوەی شارداوەتەوە بەسەری دا تێ دەپەڕێ
"تفسير ابن كثير" ( 6 / 219 ) .
5- تەماشا بکات و بیر بکاتەوە ئەو کەسانەی کەڕێزی لێ دەگرن ، و بەچاوی ڕێزەوە تەماشای دەکەن ، گەر چاویان لێ بێت ئەو تاوانانە دەکات ئایا حاڵى چۆن دەبێ!
وە دەبێ زیاتر هەست بە شەرم کردن لە خودا بکات ، لەفەرموودەیەکدا لەپێغەمبەرەوە ﷺ هاتووە : (واستحي من الله استحياءك رجلاً مِنْ أهلكَ) صححه الألباني رحمه الله في "السلسلة الصحيحة" (3559) ، وعزاه للبزار ، والمروزي في "الإيمان" .
واتە: وا شەرم لەخودا بکە هاوشێوەی کەسێک لەماڵ ومنداڵ و کەسە نزیکەکانت.
6- بیرکردنەوە لەوەی گەر مردن لەو حاڵەتی تاوان کردنەدا بێت ، چۆن موقابەلەی خودا دەکات لەو حاڵەتەدا ؟! .
7- بیرکەرەوە لەوەی خودا بۆ بەندە چاکەکانی ئامادە کردووە بەهەشتێک کەپانتاییەکەی بەقەد ئاسمان وزەویە ، وەهەروەها بیر کردنەوە لەسزای خودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (أَفَمَنْ يُلْقَى فِي النَّارِ خَيْرٌ أَمْ مَنْ يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ) فصلت/40 .
واته: ئایا كه‌سێك كه فڕێ ئه‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه باشتره یان كه‌سێك ئه‌مین بێ له سزای خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا؟ بێ گومان ئه‌میان باشتره ، هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن به ئاره‌زووی خۆتان بیكه‌ن، (ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته) به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.
ونسأل الله أن يحفظنا وإياكم من الذنوب والمعاصي ، وأن يعيننا على أنفسنا .
والله أعلم