چۆن وەڵامى ئەهلى بیدەع بدەینەوە كە ئەم فەرموودەیە : ((من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجر من عمل بها)) دەكەن بەبەڵگە بۆ خۆیان بۆ ڕەوایەتى دان بە بیدعە؟
وەڵامیان دەدەینەوە دەڵێین: ئەو پێغەمبەرەى كە فەرموویەتى: ((من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجر من عمل بها)) (١) هەر ئەو پێغەمبەرەیشە كە دەفەرموێت: ((عليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين من بعدي، وإياكم ومحدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار)) واتە: پەیوەست بن و دەست بگرن بە سوننەتى جێنشینە هیدایەتدراوەكانى دواى خۆمەوە و نەكەن توخنى تازەگەرى بن لە دیندا چونكە هەموو تازەگەریەك لە دیندا بریتیە لە داهێنراو و زیادە و هەموو داهێنراوێكیش گومڕاییە و هەموو گومڕاییەكیش لە ئاگردایە.
هەر بۆیە فەرموودەى: ((من سن في الإسلام سنة حسنة)) دادەبەزێنرێتە سەر هۆكارى ئەم فەرموودەیە، ئەویش ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا ﷺ هانى موسڵمانانى دا بۆ ماڵ بەخشین و دەركردنى صەدەقە و كەسێك كۆمەڵێك زیوى هێنا و لەبەردەستى پێغەمبەردا ﷺ داینا و خەڵكى دواى ئەوە چاویان لێ كرد و پێغەمبەرى خوایش ﷺ فەرمووى: ((من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجر من عمل بها إلى يوم القيامة))
جا ئەگەر هۆكارى فەرموودەكەمان زانى ئەوا ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە مەبەست لە فەرموودەكە واتە ئەوەى سوننەت و ڕێگەى كارو كردەوە كردن دابهێنێت نەوەك ڕێگەى تەشریع و شەرعدانان، چونكە شەرع دانان تەنها بۆ خواو پێغەمبەرەكەیەتى، و واتاى فەرموودەكەش واتە ئەوەى سەرەتا كارى كرد و جێ بەجێى فەرمانێكى كرد بە جوانى و دواى ئەو خەڵكى چاویان لێكرد لەوەدا و بووە هۆى هاندانى خەڵكى تێیدا ئەوا خۆى پاداشتى بۆ هەیە و هەروەها پاداشتى ئەوانەشى كەئەو كارەى ئەو دووبارە دەكەنەوەو لاسایی ئەو دەكەنەوە، ئا ئەمە ماناى ئەو فەرموودەیەیە.
یاخود بە شێوەیەكى تریش لێك دەدرێتەوە كە بریتیە لەوەى هەركەسێك هۆكارێك بگرێتە بەر كە بەهۆیەوە بگات بە جۆرێك لە عیبادەت وەكو نووسین و دانانى كتێب یان جیاكردنەوەى باسەكانى كتێبێك لەسەر بنەماى فیقهى و یان دروست كردنى فێرگە و هاوشێوەى ئەو شتانە كە دەبنە هۆكار بۆ گەیشتن بە كارێكى شەرعى ویستراو لەڕووى شەرعەوە. جا بۆیە ئەوەى سەرەتا دەست بكات بە ئەنجامدانى ئەو هۆكارەى كە سەردەكێشێت بۆ كارێكى شەرعى و خودى شتەكەش حەرام نەبێت ئەوا دەچێتە ژێر ئەم فەرموودەیەوە.
وە ئەگەر ماناى فەرموودەكە وابوایە كە مرۆڤ بۆى هەبوو هەرچی بووێت شەرع دابنێت، ئەوا دینى ئیسلام كامڵ و تەواو نەدەبوو لە ژیانى پێغەمبەردا ﷺ ، و هەر كۆمەڵە خەڵكانێك شەریعەت و بەرنامەیەكى خۆى ئەبوو، جا بۆیە ئەوەى وا بیردەكاتەوەو بۆچوونى وەهایە كە بیدعەى حەسەنە وچاكە هەیە ئەوا گومانى خراپی بردووە چونكە ئەم گومان بردنە هەڵەو ناڕاستە و بەدرۆ خەرەوەى ئەو فەرموودەیەیە كە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: ((كل بدعة ضلالة)) .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) أخرجه مسلم، كتاب الزكاة، باب الحث على الصدقة ولو بشق تمرة (1017) .