کارى سەرجێی و جووت بوون لەگەڵ خێزان لە شەوانى قەدردا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کارى سەرجێی و جووت بوون لەگەڵ خێزان لە شەوانى قەدردا
پرسیار:

ئایا دروستە پیاو لە شەوانى قەدردا کارى سەرجێی و جووت بوون لەگەڵ خێزانى خۆى بکات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : لە مانگى ڕەمەزاندا لە بانگى بەیانى یەوە تاوەکو خۆر ئاوابوون و بانگى مەغریب حەرامە پیاو لە کارى جووت بوون لە گەڵ خێزانى بکات ، و هەرکەس ئەم کارە بکات ئه‌وا چوار شتی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت : 
1-  كه‌فاره‌ت ، كه‌ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :
أ - ئازادكردنی به‌نده‌یه‌یه‌كی باوه‌ڕدار ،
ب- گه‌ر به‌نده‌ نه‌بوو ئه‌وا پێویسته‌ دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ، وه‌نابێت هیچ ڕۆژێك له‌نێوان ئه‌و دوو مانگه‌دا به‌ڕۆژوو نه‌بێت مه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێت ، وه‌ك : ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌دوو جه‌ژنه‌كه‌ (جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وقوربان) به‌سه‌ریدا بێت ، یاخود تووشی نه‌خۆشی بێت ویاخود سه‌فه‌ر بكات ، به‌ڵام ده‌بێ تێبینی ئه‌وه‌ بكرێت : نابێت له‌به‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوون سه‌فه‌ر بكات ، جا ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ له‌نێوان ئه‌و مانگه‌دا به‌بێ عوزر به‌ڕۆژوو نه‌بوو ، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رتیپی له‌ده‌س نه‌چێت كه‌واجبه‌ لێره‌دا .
ج- جا ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ؛ ئه‌وا خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات بۆ هه‌ر هه‌ژارێك نیو ساع له‌خواردنی ئه‌و وه‌ڵاته‌ی تێدا ده‌ژی ، ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ عاده‌ته‌ن زۆر به‌كاری ده‌هێنن ، وه‌ك برنج ، جا نیو ساعه‌كه‌ ده‌كاته‌ كیلۆ ونیوێك برنج . 
2- به‌نیسبه‌ت باقی ئه‌و ڕۆژه‌ی ماوه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ، پێویسته‌ به‌ڕۆژوو بێت ونابێت ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن ویاخود خوردن وخواردنه‌وه‌ بخوات وبخواته‌وه‌ ؛ چونكه‌ به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی ڕۆژووی شكاندووه‌ ، بۆیه‌ هیچ ڕوخسه‌ێك نایگرێته‌وه‌ . 
3-  پێویسته‌ جگه‌ له‌و دوومانگه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش بگرێته‌وه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ : ((وصم یوماً)) واته‌ : وڕۆژێكیش به‌ڕۆژوو ببه‌ له‌جێگه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی جیماعت تیادا كردووه‌ . 
4-  پێویسته‌ له‌سه‌ری ته‌وبه‌ بكات و داوای لێخۆش بوون بكات له‌خودا ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ : ((واستغفر الله)).
واته‌ : داوای لێبوردن ولێخۆش بوون له‌خودا بكه‌ .

دووەم : پێغەمبەری خوا  لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان زیاتر لە كات وڕۆژەكانی تر هەوڵی دەداو تێكۆشانی دەكرد لە خواپەرستیدا، هەروەكو دایكە عائیشە دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا  لە دە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزاندا بەشێوەیەك هەوڵی دەدا كە جیاوازبوو لەكاتەكانی تر.

لەهەردوو كتێبە سەحیحەكەدا(بوخاری ومسلم) دا هاتووە كە دایكە عائیشە دەڵێت" كان النبىُّ () إذا دخل العشر، شدَّ مِئزره، وأيقظ أهله" واتە: پێغەمبەر ئەگەر دە شەوی كۆتایی بهاتبایە پشتی لێ دەبەست ( دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لەگەڵ خێزانەكانیدا) و خێزانەكانی بەخەبەر دەهێنا.
لەم فەرموودەیەدا بەڵگەی تێدایە لەسەر چاكێتی وفەزڵی ئەم دە شەوە، چونكە پێغەمبەر() لەم شەوانەدا بەشێوەیەكی زۆرتر وجیاواز هەوڵ وكۆششی داوە لە خواپەرستیدا، وە ئەمەش گشتگیرەو هەموو جۆرەكانی خواپەرستی دەگرێتەوە لە شەونوێژو زیكرو قورئان خوێندن وسەدەقەو هاوشێوەكانی.
وە هەروەها لەبەرئەوەی پێغەمبەر دووردەكەوتەوە لە خێزانەكانی وخۆی تەرخان دەكرد بۆ خواپەرستی، وئەم شەوانەی زیندوو دەكردەوە بە دڵی وزمانی و ئەندامانی لەشی لەبەر شكۆداری ئەم شەوانە، و گەڕان بەدوای شەوی قەدردا كەهەركەسێك زیندووی بكاتەوە خوا لەتاوانی پێشووی خۆش دەبێـت.

 سێیەم : جیماع کردن و کارى سەرجێی لە شەوانى قەدردا حەرام نیە و دروستە وەکو خواى گەورە فەرموویەتى : [أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ] واتە : له‌ شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا خوای گه‌وره‌ بۆتانی حه‌ڵاڵ كردووه‌ كه‌ بچنه‌ لای خێزانه‌كانتان و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه‌ ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتری ئه‌بن .

بەڵام ئەوەندە هەیە کە موسڵمان دەبێ لەم شەوانەدا چاو لە پێغەمبەرى خوا  بکات و زیاتر کاتەکانى بە خواپەرستى و نوێژ و زیکر و قورئان خوێندن بەسەر بەرێت ، و مزگەوت ئاوەدان بکاتەوە ، و دوور بکەوێتەوە لە خێزان و کارى سەرجێی ، بۆ ئەوەى لەم شەوانەدا زۆرترین خێر و پاداشتی دەست بکەوێ ، خۆ ئەگەر کەسێک پێویستى پێی بوو یان ئارەزووى زۆر بوو دەتوانێ کارى سەرجێی بکات و پاشان پەلە بکات لە خۆشۆردن و بەردەوام بێ لەسەر عیبادەت و نوێژ و خواپەرستیەکەی .

ستافی وەڵامەکان

سەردان: ١٢,١٤٢ بەش: شەوى قەدر