حوكمى تەبەڕوك كردن بە گۆڕو سوڕاندنەوە بە دەوریدا چى یە بەمەبەستى جێ بە جێ كردنى پێویستى یەكان، یاخود خۆ نزیك كردنەوە لێیان؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى تەبەڕوك كردن بە گۆڕو سوڕاندنەوە بە دەوریدا چى یە بەمەبەستى جێ بە جێ كردنى پێویستى یەكان، یاخود خۆ نزیك كردنەوە لێیان؟

 تەبەڕوك كردن بە گۆڕ حەرامەو جۆرێكە لە هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە، چونكە جێگیر كردنى كاریگەرى شتێكى تێدایە كە خواى گەورە هیچ بەڵگەیەكى لەسەر نەناردۆتە خوارەوە، هەروەها ئەم تەبەڕوك كردنە لەكارو پیشەى پێشینە چاكەكان نەبووە، كە لەم ڕووەوە دەبێتە بیدعەیش، وە ئەگەر ئەو كەسەى باوەڕى وا بێت كە مردووى ناو گۆڕ كاریگەرى هەیە، یاخود تواناى هەیە لەسەر لابردنى زیان، یاخود هێنانى سود ئەمە هاوبەش دانانى گەورەیە ئەگەر بۆ هێنانى سود یاخود لابردنى زیان لێى بپاڕێیتەوە.
هەروەها ئەگەر پەرستنى بۆ مردووى ناو گۆڕەكە ئەنجام دا وەكو ركوع و كڕنوش وئاژەڵ سەربڕین بۆ خۆ نزیك كردنەوە لێى و بەگەورە زانینى ئەمەیش بەهەمان شێوە هاوبەش دانانى گەورەیە، خواى گەورە دەفەرمێت:
[ وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ] [ المؤمنون: 117 ] . واتە: هەركەسێك لەگەڵ خواى گەورەدا لە خوایەكى تر بپاڕێتەوە ئەوا هیچ بەڵگەیەكى نى یە لەو كارەیدا (یاخود ئیشەكەى ئەو نابێتە بەڵگە بۆ هیچ كەسێكى تر)، وەحساب ولێپرسینەوەى تەنها لەلاى خواى گەورەیە و خواى گەورە لێى دەپرسێتەوە، وەخواى گەورە كافران سەرفراز وسەركەوتوو ناكات.
وە دەفەرمێت: [ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا ] [ الكهف: 110 ]
واتە: هەركەسێك بە ئومێدى گەیشتنە بە خواى گەورە بە ڕوویەكى سپى یەوە، ئەوا با كردەوەى چاك ئەنجام بدات (واتە: كردەوەكانى لەسەر سوننەت بێت وبیدعە نەكات)، وە هیچ كەسێك نەكات بە هاوبەش بۆ خواى گەورە لە پەرستندا (واتە: نیەتى پاك بێت لە كردەوەكانیدا و تەنها مەبەستى ڕەزامەندى خواى گەورە بێت و بۆ ڕیابازى نەبێت).
وە هاوبەش بڕیاردەرى گەورە كافرەو بەنەمرى وهەمیشەیى لە ئاگرى دۆزەخدا دەمێنێتەوە وبەهەشى لێ حەرامە، وەكو خواى گەورە دەفەرمێت: [ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ ] [ المائدة: 72 ] .
واتە: هەركەسێك هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار بدات ئەوا خواى گەورە بەهەشتى لەسەر حەرام و قەدەغە دەكات، وە شوێنى ئەو ئاگرى دۆزەخە، وەستەمكاران (هاوبەش بڕیاردەران) هیچ پشتیوان ویارمەتى دەرێكیان نى یە كە لەئاگرى دۆزەخ ڕزگاریان بكات .
=================
(فتاوى وأذكار لإتحاف الأخيار، ص9-10).

زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى : م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٢,٨٦٥ بەش: شیرک و جۆرەکانى