حوكمى دوعاكردن لە مردووى ناو گۆڕ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى دوعاكردن لە مردووى ناو گۆڕ
پرسیار:

حوكمى دوعاكردن چییە لە مردووى ناو گۆڕ؟

دوعا دەكرێتە دوو بەشەوە:
بەشی یەكەم: ئەو دوعایەى كە عیبادەتە، وەكو نوێژ و رۆژو و عیبادەتەكانى تر، جا بۆیە كە مرۆڤ نوێژ دەكات یان رۆژو دەگرێت ئەوا بە زمانى حاڵى داوا لە خوا دەكات ك لێى خۆش بێت و لەسزاى بیپارێزێت و ئامانج و داواكاریەكەى بەدی بهێنێت، خواى گەورە دەفەرموێت: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ) (غافر:60)
واتە: ئەى بەندەكان : پەروەردگارتان دەڵێت : تەنها داوا لەمن بكەن و تایبەتم بكەن بە پەرستش منیش وەڵامتان دەدەمەوە ، بێگومان ئەوانەى لوتبەرزن سەبارەت بە تەنهادانانم لە پەرستش و خوایەتیدا ئەوا بەسەرشۆڕى وزەلیلیەوە دەڕۆنە دۆزەخەوە .

بۆیە لەو ئایەتەدا دەبینین خواى گەورە دوعاى بە عیبادەت دانا، و ئەو كەسەشی جۆرێك لە جۆرەكانى یان بەشێك لە عیبادەتەكانى بۆ جگە لەخوا بوو ئەوا كوفری گەورەى كردووە كە لەدین دەرى دەكات، وە ئەگەر كەسێك ركوع یان سوجدە ببات بۆ شتێك و بەگەورەى دابنێت وەكو بەگەورەدانانى خوا لەو ركوع و سوجدەیەدا ئەوا دەبێتە هاوبەش پەیداكەر و لەدینى ئیسلام دەچێتەدەرەوە، هەربۆیە پێغەمبەرى خوا  نەهى كردووە لە خۆچەماندنەوە لەكاتى سلآوكردن وبەیەكگەیشتندا وەكو رێگریەك لە دروستبوونى شیرك، بۆیە كەسێك لێى دەپرسێت ئایا ئەگەر یەكێك بگات بەبراكەى خۆى بۆ بچەمێنێتەوە؟ ئەویش فەرمووى: (نەخێر). وە ئەوەى كە هەندێك نەفام و نەزان دەیكەن كاتێك سلآوت لێ دەكەن خۆیانت بۆ دەچەمێننەوە ئەوە هەڵەیە لەسەرتە بۆیان ڕوون بكەیتەوە و نەهى لەو كارە بكەیت لێى.
بەشی دووەم: دوعاى داواكارى، ئەم جۆرە هەمووى شیرك نییە وبەڵكو وردەكارى تێدایە:
یەكهم: ئەگەر ئەو كەسەى كە داواى دوعاى خێرى لێ دەكەیت زیندوو بەتوانابێت بەسەر ئەو كارەدا ئەوا شیرك نییە، وەكو بەكەسێك دەڵێیت: ئاوم پێ بدە و دەتوانێت ئەو كارە بكات، وە پێغەمبەرى خوا  فەرموویەتى: ((من دعاكم فأجيبوه)) أخرجه البخاري بمعناه، كتاب النكاح، باب إجابة الوليمة والدعوة (5173)، ومسلم، كتاب النكاح، باب الأمر بإجابة الداعي إلى الدعوة (1429) . واتە: هەركەس داواى لێتان كرد وەڵامى بدەنەوە.
وە خواى گەورە دەفەرموێت: (وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُولُو الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُمْ مِنْهُ)(النساء: من الآية8)
 واتە: وە ئەگەر خزمانى مردوو ئامادەى دابەشكردنى میرات بوون لەوانەى كە میراتیان ناكەوێ ، یان ئەو مناڵانەى بێ باوكن ـ واتە : هەتیوون ـ لەكاتى دابەشكردنى میرات ئامادەبوون ، یان ئەوانەى هەژارن وئەوەندەیان نیە پێوێستیەكانیان پڕبكاتەوە ، ئەوا وەك سوننەتێك شتێكیان بدەنآ پێش دابەشكردنى میراتەكە بەسەر خاوەنەكانیدا ، وە بەو پەڕی چاكى و ڕووخۆشیەوە قسەیان لەگەڵ بكەن ، نەك بەشێوەیەكى خراپ و ناشرین . جا بۆیە كە هەژار دەستى درێژ دەكات و دەڵێت بەشم بدە ئەوا دروستە بەبەڵگەى: (فَارْزُقُوهُمْ مِنْهُ).
دووەم: ئەگەر ئەو كەسەى دوعاى لا دەكەیت مردوو بێت ئەوا ئەو كارە شیركە و خاوەنەكەى لە دین دەردەكاتە دەرەوە.  
بەداخەوە لە هەندێ وڵاتى ئیسلامى كەسی وا هەیە كە باوەڕى وایە مردوویەكى نێو گۆڕ كە لاشەكەى ماوە یان زەوى خواردوویەتى تواناى سوود گەیاندن و زەرەرلادانى هەیە، یان منداڵ دەبەخشێتە كەسی نەزۆك، ئەمەش پەنا بەخوا شیركى گەورەیە و دەركەرە لە دین، وە بێدەنگ بوون و ڕازى بوون بەمەش گەورەترە لە بێدەنگ بوون و ڕازى بوون بە مەى خواردنەوە و زینا و داوێن پیسی و نێربازى چونكە ڕازى بوونە بە كوفر نەك تەنها بێدەنگ بوونێك بێ لەسەر فسوق وبەس بۆیە داواكارین لەخواى گەورە كە حاڵى موسڵمانان چاك بكات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٨٧٧ بەش: شیرک و جۆرەکانى