هۆکارەکانی عاقیبەت خێری: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکارەکانی عاقیبەت خێری
پرسیار:

ئایا چی بکەین بە عاقیبەت خێرى بمرین؟ هۆکارەکانی عاقیبەت خێری کامانەن؟ وە نیشانەکانى عاقیبەت خێری کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هۆکارەکانی ئاخیر خێری زۆرن ، لەوانە:
یەکەم: ئیستیقامەو بەردەوامی ، ئەوەش بریتی یە لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی خودا ، و نەبەزاندنی سنوورەکانی خودا ، بەدڵی ڕاوەستا و بێ و ئاوڕ نەداتەوە بەلای غەیری خودادا ، بەڵگە لەسەر ئەم جۆرە لە ئاخیر خێری ئەم ئایەتە پیرۆزەیه: ﴿إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ﴾ [فصلت: 30]، الآية..
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ ته‌نها (الله)یه‌، پاشان ئیستیقامه‌یان هه‌یه‌و جێگیرو چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان ، فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون له‌گۆڕو چوونه‌ به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه‌ سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: ئێوه‌ مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن ، وه‌ خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا به‌جێتان هێشتووه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ ، وه‌ موژده‌ بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌لێنتان پێ درابوو. 

فریشتەکان لەکاتی سەرمەرگدا دادەبەزنە لای ، گوتراوە: کاتێ کەلەگۆڕەکانیان هەڵدەستنەوە ، وگوتراوە: موژدەکە لەسێ جێگەدایە: لەکاتی مردن ، ولەنێو گۆڕ ، وزیندوو بوونەوە ، لەهەموو ئەم جێگایانەدا موژدەی پێ دەدرێت.

وە" الحافظ ابن كثير " دەڵێت: ﴿ نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ﴾[فصلت: 31] "واتە: فریشتە بەباوەڕداران دەڵێت لەکاتی سەرەمەرگدا : ئێمە ئەولیای ئێوەین ، واتە: هاوڕێی ئێوەین لەژیانی دونیادا ، ڕێمان پێتان پیشان دەدا وجێگیرمان دەكردن ، ودەمان پاراستن بەفەرمانی خودا ، وا وامان دەکرد شتی باش بەدەروون ومێشکتاندا بێت ؛ چونکە هیچ کردەوەیەکی چاک وهیچ داڵغەیەکی چاک نییە ئیلا فریشتە دەیهێنێ بەمێشک و دەروونی مرۆڤدا ، وهیچ وەسوەسه وداڵغەیەکی خراپ نییە ئیلا شەیتان دەیهێنێ بە مێشک و دەروونی مرۆڤدا ، فریشتە ڕۆڵی خۆی هەیە ، واتە: ئێمە لەڕۆژی دوایی دا لەگەڵتان دەبین ودڵنەواییتان دەکەیت لەنێو گۆڕدا ، ولەکاتی نەفخی سوڕدا ، ولەکاتی زیندو بوونەوەدا ، وە تێتان دەپەڕێنین بەسەر پردی سیڕاتدا ، ودەتان گەیەنین بەبەهەشت". [تفسير القرآن العظيم: 7/ 177].

دووەم: ئیمان و باوەڕ ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿يُثَبِّتُ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ وَيُضِلُّ اللّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللّهُ مَا يَشَاء﴾[إبراهيم: 27].
واته: خوای گه‌وره‌ باوه‌ڕداران جێگیر ئه‌كات به‌ وشه‌ی جێگیر كه‌ وشه‌ی لا إله‌ إلا الله یه‌ له‌ ژیانی دونیاو قیامه‌تدا، وه‌ له‌ناو گۆڕیشدا ئه‌توانن وه‌ڵامی فریشته‌كان بده‌نه‌وه‌ به‌ زمانى پاراو كه‌ الله په‌روه‌ردگارمانه‌و محمد - - پێغه‌مبه‌رمانه‌و ئیسلام دینمانه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر سزاى ناو گۆڕ دابه‌زیوه‌ ، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ زاڵم و سته‌مكار بن یان مونافیق بن خوای گه‌وره‌ گومڕاو وێڵیان ئه‌كات و له‌ناو قه‌بریشدا ناتوانن وه‌ڵامی فریشته‌كان بده‌نه‌وه‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێ جێبه‌جێی ئه‌كات. 

هەواڵی داوە بەوەی بەندە باوەڕدارەکانی جێگیر دەکات ئەوانەی کە هەستان بەوەی لەسەریان بوو لەئیمان بوون لەدڵادا وکردەوەی چاکە كردن ، ئا ئەوانە خودا جێگیریان دەکات بەوتەی جێگیر لەژیانی دنیادا ولەدوا ڕۆژدا ، ( يثبتهم الله بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ ) ومانای ئەوە ئەوەیە: ئاخیر خێر دەبن.

سێیەم: تەقوا ولەخوا ترسان، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ﴾ [آل عمران: 102].
واته:ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ خوای گه‌وره‌ شایه‌نێتی، واته‌: گوێڕایه‌ڵى بكه‌ن و سه‌رپێچى مه‌كه‌ن، وه‌ یادى بكه‌ن و له‌ بیرى مه‌كه‌ن، وه‌شوكرانه‌بژێرى بكه‌ن كوفرانه‌ى مه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ توانای صه‌حابه‌دا نه‌بوو بۆیه‌ دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ نه‌سخ بووه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی تر دابه‌زى ، واته‌: چه‌ندێك له‌ تواناتاندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ، وه‌ ئێوه‌ مه‌مرن ئیلا له‌سه‌ر ئیسلام نه‌بێ و به‌ موسڵمانێتی نه‌بێ، وه‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ر شتێك بژى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌مرێت، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش زیندوو ده‌كرێته‌وه‌.

وە خودا وەعدی بەئەهلی تەقوا داوە ڕێگە چارەیان بۆ بدۆزێتەوە ، هەروەک فەرموویەتی: ﴿وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا﴾ [الطلاق: 2].
واته: وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات به‌وه‌ی كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه‌ له‌ ناخۆشییه‌كانى دونیاو قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته‌ ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له‌ دیندا خوای گه‌وره‌ ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له‌ ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له‌ قورئاندا كه‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌).

وە ئەمە گرنگ ترین شتە کەمرۆڤ پێویستی بێت لەکاتی سەرمەرگدا ، ئەو لەو کاتەدا ڕێگە چارە وپشتیوانی دەوێت لەو بەڵاو وتاقی کردنەوەدا ، تاقی کردنەوەی مردن ، وگیان گێشان ، وناخۆشی . وناخۆشی وناڕەحەتی گیان دەرچوون:  ﴿وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا﴾ [الطلاق: 4].
واته: وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و خۆی له‌ تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ كاروباری له‌ دونیاو قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات.
وە بێگومان ئاسان کاری کردن بۆی لەکاتی سەرەمەرگدا ئەنجامی ئەو تەقوایەیه کەلەسەری دەچوو لەژیانی دا.

چوارەم: گومانی باش بردن بەخودا، پێغەمبەر فەرموویەتی: ( إن الله يقول: أنا عند ظن عبدي بي إن ظن بي خيرًا فله، وإن ظن شرًا فله) [رواه أحمد: 9065، وقال محققو المسند: "صحيح"، وهو في سلسلة الأحاديث الضعيفة، للألباني: 1663].
واتە: خوای پەروەردگار فەرموویەتی: من لەگەڵ گومانی بەندەکەم دا ، گەر گومانی چاکم پێ ببا ئەوا چاکەی بۆ هەیە ، وگەر گومانی خراپ ببات ئەوا خراپی بۆ هەیە.

بەڵام ئەو گومانی باشە دەبێت بونیات نرابێت لەسەر چی ؟
کردەوەی چاک ، وتەوبە کردن لەکاری خراپ ، تاوەکو گومانی باشەکەی تەواو بێت ، کەسێک دەڵێت: بەخوا من گومانم بەخودای خۆم ئەوەیە بمخاتە بەهەشتەوە ، وە گومانم بەخودای خۆم ئەوەیە نەمخاتە دۆزەخەوە ، بەڵام کاتێ تەماشای کردەوەکانی دەکەیت کردەوەکانی زۆری خراپن و چاکەی کەمە!.

کەواتە بۆ ئەوەی گومانه باشەکە بەخودا ڕاست ودروست بێت پێویستە لەگەڵی دا کردەوەی چاکی زۆر هەبێت ، وخراپەی کەم لەگەڵ بێت ، وتەوبە کردن لەخراپە ، ولەگەڵ ئەوەشدا پێویستە مرۆڤ نەمرێت تەنها کاتێک نەبێت کەگومانی چاکی بەخودا هەبێت ،پێغەمبەر فەرموویەتی:   ( لا يموتن أحدكم إلا وهو يحسن الظن بالله ) [رواه مسلم: 7410].
واتە: با یەکێک لەئێوە نەمرێت تەنها کاتێک نەبێت کە گومانی چاکی بەخودا هەبێت.

وە گەنجەکە کاتی بەپێغەمبەری گوت: (أرجو الله يا رسول الله وأخاف ذنوبي؛ لأنه سأله كيف تجدك عند الموت؟ ثم قال : لا يجتمعان في قلب عبد في هذا الموطن إلا أعطاه الله ما يرجو، وأمنه مما يخاف) [رواه الترمذي: 983، وابن ماجه: 4261، وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجه: 3436، ومشكاة المصابيح: 1612].
واتە: ئومێدم بەخودا هەیە ولەتاوانەکانم دەترسم ـ چونکە ئەو پرسیاری لێ کرد حاڵت چۆنە لەسەرە مەرگدا ؟
پاشان فەرمووی: ئەو دوو شتە لەدڵی هیچ بەندەیەکدا لەم جێگەیه کۆنابێتەوە ئیلا ئەوەی پێ دەبەخشێت کەئومێدی پێیەتی ،و دەیپارێزێت لەوەی ترسی لێی هەیه.

وە لەنەخۆشی سەرەمەرگدا عەتائی کوڕی سائیب وجگە لەویش چونە لای  "أبو عبد الرحمن السلمي"هەندێکیان دڵنەواییان دەکرد ، واتە: پێیان دەگوت گومانی چاکت بەخودا هەبێت ، جا " أبو عبد الرحمن" گوتی: "إني لأرجو ربي وقد صمت له ثمانين رمضان". [حسن الظن بالله: 127، وحلية الأولياء: 4/192].
واتە: من ئومێدم بەخودای خۆم هەیە هەشتا ڕەمەزان بۆی بەڕۆژوو بووم.

دڵنیای کردنەوە بەوەی ئەو ئێستا گومانی باشی بەخودا هەیە ، جا بنەمای ئەو گومانە باشە چی بوو ؟
ڕۆژوو گرتنی هەشتا ڕەمەزان بوو ، " عبد الأعلى بن حماد البرقي" دەڵێت: "دخلت على بشر بن منصور وهو في الموت، فرأيته مستبشرًا، فقلت له: ما هذا السرور؟ قال: أخرج من بين الحاسدين والباغين والمغتابين، وأقدم على رب العالمين ولا أفرح؟!". [بهجة المجالس وأنس المجالس].
واتە: چوومە لای بیشری کوڕی مەنسور لەکاتێكدا لەسەرە مەرگدا بوو ، بینیم دڵخۆش بوو ، پێم گوت: ئەم دڵخۆشیە چی یە ؟ 
گوتی: لەنێو کەسانی حەسود وسنور بەزێن وغەیبەت چی دەردەچم ، ودەچم بۆلای پەروەردگاری جیهانیان دەی چۆن دڵخۆش نەبم؟!.

وەئەوان پێیان باش بوو کردەوەی چاکی مردووەکانیان پێش مردنی بیری بخەنەوە بەڵکو کەسەکە گومانی چاکی بەخودا  لادروست بێت ، هەر بۆیە پێویسته مرۆڤ کردەوەی چاکە بکات ، واتە: کاتێ تۆ دەتەوێ کەسێک جێگیر ودامەزراو کەیت لەکاتی مردندا پێی دەڵێیت: ئەی تۆ فڵان کردەوەی چاک ؟و فیسان کردەوەی باشت نەکردووە ؟
جا گەر کردەوەی چاکی نەبێت تۆ بیری چی دەخەیتەوە ؟!
هەر بۆیە گومانی باش بردن بەخودا لەئەنجام دانی کاری چاکەوە سەر چاوە دەگرێت.

وە مرۆڤ هەر چەند کردەوەی خراپی هەبێت گەر مردن پێی گەیشت دەبێ گومانی باشی بەخودا هەبێت ، بەوەی لێی خۆش دەبێت ، وئومێدی بەڕەحمەتی خودا هەبێت.

پێنجەم: ڕاستگۆیی ،  خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ﴾ [التوبة: 119].
واتە: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ، وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیاندا بن، واته‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خواو - -  هاوه‌ڵان بن.
وە ڕاستگۆیی هۆکارێکە بۆ ڕزگار بوونی باوەڕداران ، وئاخیر خێریان ، کاتێ کەئەنەسی کوڕی نەزر بەشدار نەبوو لەجەنگی بەدردا گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا من لەیەکەم جەنگدا بەرانبەر موشریکەکان بەشدار نەبووم ، گەر خودا بم هێڵێ وبگەم بەشەڕێکی تر لەگەڵ موشریەکاکاندا ئەوا خودا دەم بینێت چ دەکەم !
چاوەڕێی کرد ، تاوەکو ڕۆژی جەنگی ئوحد هات ، گوتی : خودایە من  داوای لێ بوردنت لێ دەکەم لەوەی ئەوانە دەیکەن ، واتە: مەبەستی موشریکەکان بوو ، وە  خودایە من  داوای لێ بوردنت لێ دەکەم لەوەی ئەوانە دەیکەن ، واتە: مەبەستی هاوەڵە موسوڵمانەکانی بوو ، دواتر چووە پێشەوە وسەعەدی کوڕی مەعازی پێ گەیشت وگوتی ئەی سەعدی کوڕی موعاز (بەهەشت) سوێند بەخودا من بۆنی بەهەشت دەکەم لەو دیوی ئوحودەوە !
سەعد دەڵێت: ئەی پێغەمبەری خوا نازانم توانای کردنی  ئەوەم نەبوو کەئەنجامی دا ، وئەنەس دەڵێت : بینیمانەوە هەشتا وئەوەندە شمشێری پێوە بوو !

کەواتە ئەمە چەندێک بەردەوام بووە لەجەنگدا تاوەکو کافرەکانی وایان لێ کردووە !
چی کرد ، وموشریکەکان تەرمەکەیان شێواندبوو ،وکەس نەیدەناسیەوە تەنها خوشکێکی نەبێت کەبەپەنجەیەکی ناسیەوە ، ئەنەس دەڵێت: ئێمە پێمان وابوو یاخود گومانی ئەوەمان دەبرد ئەم ئایەتە لەبارەی ئەو وهاوشێوەکانیەوە دابەزێ بێت: ﴿ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ﴾ [الأحزاب: 23].[رواه البخاري: 2805].
واتە: له‌ناو پیاوانی باوەڕداردا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ڕاستگۆ بوونه‌ له‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ خوای گه‌وره‌یان داوه‌ كه‌ به‌رگری له‌ دینی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن .

وە ئەو هاوەڵە کاتێ کەبۆنی بەهەشتی کرد ئەوە تەنها خەیاڵ نەبوو بۆشتێکی نەبوو لەواقع دا ، نا بەڵکو حەیقیقی بوو.
کەواتە، گەر کەسێک پێت بڵێت: دەکرێت کەسێک لەدونیادا بێت وبۆنی بەهەشت بکات؟
دەڵێین: بەڵێ ، ئەنەسی کوڕی نەزر بۆنی کردووە .

وەشەدادی کوڕی هاد دەڵێت: پیاوێکی دەشتەکی هاتە حزمەت پێغەمبەر وباوەڕی پێی هێنا وشوێنی کەوت ، پاشان گوتی: کۆچ بکەم لەگەڵت ؟ 
پێغەمبەر ئامۆژگاری هەندێ لەهاوەڵەکانی کرد لەگەڵی باش بن ، جا کاتێ کەغەزایەک هات وچەند دەسکەوتێک بەدەست هات ، پێغەمبەر بەشێکی بۆ دانا وناردی بۆی بەهەندێ لەهاوەڵاندا ، ـ جا ئەو هاوەڵە دەشتەکیە وشتر وڵاخی هاوڕێکانی دەلەوەڕاندا ـ وکاتێ گەڕایەوە ئەو بەشەیان پێ دا ، ئەویش ئەو شتانەی هێنا بۆ لای پێغەمبەر وگوتی ئەمە چی یە ؟
ئەویش فەرمووی: بەشێکە بۆ تۆمان داناوە ، هاوەڵەکەش گوتی ئێمە بۆ ئەوە شوێنی تۆ نەکەوتووین ، ئێمە بۆ ماڵ شوێنی تۆ نەکەوتووین ، بۆ جیهاد و تێکۆشان لەپێناوی خودادا شوێنت کەوتووین ، من بۆ ئەوە شوێنت کەوتووم لێرەوە بۆ ئەوەێ تیر بهاوێژم وئاماژەی بەقوڕگی دا بەوەی تیر بەری کەوێت وبمرێت وبچێتە بەهەشتەوە"، تەبعەن ئەمەش ئیدعا وبانگەشەیە ، مەیدان بەڕاستی داخاتەوە یاخود بەپێچەوانەوە ، ماوەیەکی کەمی پێ چوو ، دواتر چوون بۆجەنگ دژی دوژمن ، ئەو پیاوەیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر ، وتیرێک بەر ئەو جێگایە کەوتبوو کەئاماژەی پێ دابوو " سبحان الله!
 دەکرا ڕمەکە بدات لەهەر جێگەیەک  بەڵام دای لەو جێگەیە کەخۆی ئاماژەی پێ دابوو ! 
تەبعەن بۆ ئەو جێگایە ؟
چونکە مەبەستی ئەوە بوو لەپێشەوە لێی بدات نەک لەدواوە ولەکاتی پشت کردن لەکافران وڕاکردن لەجەنگ ، وە هەندێ لەموجاهیدان لەم سەردەمەدا دەیەوێ لەوێوە بکوژرێت وەک چاو کردن لەو هاوەڵە ، وفیعلە لەسنگ ولەو جێگەیەوە بەری کەوت کەئاماژەی پێ دابوو ئەوەش وەک چاو کردن لەو هاوەڵە دەشتەکیە !
لێرەدا بابەتەکە کەجێی مەبەستە ڕاستگۆییە ، ڕاستگۆ بە لەگەڵ خودادا خوداش بەڕاستت دەخاتەوە ، جا کاتێ کەهێنایان بۆلای پێغەمبەر فەرمووی: ئایا ئەوە خۆیەتی ؟ گوتیان : بەڵێ ، فەرمووی: ڕاستگۆ بوو وخوداش بەڕاستی خستەوە ، دواتر پێغەمبەر لەجوبەیەکی خۆیدا کفنی کرد ، وپاشان پێشی خست ونوێژی لەسەر کرد ، ولەنوێژەکەیدا گوێیان لێ بوو دەیفەرموو: اللهم هذا عبدك خرج مهاجرًا في سبيلك، فقتل شهيدًا، أنا شهيد على ذلك [رواه النسائي: 1953، وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: 1336].
واتە: خودایە ئەمە بەندەی تۆیە ودەرچووە وکۆچی کردووە لەپێناوی تۆدا ، وبەشەهیدی کوژرا ، ومن شاهیدم لەسەر ئەوە.

وە بەنیسبەت عبداللەی کوڕی جەحشەوە لەڕۆژی ئوحددا ، بەسەعدی گوت: ألا تأتي ندعو الله؟ فخلو ناحية، وقال ذلك تلك الأمنية، وقد تقدم ذكرها: "اللهم ارزقني غدًا رجلاً شديدًا بأسه، شديدًا حرده، فأقاتله ويقاتلني، ثم يأخذني فيجدع أنفي وأذني، فإذا لقيتك غدًا، قلت لي: يا عبد الله فيم جدع أنفك وأذناك؟ فأقول: فيك وفي رسولك، فتقول: صدقت" هنا الشاهد، قال سعد: "كانت دعوته خيرًا من دعوتي، فلقد رأيته آخر النهار وإن أنفه وأذنه لمعلقان في خيط". [مستدر الحاكم: 2409، والسنن الكبرى للبيهقي: 13148، ومعجم الصحابة: 1518].
واتە: ئایا نایەی داوا لەخودا بکەین ، چوونە جێگەیەک ، و گوتی ئەوە ئاواتە ، ـ و پێشتر ئەوە باس کرا ـ خودایە سبەی پیاوێک ڕوو بەڕووم بکەیتەوە بەهێز بێت ، لەگەڵی بجەنگم ولەگەڵم بجەنگێت ، پاشان بمگرێت وگوێ ولوتم ببڕێت ، کاتێ کە بگەمەوە لای تۆ ، پێم بڵێی : ئەی عبداللە بۆ گوێ ولوتت بڕاوە ؟
منێش بلێم: لەپێناو تۆ وپێغەمبەرەکەتدا ، تۆش بڵێی : ڕاستت کرد ـ لێرەدا ئائەمە مەبەستەکەیە ـ جا سەعد دەڵێت: دوعاکەی ئەو باشتر بوو لەدوعاکەی من ، ولەکۆتایی ڕۆژدا بینم لوت وگوێی بەخێتێکەوە بەسترابوو .

وە ڕوبعی کوڕی حەڕاش بەگەلەکەی گوت ئەو قەت درۆی نەکردووە. [حلية الأولياء: 4/369].
وە " الحارث الغنوي " دەڵێت: ڕوبعی کوڕی حەڕاش نەچێت تاوەکو پێ نەکەنێت ـ مەبەستی ئەوەبوو سوێند بخوات بەوەی پێ نەکەنێت تاوەکو سەرەنجاماکەی نەزانێت بۆ بەهەشتە یاخود دۆزەخ ، حارس دەڵێت:
ئەو کەسەی کەدوای مردنی شوشتی هەواڵی پێ دا بەوەی   بەردەوام پێ دەکەنی لەسەر جێگای شوشتنەکە تاوەکو لێ بووینەوە ، بەسەرهاتەکە لە [السير، للذهبي: 4/361، وفيات الأعيان: 2/300]دایە.

شەشەم: تەوبە ،  خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ﴾ [التحريم: 8].
واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام ته‌وبه‌یه‌كی راستگۆ و نه‌صوح، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤـ به‌ ڕاستگۆیی و به‌دڵسۆزی ته‌وبه‌ بكات و ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا كردوویه‌تی لێی په‌شیمان بێ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ تاوان ئه‌یكات ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، وه‌ عه‌زیمه‌تی هه‌بێ كه‌ له‌ داهاتوودا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ به‌ دڵ په‌شیمان بێ له‌وه‌ی كه‌ ڕابردوو كردوویه‌تی، به‌ زمان داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، به‌ لاشه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، عه‌زیمه‌تی هه‌بێ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ ئه‌گه‌ر ماف و حه‌قی خه‌ڵكیش بوو حه‌قی خه‌ڵكى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ، به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كی وا بکەن ، وه‌ ئه‌تانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .

جا گەر تەوبە ڕاستگۆیانە بوو "التوبة النصوح" ، ومرۆڤ لەسەری بمرێت ، ئەوا نیشانەی ئاخیر خێریە.

جا لەبارەی"التوبة النصوح" گوتراوە: نەگەڕێتەوە بۆتاوان هەروەک چۆن شیر ناگەڕێتەوە بۆ گوان ، وشیر کاتێک دەردەچێ لەگوان ناگونجێ بگەڕێتەوە بۆ ناوی .

وە"التوبة النصوح" داوای لێ خۆش بوون کردنە بەزمان ، وبەلاشە واز هێنانە لەتاوان ، ودڵنیایی دانە بەدڵ بەوەی جارێکی تر نەگەڕێتەوە سەری ، وهەجر کردنی هاوڕێی خراپە ، ئائەمە " التوبة النصوح"ـە .
ئافرەتێک تەوبەی کرد لەداوێن پیسی گەر ئەو تەوبەیە دابەش بکرایە بەسەر حەفتاکەسدا بەشی دەکردن. [رواه مسلم: 4529].
وە ماغیز تەوبەی کرد و لەڕوباری بەهەشتدا مەلەی کرد.

وە ئافرەتە غامیدیەکە خوای لێی ڕازی بێت تەوبەی کرد وئاخیر خێری دەست کەوت ، لەگەڵ جێ بەجێ کردنی حەد لەسەری . [ينظر الحديث في مسلم: 4527].
کەواتە: دەکرێت کەسێک تاوانی گەورە بکات ، پاشان تەوبە بکات وڕاستگۆ بێت لەگەڵ خودادا ، ماوەیەکی زۆر هەیە لەنێوان تاوانی گەورە وبەهەشتدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی تەوبەیەکی ڕاستگۆیانەوە دەچێتە بەهەشتەوە.

کردەوە بەندە بەکۆتاییکەیەوە ، ئیمامی بوخاری وموسلیم لەسەهلی کوڕی سەعدی ساعدیەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : أن رسول الله ﷺ التقى هو والمشركون، فاقتتلوا، فلما مال رسول الله ﷺ إلى عسكره، ومال الآخرون إلى عسكرهم، وفي أصحاب رسول الله ﷺ رجل لا يدع لهم شاذة ولا فاذة إلا اتبعها يضربها بسيفه، فقال -يعني رجل من المسلمين عن هذا المقاتل الذي في جيش المسلمين-: ما أجزأ منا اليوم أحد كما أجزأ فلان؟ فقال رسول الله ﷺ:  أما إنه من أهل النار فقال رجل من القوم: أنا صاحبه أنا سوف ألازمه حتى آتي بالخبر ما هذا فخرج معه كل ما وقف وقف معه، وإذا أسرع أسرع معه، فجرح الرجل جرحًا شديدًا، فاستعجل الموت فوضع نصل سيفه بالأرض وذبابه بين ثدييه ثم تحامل على سيفه فقتل نفسه، فخرج الرجل إلى رسول الله ﷺ فقال: أشهد أنك رسول الله، قال: وما ذاك؟ قال: الرجل الذي ذكرت آنفًا أنه من أهل النار فأعظم الناس ذلك فقلت أنا لكم به، فخرجت في طلبه ثم جرح جرحًا شديدًا فاستعجل الموت، فوضع نصل سيفه في الأرض وذبابه يبن ثدييه، ثم تحامل عليه فقتل نفسه، فقال رسول الله ﷺ عند ذلك: إن الرجل ليعمل عمل أهل الجنة فيما يبدو للناس وهو من أهل النار، وإن الرجل ليعمل عمل أهل النار فيما يبدو للناس وهو من أهل الجنة [رواه البخاري: 2898، ومسلم: 320].
 واته‌: ئه‌و كاته‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا و سوپاى بێ باوه‌ڕان بەیەک گەیشتن و شه‌ڕیان كرد ، پێغه‌مبه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ نێو سه‌ر بازه‌كانى خۆى و ئه‌وانى تریش بۆ نێو سه‌ربازانى خۆیان، له‌ نێو یارانى پێغه‌مبه‌ر پیاوێك هه‌بوو تا كێ یان چه‌ند تاكێ سه‌رى ده‌ركردایه‌ خۆى ئه‌گه‌یاندێ و ملى ئه‌په‌ڕاند. 
گوتیان هیچ کەس به‌قه‌د ئه‌وپیاوه‌ ئه‌مڕۆ پاداشتى دەست نه‌كه‌وتووه‌، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى: به‌ڵام ئه‌و ئه‌هلى ئاگره‌! یه‌كێك له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ گوتى: من هاورێی ئه‌و ئه‌بم، له‌ گه‌ڵى ده‌رچوو، له‌ هه‌ركێ بوه‌ستایه‌ ئه‌میش ئه‌وه‌ستا، ڕاى كردایه‌ ڕاى ئه‌كرد له‌ گه‌ڵى! ئه‌ڵێ بینیم ئه‌م پیاوه‌ بریندار بوو بە برینێكى خراپ ، خۆى ڕانه‌گرت و له‌به‌ر برینه‌كانى په‌له‌ى مردنى ئه‌كرد، بینیم كه‌وا شمشێره‌كه‌ى سه‌ره‌و ژێر به‌ره‌و زه‌وى ڕاگرت و نووكه‌كه‌شى له‌ نێوه‌ ڕاستى سنگی ڕاگرت و خۆى هه‌ڵدایه‌ سه‌رى و خۆى كوشت. 
كابرا گه‌ڕایه‌وه‌ لاى پێغه‌مبه‌ر و گوتى: شایه‌تى ئه‌ده‌م كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌رى خوایت، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووى: چى بووە؟
 گوتى: ئه‌و پیاوه‌ كه‌ تازه‌ باست كردو فه‌رمووت كه‌ ئه‌هلى ئاگره‌، ئه‌و چاكترین كه‌س بوو له‌و شه‌ڕه‌، منیش گوتم: من به‌ دواى دا ئه‌چم تا بزانم حاڵى چى یه‌؟! به‌ دواى دا چووم بینیم كه‌ بریندار بوو بە برینێكى زۆر ،خۆى ڕانه‌گرت و له‌به‌ر برینه‌كانى په‌له‌ى مردنى ئه‌كرد، بینیم كه‌وا شمشێره‌كه‌ى سه‌ره‌و ژێر به‌ره‌و زه‌وى ڕاگرت و نووكه‌كه‌شى له‌ نێوه‌ ڕاستى مه‌كه‌كانى ڕاگرت و خۆى هه‌ڵدایه‌ سه‌ری و خۆى كوشت! پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى: پیاوى وا هه‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌ى ئه‌و تۆ ئه‌نجام ئه‌دات كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت له‌به‌ر چاو خه‌ڵك كرده‌وه‌كه‌ى كرده‌وه‌ی به‌هه‌شتیه‌كانه‌، کەچی خۆى ئه‌هلى ئاگره‌! 
هه‌روه‌ها پیاوى وا هه‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌دات لاى خه‌ڵك وایه‌ كه‌ كرده‌وه‌ى ئه‌هلى دۆزه‌خه‌، كه‌چى خۆى ئه‌هلى به‌ هەشتە .

ترسی سەلەف لەئاخیر شەڕی 
سوفیان کەسەژدەیەکی برد ، وخەڵک بەدەوری کەعبەدا چەند جارێک تەواوفیان کرد ، پاشان سەری بەرز کردەوە ، پیاوێک کەچەند جارێک تەوافی کرد بینی سوفیان هەر لەسەژدەدایە ، و ئەو ئەو کەسە بوو کەکاتێ شەو نوێژی بکردایە لەسەر پشت دەکەوت وپێیەکانی توند دەکرد لەدیوار ، تاوەکو خوێن بگەڕێتەوە جێگای خۆی لەزۆری ڕاوەستانی دا ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیگوت: أخاف أن أسلب الإيمان عند الموت.
واتە: دەترسم لەکاتی مردندا ئیمان لەدەست بدەم!

وە مالیکی کوڕی دینار زۆربەی شەوەکانی بەشەو نوێژ بەسەر دەبرد لەگەڵ ئەوەشدا ڕیشی خۆی دەگرت ودەیگوت: 
: يا رب قد علمت ساكن الجنة من ساكن النار، ففي أي الدارين منزل مالك؟" [العمدة من الفوائد والآثار الصحاح والغرائب، ص: 30].
خودایه تۆ دەزانی ئەهلی دۆزەخ وبەهەشت کێن ئایا مالیک ئەهلی کامیانە ؟

وە هەندێ لەسەلەف ترسی دوو ڕوویی گەورەیان لەخۆ هەبوو نەک تەنها دوو ڕووی بچووک ؛ چونکە خراپە وهۆکارەکانی زۆر شاراوەن ، وا دەکات مرۆڤ توشی ئاخیر شەڕی بێت.

زۆر پاڕانەوەی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام بەوەی خودا جێگیر ودامەزراوی بکات وزۆر دەیفەرموو : ( يا مقلب القلوب ثبت قلبي على دينك فقال أحد الصحابة: يا رسول الله آمنا بك وبما جئت به، فهل تخاف علينا؟ قال: نعم إن القلوب بين أصبعين من أصابع الله يقلبها كيف يشاء) [رواه الترمذي: 2140، وابن ماجه: 3834، وأحمد: 12128، وهو حديث صحيح، صححه الألباني في مشكاة المصابيح: 102].
واتە: ئەی هاڵو گۆڕ کەری دڵەکان دڵم جێگیر کەیت لەسەر دینەکەت ، یەکێک لەهاوەڵان گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا باوەڕمان پێت هێناوە وبەوەی هێناوتە ، ئایا ترست لەئێمە هەیە ؟
فەرمووی: بەڵێ ، دڵەکان لەنێو دوو پەنجە لەپەنجەکانی خودادان هەڵا وگۆڕی دەکات بەو شێوەیەیی کەدەیەوێ.

وە بەنیسبەت نیشانەکانی ئاخیر خێریەوە:
یەکەم: هێنانی شایەتومان لەکاتی مردندا وگوتنی: لا إله إلا الله؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : من كان آخر كلامه لا إله إلا الله دخل الجنة [رواه أبو داود: 3118، وأحمد: 22180، وصححه الألباني في مشكاة المصابيح: 1621].
واتە: هەر کەسێک کۆتا قسەی " لا إله إلا الله "بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.

دووەم: مردن لەشە وڕۆژی هەینی دا ، جارێکی تر دەڵێین: ئومێد وایە ، نەک هەموو ئەوانەی لەشەو وڕۆژی هەینی دا 
بمرن وڕزگاریان بێت ، هەر بۆیە کاتێ بەزانایانیان گوت: باشە کەسانی کافر هەن ، ستەم کار هەن ، وکەسانی خراپ لەشەو وڕۆژی هەینی دا دەمرن ؟
ئەویش گوتی: لەڕۆژی شەممەدا سزا دەدرێت.

جا نیشانەی ئاخیر خێری مردنە لەشەو وڕۆژی هەینی دا ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : (ما من مسلم يموت يوم الجمعة أو ليلة الجمعة إلا وقاه الله فتنة القبر) [رواه الترمذي: 1074، وأحمد: 6582، وهو حديث حسن، حسنه الألباني في مشكاة المصابيح: 1367].
واتە: هیچ موسوڵمانێک نییە لەڕۆژی هەینی یاخود شەوی هەینی دا بمرێت ئیلا خودا لەفیتنەی گۆڕی دەیپارێزێت.

سێیەم: مردن لەسەر کاری خێر وچاکە ، ئائەمە نیشانەی ئاخیر خێریە ، پێغەمبەر فەرموویەتی: من قال لا إله إلا الله ابتغاء وجه الله ختم له بها دخل الجنة، ومن صام يومًا ابتغاء وجه الله ختم له بها دخل الجنة، ومن تصدق بصدقة ابتغاء وجه الله ختم له بها دخل الجنة [رواه أحمد: 23372، وهو حديث صحيح، صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: 985].
واتە: هەرکەسێک بڵێت "لا إله إلا الله" وتەنها مەبەستی خودا بێت وبەو قسەیە کۆتایی پێ بێت وبمرێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە ، وە هەرکەسێک ڕۆژێک لەپێناوی خودادا بەڕۆژوو بێت وتەنها مەبەستی خودا بێت وبەو ڕۆژووەی کۆتایی پێ بێت وبمرێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە ، 
وە هەرکەسێک خێرێک بکات وتەنها مەبەستی خودا بێت وبەخێر کردنەکە کۆتایی پێ بێت وبمرێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.

وە هەروەها فەرموویەتی : يبعث كل عبد على ما مات عليه [رواه مسلم: 7413].
واتە: هەموو بەندەیەک لەسەر ئەوە زیندوو دەبێتەوە کەلەسەری مردووە.
واتە: ئەو حاڵەی کەلەسەری مردووە وکۆتایی بەژیانی هاتووە.

وە مالیکی کوڕی دینار دەیگوت: والله لو استطعت ألا أنام ما نمت، قيل له: لماذا؟ قال: أخشى أن يأتيني ملك الموت وأنا نائم ولا أريد أن يأتيني إلا وأنا على عمل صالح [الزهد، للإمام أحمد، ص: 168].
واتە:سوێند بەخوا گەر بتوانم نەنووم ئەوا نەدەنوستم ، پێیان گوت : بۆ ؟ گوتی: ئەترسم فریشتەی ڕوح کێشان بێت بۆ لام ومن لەخەودا بم ، ومن نامەوێ بێت بۆلام تەنها کاتێک نەبێت کەمن خەریکی کاری چاکە بم .

سەردان: ٤,٠٥٧ بەش: تەزکیەى نەفس