ئایا لێدان لە خێزان لە قورئانی پیرۆزدا (وَاضْرِبُوهُنَّ ) بەمانای دوور کەوتنەوە وجودا بوونەوە دێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لێدان لە خێزان لە قورئانی پیرۆزدا (وَاضْرِبُوهُنَّ ) بەمانای دوور کەوتنەوە وجودا بوونەوە دێت ؟
پرسیار:

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
بۆچوونی بەڕێزتان چی یە لەبارەی ئەو کەسانەوە کەدەڵێت مانای لێدان لەئافرەتێک کە لەفەرمانی مێردەکەی دەرچووبێت کە لەم ئایەتەدا هاتووە (وَاضْرِبُوهُنَّ ) بەواتای دوو کەوتنەوە وجودا بوونەوە دێت ، و بەمانای لێدان لەلاشە ناگەیەنێت؟
وە بەڵگە بەهەندێ جێگە دێننەوە کە کەلیمەی  ( ضرب ) ـی تێدا هاتووە لەقورئانی پیرۆزدا و لەو جێگایانەدا بەمانای ئەزیەتدانی جەستەیی نایەت ، بەڵکو بەمانای دوور خستنەوە دێت ، و چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەریش دەکەنە بەڵگەی لەوانە فەرموودەی ( لا تضربوا إماء الله ) ، واتە: مەدەن لەئافرەتان .

وە پێغەمبەر کاتێ توڕە بوو لەخێزانەکانی مانگێک هەجری کردن ولێی نەدان ، جا ئایا دەکرێ ودروستە تەفسیری (وَاضْرِبُوهُنَّ ) بەمانای( دوور خستنەوە ودوور کەوتنەوە لەخێزانەکانتان تاوەکو چاک دەبن) لێک بدرێتەوە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەوە لێکدانەوەیەکی هەڵە و بەتاڵی کەسانی دۆڕاو ڕوخاوە !!
چ دوا کەوتووی وتاریکیەک خراپترە لەوەی بەشێوازێکی داڕوخان ودۆڕاو تەفسیری قورئان بکەیت ، تاوەکو لەبەرامبەر ڕۆژئاوادا بەشێوازێک دەرنەکەوین کەباوەڕیان بەوە هەیە لێدانی ئافرەت لەقورئاندا هاتووە !!

یەکێک لەوانەی کەکردوویانەتە بەڵگە ئەم ئایەتەیە: (وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا لا تَخَافُ دَرَكًا وَلا تَخْشَى).
تەفسیری ﴿ الضرب ﴾ لێرەدا بەوەی ڕێگایان بۆ بکاتەوە ، جا ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوان ئەم ئایەتەیان لەسەر ئەمە کردووەته بەڵگە : (فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ فَانْفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ) .
وەئەمە سەریحە لەوەدا کەلێدانەکە بەدار عەسایه .
ئەوان بەوە تەئویلیان کردووە گوایە نێوان هەردوو لای ئاوەکەی لێک دوور خستۆتەوە !
دەی کەواتە لەو حاڵەتەدا سوودی لێدان بەدار عەساکە چی بوو ؟؟

وبەنیسبەت ئەو ﴿ الضرب ﴾ کە لە ئایەتەکەی سورەتی ( النساء ) دا هاتووە ئەوە لەسەر زاهیرەکەیەتی ومەبەست لێی لێدانە .
وە ئەوە کۆتا چارەسەرە ، ئەو ئافرەتەی کەبەئامۆژگاری واز لەبێ فەرمانی مێردەکەی دێنێت ، دروست نی یە هەجر بکرێت وجێگەی لێ جودا بکرێتەوە چ جای ئەوەی لێی بدرێت ، وە ئەو ئافرەتەی کە به هەجر کردن وجێگە لێ جودا کردنەوە چارەسەر بکرێت ، دروست نی یە لێی بدرێت ، وئەوەی نەئامۆژگاری ونەجێگا لێ جودا کردنەوە سودی لەگەڵ نەبێت دروستە لێی بدرێت بەلێدانێک بریندار کەر نەبێت ، لەگەڵ ئەوەی واز هێنان لەلێدان باشترە .

خوای کار بەجێ چارەسەر کردنی تۆران وبێ فەرمانی کردنی ئافرەتی بەئاست بەندی داناوە ، خوای گەورە فەرموویەتی : (وَاللاّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا) .
واته:  ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ترسی ئه‌وه‌تان لێیان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچیتان بكه‌ن و به‌قسه‌تان نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵیتان نه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سوودی نه‌بوو له‌ جێگادا پشتیان تێ بكه‌ن و جێگایان لێ جیا بكه‌نه‌وه‌و لێیان دووربكه‌ونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سوودی نه‌بوو ، وه‌ لێیان بده‌ن به‌ڵام (ضربا غير مبرح) نه‌ شوێنێكی بشكێنی، وه‌ نه‌شوێنه‌واری دیار بێت، وه‌ نه‌ خوێنى لێبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانێ تۆ لێی تووڕه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیصڵاحی بكه‌ی ، وه‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردن ئه‌و كاته‌ وازیان لێ بێنن نه‌ به‌ قسه‌ نه‌ به‌كرده‌وه‌ هیچ شتێكی خراپیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن ، به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزیدا وه‌ له‌ كرده‌وه‌یدا وه‌ له‌ سیفاتیدا وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ پیاوان ئه‌گه‌ر سته‌م بكه‌ن له‌ ئافره‌تان.

( ابْنُ عُيَيْنَةَ )دەڵێت: ئەم کار وڕێکارانە بەپێی جۆری تاوانەکەیه ، گەر مێردەکە ترسی لەفەرمان دەرچوونی هەبوو بەوەی ڕەقی وڕەوشتی ناشیرینی لێ دەبینی ، ئەوا ئامۆژگاری دەکات ، گەر سوودی نەبوو ئەوا جێگای لێ جودا دەکاتەوە ، گەر هەر سوور بوو ئەوا لێی دەدا .

وە خودا لەکۆتایی ئایەتەکەوە فەرموویەتی : (فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلا) .
واته: وه‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردن ئه‌و كاته‌ وازیان لێ بێنن نه‌ به‌ قسه‌ نه‌ به‌كرده‌وه‌ هیچ شتێكی خراپیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن.

لێرەدا بابەتەکە خۆ زاڵ کردن نی یە ، بەڵکو ئەدەب و چارەسەرە ، هەرکات ئافرەتەکە خۆی چاک کرد ، ئەوا دروست نی یە ستەمی لێ بکرێت ، ( القرطبي )دەڵێت : ئایەت وبڕگەی: (فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ) واتە: وازیان لەفەرمان دەرچوون هێنا  ئەوا (فَلا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً) واتە : ستەمیان لێ مەکەن بەقسە یاخود کردار .
ئا ئەوە ڕێگری کردنە لەستەم لێ کردنیان دوای سەرکەوتن لەئەدەب دانیاندا . اهـ .

وە خودا کۆتایی بەئایەتەکە بەمە هێناوە: (إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا) .
( القرطبي ) دەفەرموێ  : ئایەت وبڕگەی : (إِنَّ اللَّهَ كانَ عَلِيًّا كَبِيراً) ئاماژەیەکە بۆ مێرد بەوەی نەرم بن باڵی میهرەبانیان بۆ ڕەخەن ، واتە: گەر ئێوە تواناتان بەسەریاندا هەیە ئەوا بیر لەتوانای خودا بکەنەوە ، دەستی خودا بەتوانا تره و لەسەر هەموو دەستێکەوەیە .
بۆیە نابێ هیچ کەسێک خۆی فەرز کات بەسەر خێزانەکەیدا ، و خودا چاودێرێتى ، هەر بۆیە جوانتر وابوو خودا خۆی بەگەورە وبەزری وبڵندی وبەتوانا وەسف بکات . اهـ .

لێرەدا لێدانەكه هاوشێوەی داخ کردن و کەوی کردنە ، کە ئەوە چارەسەری کۆتاییە ، هەرچەند ڕێگریشی لێ کراوە .
پێغەمبەر فەرموویەتی :( الشِّفَاءُ فِي ثَلاثَةٍ : فِي شَرْطَةِ مِحْجَمٍ ، أَوْ شَرْبَةِ عَسَلٍ ، أَوْ كَيَّةٍ بِنَارٍ ، وَأَنَا أَنْهَى أُمَّتِي عَنْ الْكَيِّ) . رواه البخاري .
واتە: شیفا لەسێ شتدایە: لەحوجامەدا ، و یاخود قومێک لەهەنگوین ، یاخود داخ کردنێک بەئاگر ، ومن ڕێگری دەکەم لەئومەتەکەم لەداخ کردن .
وە لەفەروودەکەی جابردا هاتووە : إِنْ كَانَ فِي شَيْءٍ مِنْ أَدْوِيَتِكُمْ خَيْرٌ ، فَفِي شَرْبَةِ عَسَلٍ ، أَوْ شَرْطَةِ مِحْجَمٍ ، أَوْ لَذْعَةٍ مِنْ نَارٍ ، وَمَا أُحِبُّ أَنْ أَكْتَوِيَ . رواه البخاري ومسلم .
واتە: گەر لەشتێک لەچارەسەرەکانتاندا خێر هەبێت ، ئەوا لەخواردنەوەی قومێک لەهەنگوین ، یاخود دەرهێنانی هەندێک خوێن بەحوجامە ، یاخود داخ کردن بەئاگر ، ومن پێم خۆش نییە داخ کردن وکەوی بەکار بێنم.

جا لێدان لەئافرەت کەلەقورئاندا هاتووە هاوشێوەی ئەوەیە ، لەئەسڵدا ڕێگری لێ کراوە ، بەڵام بەپێی پێویست دروستە ، وە ئەو لێدانە مەرج دارە بەوەی بریندار کەر نەبێت ، وەهەروەها شکێنەر نەبێت ولەدەم وچاو نەدرێت .

وە ئەوان بۆیە لەئیسبات کردنی لێدان هەڵدێن ، چونکە لەخەیاڵی خۆیاندا بەلێدانی بریندار کەر لێکیان داوەتەوە .

وە لەقورئان وسوننەتدا لێدانی بریندار کەر نەهاتووە تەنانەت بۆ ئەو کەسەش کەعەرەقی خواردووەتەوە !
لە فەرموودەکەی ئەبوهورەیرەدا خوا لێی ڕازی بێت هاتووە دەڵێت : ( أُتِي النبي بِرَجُلٍ قد شَرِب . قال: اضربوه . قال أبو هريرة : فَمِنّا الضَّارِب بِيَدِه ، والضَّارِب بِنَعْلِه ، والضَّارِب بِثوبه ، فلما انصرف قال بعض القوم : أخزاك الله . قال : لا تقولوا هكذا ، لا تُعِينُوا عليه الشيطان ). رواه البخاري .
واتە: پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر کەعەرەقی خواردبووەوە .
فەرمووی: لێی بدەن .
ئەبوهورەیرە دەڵێت: هەندێکمان بەدەست لێی دەدا ، وە هەندێکمان بەنەعلەکەی لێی دەدا ،وە هەندێکمان بەجلەکەی لێی دەدا ، جا کاتێ کۆتایی هات وچوو هەندێ لەخەڵکەکە گوتیان: خوا ڕسوات کات .
فەرمووی: وا مەڵێن ، شەیتان زاڵ مەکەن بەسەری دا .

وە لێدانەکە بۆ ئەدەب دان وتەمبێ کردنە بەگوێرەی تاوانەکە ، گەر زیاتر بوو ئەوا لەڕۆژی دوایی دا ماف لەو کەسە وەردەگیردرێتەوە .

پیاوێک هات بۆلای پێغەمبەر   وگوتی : (( يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ لِي مَمْلُوكِينَ يُكَذِّبُونَنِي وَيَخُونُونَنِي وَيَعْصُونَنِي، وَأَشْتُمُهُمْ وَأَضْرِبُهُمْ فَكَيْفَ أَنَا مِنْهُمْ؟ قَالَ: يُحْسَبُ مَا خَانُوكَ وَعَصَوْكَ وَكَذَّبُوكَ وَعِقَابُكَ إِيَّاهُمْ، فَإِنْ كَانَ عِقَابُكَ إِيَّاهُمْ بِقَدْرِ ذُنُوبِهِمْ كَانَ كفَافًا، لا لَكَ وَلا عَلَيْكَ، وَإِنْ كَانَ عِقَابُكَ إِيَّاهُمْ دُونَ ذُنُوبِهِمْ كَانَ فَضْلا لَكَ، وَإِنْ كَانَ عِقَابُكَ إِيَّاهُمْ فَوْقَ ذُنُوبِهِمْ اقْتُصَّ لَهُمْ مِنْكَ الفَضْلُ . 
قَالَ: فَتَنَحَّى الرَّجُلُ فَجَعَلَ يَبْكِي وَيَهْتِفُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " أَمَا تَقْرَأُ كِتَابَ اللَّهِ ؟ (وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ۖ وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ) ". فَقَالَ الرَّجُلُ: وَاللَّهِ يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا أَجِدُ لِي وَلَهُمْ شَيْئًا خَيْرًا مِنْ مُفَارَقَتِهِمْ، أُشْهِدُكَ أَنَّهُمْ أَحْرَارٌ كُلُّهُمْ ))
. رواه الإمام أحمد والترمذي ، وصحح الألباني إسناده .

واتە: ئەی پێغەمبەری خوا   من دوو عەبدم هەیە درۆم لەگەڵ دەکەن وخیانەتم لێ دەکەن وبەگوێم ناکەن ، وە من جوێنیان پێ دەدەم ولێیان دەدەم ئایا حوکمی من چی یە لەگەڵ ئەوان ؟
فەرمووی: گەر سزاکەت بەئەندازەی تاوانەکەیان بێت ئەوا پاک لەپاکە ، نەهیچت بۆ هەیە ونەهیچ لەسەرە ، وە ئەگەر سزاکەت کەمتر بێت لەتاوانەکەیان ئەوا فەزڵێکە بۆ تۆ ، وە ئەگەر سزاکەت زیاتر بێت لەتاوانەکەیان ئەوا بەئەندازەی ئەو زیادەیە حەقت لێ وەردەگیردرێت .
دەڵێت: پیاوەکە دوور کەوتەوە ودەستی کرد بەگریان وهاوری دەکرد  ، پێغەمبەر   فەرمووی: ئایا ئەو ئایەتەت نەخوێندووەتەوە (  وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ته‌رازووی دادپه‌روه‌رى دائه‌نێین بۆ كێشانی كرده‌وه‌كانی مرۆڤ ، یه‌ك ته‌رازووه‌ به‌ڵام به‌ كۆ باسكراوه‌ چونكه‌ كرده‌وه‌ى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى پێ ده‌كێشرێت و كرده‌وه‌كان زۆرو جۆراوجۆرن، وه‌ مرۆڤه‌كان و كرده‌وه‌كانیان و په‌ڕاوه‌كانیشیانى پێ ده‌كێشرێت ، وه‌ هیچ كه‌سێك سته‌م و زوڵمی لێ ناكرێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێكی بچووك له‌ تۆوی دانه‌وێڵه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌نده‌ كرده‌وه‌ی كه‌می كردبێ ئه‌یهێنین و هیچی نافه‌وتێ و ئاماده‌ی ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پاداشت یان سزای بده‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ری )
پیاوەکە گوتی : سوێند بەخوا ئەی پێغەمبەری خوا   هیچ شتێکی باش بۆ خۆم وئەوان نابینم جگە لەجودا بوونەوە لێیان ، دەی تۆ بەشایەت بە ئەوا ئەوان ئازادن .

وه ( أبو مسعود البدري ) دەڵێت : (( كنت أضرب غُلاما لي بالسوط ، فسمعت صوتا مِن خَلْفِي : اعلم أبا مسعود ، فلم أفهم الصوت مِن الغضب . قال : فلما دنا مني إذا هو رسول الله ، فإذا هو يقول : اعلم أبا مسعود . اعلم أبا مسعود . قال : فألْقَيت السوط مِن يدي ، فقال : اعلم أبا مسعود أن الله أقْدَر عليك منك على هذا الغلام . قال : فقلت : لا أضرب مملوكا بعده أبدًا))
واتە: من بەشوڵێک دەم دا لەعەبدێکی منداڵم ، لەناکاو گوێم لەدەنگێک بوو لەپشتمەوە ، و گوتى بزانە ئەی باوکی مەسعود ، لەبەر توڕەیی لەدەنگەکە تێنەگەیشتم .
دەڵێت: کاتێ لێم نزیک بووەوە دەبینم ئەوە پێغەمبەری خوایە   ،ودەیفەرموو: بزانە ئەی باوکی مەسعود .
.دەڵێت: شوڵەکەم لەدەستم فڕێ دا ، فەرمووی: بزانە ئەی باوکی مەسعود خودا بەتوانا ترە بەسەر تۆدا لەوەی کەتۆ توانات هەیە بەسەر ئەو منداڵەدا .
دەڵێت: گوتم: دوای ئەمە لەهیچ عەبدێک نادەم .
لەڕیوایەتێکی تردا : (( فقلت يا رسول الله هو حُرٌّ لِوَجْه الله ، فقال : أمَا لو لم تفعل للَفَحَتْك النار ، أو لَمَسَّتْك النار )). رواه مسلم .
واتە : گوتم: ئەوە ئەی پێغەمبەری خوایە   ئازاد بێت لەپێناوی خودادا ، فەرمووی: دەی گەر ئەو کارەت نەکردایە ئاگر دەیسوتاندی یاخود ئاگر بەر گیانت دەکەوت .

وە هەروەها ئیمامی موسلیم لەسوەیدی کوڕی موقرینەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : (( لقد رأيتني سابع سبعة من بني مقرن مالنا خادم إلاَّ واحدة لطمها أصغرنا ، فأمرنا رسول الله أن نعتقها)) .
واتە: بەڕاستی دەزانی ئێمە حەوت منداڵی نەوەی موقرین بووین وتەنها خزمەتکارێکمان هەبوو وئەوەی لەهەموومان بچوک تر بوو زلەیەکی لێ دا ، پێغەمبەر خوا فەرمانی پێ کردین ئازادی بکەین .

لەڕیوایەتێکی تردا : ((لقد رأيتني وإني لسابع إخوة لي مع رسول الله ، وما لنا خادم غير واحد فَعَمِدَ أحدنا فَلَطَمَهُ ، فأمَرَنا رسول الله أن نُعتقه)) .
واتە: بەڕاستی دەزانی وئاگاداری حەوت برام هەبوو لەگەڵ پێغەمبەر خوادا وتەنها خزمەتکارێکمان هەبوو ، یەکێکمان چوو زلەیەکی لێ دا ، پێغەمبەر خوا فەرمانی پێ کردین ئازادی بکەین .

جا لێدان لەخێزان لێدانی تەمبێ کردنە ، نەک لێدانی تۆڵە سەندنەوە و بۆ خۆشی .
( عطاء )دەڵێت : قلت لابن عباس : ما الضَّرْب غير الْمُبَرِّح ؟ قال : بالسِّواك ونحوه .
واتە: بەعبداللەی کوڕی عەباسم گوت: مەبەست لە لێدانی بریندار نەکەر چی یە ؟
گوتی: بەسیواک وهاوشێوەکانی .

وە ( قتادة ) لەبارەی بڕگەی : " ضربًا غير مبرح " ، دەڵێت : يعنى غير شائن .
واتە: لێدانێکی بریندار نەکەر بێت .

وە ( الحسن )دەڵێت : غير مؤثر .
واتە: شوێنەوار بەجێ نەهێڵێت .

وە زانایان باسی ئەوەیان کردووە ئەو لێدانەی کەڕێگەی پێ دراوە : نابێ لێدانێکی بەقوەت بێت ، ونابێ بدرێت لەدەم وچاو .

وە یەکێک لەو شتانەی کەبەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەلیمەی ﴿ الضَّرْب ﴾ کەلەئایەتی سورەتی ( النساء )دا هاتووە : مەبەست لێی ئەو لێدانەیە کەلای هەموان زانراوە ، فەرموودەکەی پێغەمبەرە کەفەرموویەتی : (( اتقوا الله في النساء فإنكم أخذتموهن بأمان الله ، واستحللتم فروجهن بكلمة الله ، ولكم عليهن أن لا يُوطِئن فُرُشَكم أحدًا تكرهونه ، فإن فعلن ذلك فاضْرِبُوهنّ ضَرْبا غير مُبَرِّح)) . رواه مسلم .
واتە: تەقوای خوداتان هەبێت لەبارەی ئافرەتانەوە ، ئێوە ئەوانتان هێناوە بەئەمانەتی خودا ، وداوێنتان حەڵاڵ کردووە بەکەلیمەی خودا ، ومافی ئێوەیه بەسەریانەوە هیچ کەسێک نەهێننە ماڵەوە کەئێوە پێتان ناخۆشە ، گەر ئەو کارەیان کرد ئەوا لێیان بدەن بەلێدانێکی بریندار نەکەر .

وە پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا  : ((ما حق زوجة أحدنا عليه ؟ فقال : أن تُطعمها إذ طَعمت ، وتَكسوها إذا اكتسيت أو اكتسبت ، ولا تَضْرِب الوَجْه ولا تُقَبِّح ، ولا تَهجر إلاَّ في البيت . قال أبو داود : " ولا تُقبح " أن تقول : قَبَّحك الله )). رواه أحمد وأبو داود والنسائي في الكبرى ، وصححه الألباني ،وقال الأرنؤوط : إسناده حسن .

واتە: مافی خێزان چی یە بەسەر یەکێکمانەوە ؟ فەرمووی: خواردنی بداتێ کاتێ خۆی خواردنی خوارد ، وجلی بۆ بکات کاتێ جل بۆ خۆی دەکات ، ونەدات لەدەم وچاو ونەڵێت خودا ناشیرینت کات ، وهەجری نەکات وجێگای لێ جودا نەکاتەوە تەنها لەماڵدا نەبێت .
ئەبو داود دەڵێت ( ولا تُقبح ) ئەوەیە بڵێت " : (قَبَّحك الله).

جا بەم شێوەیە زانایان لێی تێگەیشتوون ؛ وە( الامام النسائي ) بابەتێکی بەناویەوە داناوە ونوسویەتی: (باب تَحْرِيمُ ضَرْبِ الْوَجْهِ فِي الأَدَبِ ).
واتە: بابەتی حەرامی لێدان لەدەم وچاو لەکاتی تەمبێ کردندا .

وە ( البهوتي ) لە " كشاف القناع" دا دەڵێت : گەر نیشانەکانی بەگوێ نەکردن لەسەر ئافرەت دەرکەوت بەوەی درەنگ بچێت بەدەمیەوە کاتێ بانگی دەکات ، یاخود ڕێگری لێ بکات کاتێ بانگی دەکات بۆ سەرجێی ، یاخود بەناخۆشی وبەزۆر ڕێی پێ بدات ، وبەئەدەب نەبێت لەگەڵی دا ئەوا : ئامۆژگاری دەکات بەوەی بیری دەخاتەوە بەو مافانەی کەخودا لەسەری فەرز کردوون ، وئەو تاوانەی کەتوشی دەبێت بەهۆی بەگوێ نەکردنیەوە ، وئەوەی بەو هۆیەوە لەنەفەقە وجل وبەرگ لەسەری دەکەوێت وئەو مافەی نامێنێت ، وئەوەی بۆی دروستە لەهەجر کردنی ولێدانی لەبەر ئەم ئایەتە : (وَاللاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ) .
خۆ ئەگەر گەڕایەوە وبەگوێی کرد ئەوا هەجر کردن ولێدان حەرام دەبێت ، وە ئەگەر سوور بوو لەسەر ئەوانەی پێشتر باسمان کرد وبەگوێی نەدەکرد وڕێگری لێ دەکرد لەسەر جێی ، یاخود لەماڵ دەردەچوو بەبێ ئیزنی ئەو وهاوشێوەی ئەمانە ئەوا لەگەڵی نانوێت ئەوەندەی کەدەیەوێت ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە (وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ) ،.
واتە: هەجریان بکەن لەجێگادا ولەگەڵیان مەنون .

وە عبداللەی کوڕی عەباس دەڵێت : (لا تُضَاجِعَهَا فِي فِرَاشِكَ) .
واتە: لەسەر جێگە لەگەڵی نانوێت .
وە پێغەمبەر بۆ ماوەی مانگێک خێزانەکانی هەجر کرد ونەچووە لایان. مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .

وە هەجر کردن بەقسە لەگەڵ نەکردن سێ ڕۆژە نەک زیاتر ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی ئەبو هورەیرە : ((لا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ )). 
واتە: دروست نی یە بۆ موسوڵمان قسە لەبراکەی دابڕێت زیاد لەسێ ڕۆژ .

هەجر پێچەوانەی پەیوەندی بەستنە ولێک دابڕانە ، خۆ ئەگەر ئافرەتەکە هەر سوور بوو وهەجری سوودی نەبوو لەگەڵی ، ئەوا مێردەکەی دەتوانێت لێی بدات ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە (وَاضْرِبُوهُنَّ) .

جا لێدانەکە دوای هەجر کردن لە لەگەڵ نوستن وقسه نەکردن لەگەڵ بۆ ماوی سێ ڕۆژ دێت ودەبێت لێدانەکە بریندار کەر نەبێت ، واتە: بەقوەت نەبێت ، لەبەر فەرموودەکەی عبداللەی کوڕی زەمعە کە مەڕفوعی هێناویەتی : " لا يَجْلِدْ أَحَدُكُمْ امْرَأَتَهُ جَلْدَ الْعَبْدِ ثُمَّ يُضَاجِعْهَا فِي آخِرِ الْيَوْمِ " . 
واتە: با یەکێک لەئێوە جەڵد لەخێزانەکەی نەدات هاوشێوەی لێدان لەعەبد پاشان لەکۆتایی ڕۆژدا لەگەڵی جوت ببێت .

وە لەکاتی لێداندا لەدەم وچاو دوور دەکەوێتەوە وەک ڕێزێک بۆی ، وەهەروەها دوور دەکەوێتەوە لەلێدان لەسک وئەو جێگایانەی کەترسی کوشتنی لێ دەکرێت .

وەهەروەها دوور دەکەوێتەوە لەلێدان لەو جێگایانەی کەجوانن ، بۆ ئەوەی نەک بیشێوێنێت ، ولێدانە دە شوڵک یاخود کەمتر دەبێت ...

وە لە ( التَّرْغِيبِ )وغەیری ئەویشدا هاتووە  : باشتر وایە لێی نەدات بەڵکو خۆشەویستی لە نێوانیاندا بمێنێت.
وە قسەیەکی هێناوە بەوەی بەشتى نەرم لێی دەدات نەک دار وشوڵ ؛ چونکە ئامانجەکە تەمبێ کردنە ، بۆیە بەشتی ئاسان وتا ئاسان تر بێت ئەو کارە دەکات . اهـ .

وە کاتێ دەڵێن : لێدانەکە دە شوڵک یاخود کەمتر دەبێت " 
ئەوا لەحاڵەتێکدایە کەبەشوڵک لێی بدات وبۆ لێدانێکە کەگونجاو بێت لەگەڵ سەر پێچیەکەیدا ، ودروست نییە بۆی زیاد لەدە جار بەشوڵکە لێی بدات .

وە لێکدانەوە وتەئویل کردنی لێدان لەئافرەت کەلەقورئاندا بەجگە لەو لێدانەی کەزانراوە هیچ یەکێک لەسەلەف شتی وای نەوتووە ، بەڵکو بەپێچەوانەوە قسەی ئەوان لەسەر ئیسپات کردنی ئەو لێدانەیە کەزانراوە ، بەشێوەیەک بریندار کەر نەبێت ، وە ئەوە جێی کۆ دەنگی زانایانی ئومەی ئیسلامی یە .
وە سوننەت بەم شێوە هاتووە ، هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێ ، وسوننەتیش تەفسیری قورئان دەکات  .

( الإمام البخاري )دەڵێت : (بَابُ مَا يُكْرَهُ مِنْ ضَرْبِ النِّسَاءِ) . و ئایەتی : (وَاضْرِبُوهُنَّ) : واتە: لێدانێک بێت بریندار کەر نەبێت .
پاشان بەسەندی خۆی کەدەیگەیەنێتە عبداللەی کوڕی زەمعە ولەپێغەمبەرەوە   کەفەموویەتی: (( لاَ يَجْلِدُ أَحَدُكُمُ امْرَأَتَهُ جَلْدَ العَبْدِ ، ثُمَّ يُجَامِعُهَا فِي آخِرِ اليَوْمِ)) .
واتە: با یەکێک لەئێوە جەڵد لەخێزانەکەی نەدات هاوشێوەی لێدان لەعەبد پاشان لەکۆتایی ڕۆژدا لەگەڵی جوت ببێت .

( شمس الدين ابن قدامة ) لە  " الشرح الكبير" دا دەڵێت: لەلێدانەکەیدا زیاد لەدە شوڵی لێ نادات ، لەبەر فەرموودەکەی پێغەمبەری خوا : (لا يُجْلَد أحَدٌ فوق عشرة أسواط إلاَّ في حَدّ مِن حُدود الله) . متفق عليه .
واتە: زیاد لەدەجار زیاتر جەڵد لێ نادرێت تەنها لەحەدێک لەحەدەکانی خودادا نەبێت .
پاشان دەڵێت : (فصل) : وە بۆی هەیە تەمبێی بکات لەسەر نەکردنی فەرزێک لەفەرزەکانی خودا .
وە لەبارەی پیاوێکەوە کەخێزانەکەی نوێژی نەدەکرد گوتی : لێی دەدات بەلێدانێکی سوک وبریندار نەکەر .

( الصنعاني )دەڵێت : فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر دروستێتی لێدان لەئافرەت بەلێدانێکی سوک ، لەبەر فەرمووەکە وبڕگەی : (جَلْدَ الْعَبْدِ ). اهـ .
واتە: لێدان لەعەبد .

وە ( العلامة صديق حسن خان ) : ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی واز هێنان لەلێدانی ئافرەت باشتره ، خۆ ئەگەر پێویستی بەلێدان دەکرد ئەوا نادات لەیەک جێگەی لاشەی ، وبا دوور کەوێتەوە لەدەم وچاو ، چونکە جێگای کۆ بوونەوەی جوانیەکانە  وزیادە ڕەوی ناکات لەلێدان زیاد لەدە شوڵ . اهـ .

وە بەنیسبەت ئەوەی پێغەمبەر لەئافرەتی نەداوە ، ئەوە لەتەواوی ڕەوشتی پێغەمبەره .
( الصنعاني )دەڵێت : گومانی تێدا نی یە کەلێ نەدان ولێ خۆش بوون ودڵ فراوانی باشترە لەوە ، هەروەک ئەوە ڕەوشتی پێغەمبەر بووە ، وە ( النَّسَائِيّ) لەفەرموودەیەکی کە لەعائیشەوە گێڕاوەتەوە ودەڵێت :

(( مَا ضَرَبَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ امْرَأَةً لَهُ، وَلا خَادِمًا قَطُّ، وَلا ضَرَبَ بِيَدِهِ قَطُّ إلاَّ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ، أَوْ تُنْتَهَكُ مَحَارِمُ اللَّهِ فَيَنْتَقِمُ لِلَّهِ)) . اهـ .
واتە: پێغەمبەر هەرگیز لەخێزان وخزامەتکارێکی نەداوە ، ، وەهەرگیز بەدەستی لەکەسی نەداوە مەگەر لەپێناوی خودادا نەبێت ، یاخود سنورێکی خودا بەزێندرابێت وبۆ خودا تۆڵەی دەکردەوە .
فەرموودەکە ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە.

وە هەجر کردنی  پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام خێزانەکانی بۆ ماوەی مانگێک ، بەڵگە نییە لەسەر لێ نەدان ، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر بەرز وبەڕێزی ڕەوشتی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام ، وئەو پەنای نەبردووەتە بەر لێدان.
وە ئەو کارێکی تەرک کردووە کەدروسته بۆ مرۆڤ نەیکات .

جا گەر پیاو نەدات لەخێزانەکەی کاتێک لەقسەی دەردەچێت ، ئەوا لەمافێکی خۆی خۆش بووە ، وتەنازولی لێ کردووە .
وە ئەو کارەش دروستە ، هەر وەک بۆ هەر مافێکی تر دروستە .
هەروەک ئەو کەسەی دەدات لەخێزانی لەکەسە هەرە چاکەکان نییە ..
کاتێ پێغەمبەری خوا   فەرمووی: (لا تَضْرِبُوا إِمَاءَ اللَّهِ) .واتە: مەدەن لە بەندەکانی خودا (ئافرەتان)
 عومەر هات بۆلای پێغەمبەری خوا   وگوتی : ((ذَئِرْنَ النِّسَاءُ عَلَى أَزْوَاجِهِنَّ ، فَرَخَّصَ فِي ضَرْبِهِنَّ ، فَأَطَافَ بِآلِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نِسَاءٌ كَثِيرٌ يَشْكُونَ أَزْوَاجَهُنَّ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: لَقَدْ طَافَ بِآلِ مُحَمَّدٍ نِسَاءٌ كَثِيرٌ يَشْكُونَ أَزْوَاجَهُنَّ ، لَيْسَ أُولَئِكَ بِخِيَارِكُمْ )). رواه الدارمي وأبو داود . وصححه الألباني .
واتە: ئافرەتەکانمان جورئەتیان پەیدا کردووە بەرانبەر مێردەکانیان ، جا ڕێگەیدا بەلێدانیان ، دواتر ئافرەتانێکی زۆر هاتن بۆلای کەس وکاری پێغەمبەری خوا شکایەتیان دەکرد لەمێردەکانیان ، پێغەمبەری فەرمووی: ئافرەتانێکی زۆر هاتوون بۆلای کەس وکاری پێغەمبەری خوا شکایەتیان کردووە لەمێردەکانیان ، ئەو پیاوانە پیاوە زۆر چاکەکانتان نین.

وە ئەوان سەرەتای ئەو فەرموودەیەیان کردووە بەبەڵگە کەئەویش بڕگەی : ( لا تَضْرِبُوا إِمَاءَ اللَّهِ ).
بەڵام باقیەکەی تری فەرموودەکەیان باس نەکردووە .
ئەوەش ڕێبازی کەسانی گومڕایه لەهێنانەوەی بەڵگەدا .

وە ئەو کەسانە جورئەتیان کردووە لەتەفسیر کردنی کەلامەکەی خودا ، بەتەفسیرێک کەسەلەف نەیان کردووە ، وپشتیان کردووە لەتەفسیرە مەشهورەکان ، بەڵکو لەڕێز وقەدریان کەم کردووەتەوە وشتانێک دەڵێن کەئەو موفەسیرانەی پێشوو نەیان وتووە! .

وە ئەو کەسانە گەر بهێندرایەن بۆلای ئیمام مالیک ئەوا لێی دەدان !
وە ڕەحمەتی خوا لەئیمام ئەحمەد بێت کەدەیفەرموو : ( إياك أن تتكلّم في مسالة ليس لك فيها إمام) .
واتە: ئاگادار بە لەبابەتێکدا قسە مەکە کەپێشەوا وسەلەفت نەبێت تیایدا .

وە ( شيخ الإسلام ابن تيمية ) دەڵێت : (وكل قول يَنْفَرِد به المتأخر عن المتقدمين ولم يَسبقه إليه أحد منهم ؛ فانه يكون خطأ ). اهـ .
واتە: هەر بۆ چوونێک کەزانایانی ئەم دواییە بەتەنها بیڵێن وهیچ یەکێک لەزانایانی پێشینان نەیان وتبێت ؛ ئەوا دەبێتە هەڵە.

وە ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت بەشێوازێکی جودا دەرکەون لەبەرانبەر ڕۆژ ئاوادا ، لەڕاستی دا لەواقعی ڕۆژ ئاوا تێنەگەیشتوون .
توند وتیژی لەڕۆژ ئاوادا زۆر زۆره ، بەتایبەت دژی خێزان ، بەڵکو کار گەشتۆتە کوشتنی خێزان ، لەبەر نەبوونی تەڵاق !

وە ئەوە شتێکە وبوونی هەیە بەژمارە وئامار ، لەفەرمانگە ڕەسمیەکانەوە دەرچووە ئەوانەی کەسەر ژمێری دەکەن !

ئائەمە چەند ئاماژەیەکی سادەیە لەو بارەیەوە :
لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی لە ساڵی 1417 کۆچی ئاماژەی بەوە داوە کە  79% پیاوان لەخێزانەکانیان دەدەن .

هەر بۆیە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کەڕوو بەڕووی توند وتیژی ولێدان بوونەتەوە ساڵانە بە(نۆ ملیۆن) دەخەمڵێندرێت ئەمە بەپێی سەرژمێریەکی ساڵانە کەڕۆژنامەی ( التايم)  ـی بڵاو کردووەتەوە.

وە لەڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکی دا لەساڵی 1979م هاتووە (40% ) ئەو ئافرەتانەی کە توشی مردن دەبن مێردەکانیان دەیان کوژن .

وە هەندێ لەئافڕەتان لەئەمەریکا کاتێ توشی کاری توند وتیژی دەبنەوە ڕا هاتوون لەسەری ، وقەبوڵی دەکەن لەسەر بنەمای ئەوەی جۆرێکە لەجۆرەکانی بەخێو کردن وسەر پەرشتی کردن !!

وە لێکۆڵینەوەیەک کەبۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بوو ولەساڵی 1983م تەواو بوو  دەرکەوت 25 % ئەو ئافرەتانەی هەستاون بەخۆ کوشتن مێژووی لێدانیان هەبووە ولێ دراون .

وەلە ڕاپۆرتێکی کەندیدا هاتووە کە بەرز کراوەتەوە بۆ وەزیر تایبەت بەئافرەتان دەرکەوتووە 40%  ئافرەتان ڕوو بەڕووی لێدان یاخود دەست درێژی کردنە سەر بوونەتەوە .

وە ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناو خۆی ئیسڕائیلی کەلە ساڵی  1417 کۆچی بڵاو کراوەتەوە ئەوەی دەرخستوو کە  20 هەزار ئافرەت ڕوو بەڕووی لێدان بوونەتەوە لەلایەن پیاوەکانیانەوە ئەمە لەماوەی ساڵێکدا .

وە ڕۆژانە لەئەمەریکا وئەوروپا چەندان خراپە وجەریمە ڕوو دەدات بەڵام ڕاگەیەندانەکان دەیشارنەوە !

وە هەرکەسێک دەیەوێت بەشێکی کەمی ئەو تاوان وجەریمانە بزانێت با کتابی " أمريكا كما رأيتها " کە هی : مختار خليل المسلاتي یە بخوێنێتەوە .
لەو کتابەدا چەند حەقیقەتێک هەیە کەڕووە ڕاستەقینەی حەزارەت وشارستانەیەتی ڕۆژ ئاوا دەردەخات !

والله المستعان ، وعليه التكلان .
المجيب الشيخ / عبد الرحمن بن عبد الله السحيم
عضو مكتب الدعوة والإرشاد

سەردان: ٢,٢٨١ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان