چۆن سیحر لەپێغەمبەر ﷺ کرا لەکاتێکدا خوای پەروەردگار پێی فەرمووە: ﴿وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ﴾ [المائدة:67]؟ واته: خوای گهوره تۆ ئهپارێزێ له خهڵكی.
وه چۆن سیحری لێ دەکرێت لەکاتێکدا ئەو لەلایەن پەروەردگاریەوە وەحی بۆ دەهات ودەیگەیاندە موسوڵمانان ، چۆن دینی دەگەیاند لەکاتێکدا ئەو سیحری لێ کرابێت ، وموشیرک وکافرەکان دەیان گوت: ﴿ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلا رَجُلًا مَسْحُورًا﴾ [الإسراء:47]؟
واته: ئێوه شوێن هیچ كهسێك نهكهوتوون تهنها پیاوێكی سیحرلێكراو نهبێت و محمد - ﷺ - سیحرو جادووی لێكراوهو عهقڵی له دهست داوه.
بەئومێدی ئەوەی بۆمان ڕوون کەنەوە ، وئەو گومانانە بڕەوێننەوە.
ئەو بابەتە لەفەرموودەی سەحیح دا هاتووە و لەمەدینە ڕووی داوە ، و کاتێ بوو کە وەحی و ڕیسالە جێگیر بوو بوو ، و بەڵگە و ڕاستی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر ڕوون بوو بووەوە ، و خودا پێغەمبەرەکەی سەر خستبوو بەسەر موشیرکەکاندا وزەلیلی کردبوون ، کەسێکی جولەکە سیحری لێ کردبوو بەناوی لەبیدی کوڕی ئەعسەم ، سیحرەکەی کردبووە نێو شانەیەکەوە و لەشەقی دار خورمایەکی نێردا داینابوو ، پێغەمبەر ﷺ وای لێ هاتبوو وای دەزانی کارێکی لەگەڵ ماڵ ومنداڵدا کردووە لەکاتێکدا نەیکردبوو ، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئاگای لەخۆی بوو وئاگاداری ئەو شتانە بوو کەخەڵک دەیان گوت ، ولەگەڵ خەڵکدا دەدوا بەو وەحیەی کەخودا بۆی دادەبەزاند ، بەڵام لەگەڵ خێزانەکانی دا هەستی بەشوێنەواری دەکرد ، هەروەک عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: وای لێ هاتبوو وای دەزانی کارێکی لەگەڵ ماڵ ومنداڵدا کردووە لەکاتێکدا نەیکردبوو ، لەلایەن خوداوە وەحی بۆ هات لەڕێگای جبریلەوە وهەواڵی پێی دا بەوەی کەڕووی داوە ، کەسێکی لەئەنساریەکان نارد وسیحرەکەی دەر هێنا ولەنێوی برد وسوپاس بۆ خوا ڕزگاری بوو لەوەی کەتووشی بوو بوو .
دەقی فەرمودەکەى عائیشە ڕەزاى خواى لێ بێ بەم شێوەیە هاتووە لە هەردوو (صەحیحی بوخارى وموسلیم)
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : ( سُحِرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى كَانَ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ أَنَّهُ يَفْعَلُ الشَّيْءَ وَمَا يَفْعَلُهُ , حَتَّى كَانَ ذَاتَ يَوْمٍ دَعَا , وَدَعَا ثُمَّ قَالَ : أَشَعَرْتِ أَنَّ اللَّهَ أَفْتَانِي فِيمَا فِيهِ شِفَائِي ؟ أَتَانِي رَجُلانِ فَقَعَدَ أَحَدُهُمَا عِنْدَ رَأْسِي وَالآخَرُ عِنْدَ رِجْلَيَّ , فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِلآخَرِ : مَا وَجَعُ الرَّجُلِ ؟ قَالَ : مَطْبُوبٌ ؟ قَالَ : وَمَنْ طَبَّهُ ؟ قَالَ : لَبِيدُ بْنُ الأَعْصَمِ . قَالَ : فِيمَا ذَا ؟ قَالَ : فِي مُشُطٍ وَمُشَاقَةٍ وَجُفِّ طَلْعَةٍ ذَكَرٍ . قَالَ فَأَيْنَ هُوَ ؟ قَالَ : فِي بِئْرِ ذَرْوَانَ . فَخَرَجَ إِلَيْهَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثُمَّ رَجَعَ فَقَالَ لِعَائِشَةَ حِينَ رَجَعَ : نَخْلُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ . فَقُلْتُ : اسْتَخْرَجْتَهُ ؟ فَقَالَ : لا ، أَمَّا أَنَا فَقَدْ شَفَانِي اللَّهُ ،وَخَشِيتُ أَنْ يُثِيرَ ذَلِكَ عَلَى النَّاسِ شَرًّا ، ثُمَّ دُفِنَتْ الْبِئْرُ ) رواه البخاري (3268) ومسلم (2189) .
بەهۆی ئەو سیحرەوە هیچ شتێکی بەسەر نەهات کەزیان بە بەرنامە یاخود وەحیەکەی بگەیەنێت ، خودا پاراستی لەخەڵک لەو شتانەدا کەپەیوەندی بەگەیاندنی دین وبەرنامەکەیەوە هەیە ، بەڵام بەنیسبەت ئەوەی کەتووشی پێغەمبەران دەبێت لەبەڵاو و موسیبەت ئەوا لێی پارێزراو نەبوو ، بەڵکو بەشێک لەو بەڵایانەی تووش بوو ، هەروەک لەڕۆژی ئوحدا بریندار بوو ، وددانی پێشەوەی شکێندرا ، و کەوتە نێو هەندێ چاڵەوە ، و لە مەکە توشی چەندان ئازار بووەوە ، وهەندێ لەو شتانەی تووش بوو کەتوشی پێغەمبەرانی پێش خۆی بوو بوو ، ئەوەش بۆ بەرز کردنەوەی پلەو وپایەو ومەقامی ، بەڵام خودا پاراستی لەوەی بیکوژن ونەیان دەتوانی بیکوژن وڕێگری لێ بکەن لەگەیاندنی دینەکەیدا ، دینی بەجوانی وتەواوی گەیاندو ئەو ئەمانەتەی کە لەسەری بوو ئەدای کرد .
وه ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت :
سوننەتی پێغەمبەر ﷺ لەچارەسەر کردنی ئەو سیحرەدا کەجولەکەکە لێی کردبوو:
ئەم سیحرە کۆمەڵێ کەس نکۆڵی لێ دەکەن ، و دەڵێن: دروست نی یە ئەوە بەسەر ئەودا بێت ، وگومانی ئەوە دەبەن ئەوە کەم وکورتی وناتەواوی بێت ،بەڵام بابەتەکە بەو شێوەیە نی یە کەئەوان بۆی چوونە ، بەڵکو هاوشێوەی ئەو نەخۆشی و ناخۆشیانەیە کەتووشی دەبوو ، ئەوە جۆرێکە لەنەخۆشی ، تووش بوونی بەوە وەک دەرمان خوارد بوون وایە وهیچ جیاوازیەکیان نی یە ، لەسەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە ، عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : ( سُحِر رسول الله حتى إن كان ليخيَّل إليه أنه يأتي نساءه ولم يأتهن ، وذلك أشد ما يكون من السحر )
واتە: سیحر لەپێغەمبەری خوا ﷺ کرا بەشێوەیەک وا گومانی دەبرد دەچێتە لای خێزانەکانی ونەدەچووە لایان ، و ئەوە توندترین جۆری سیحره.
القاضي عياض دەڵێت : سیحر نەخۆشیەکە لەنەخۆشیەکان ، ودەردێکە لەدەردەکان ، دەکرێت وەک جۆرەکانی نەخۆشی تووشی ببێت ئەوانەی کەنکۆڵیان لێ ناکرێت ، وئەوە هیچ زیانێک بەپێغەمبەراتیەکەی ناگەیەنێت .
وە بەنیسبەت ئەوەی وای دەزانی کارێکی کردووە ونەیکردبوو :
ئەوە هیچ کارگەری نابێت لەسەر ڕاستگۆییەکەی ؛ لەبەر هەبوونی بەڵگە و کۆدەنگی لەسەر پاراستنی لەوە ، ئەوە تەنها بۆ کار وبابەتی دونیایی یە وپەیوەندی بەپێغەمبەراتیەوە نی یە ، و ئەو وەک هەر مرۆڤێکی تر دەکرێ توشی بەڵاو وناخۆشی ونەخۆشی وناڕەحەتی ببێت ، ودوور نی یە وا بزانێت کارێکی دونیایی کردووە کەهیچ حەقیقەتێکی نەبێت ودواتر ڕزگاری ببێت لێی .
"زاد المعاد" (4/124) .