پیاوێك له‌شاره‌كه‌ماندا مرد و هه‌واڵى مردنه‌كه‌ى بڵاوبویه‌وه، بینیمان ئافره‌تان ده‌ڕۆیشتن بۆ ماڵه‌كه‌ى و ئه‌و پیاوه‌ش به‌مردووى دواى كفن كردنه‌كه‌ى له‌نێو ئافره‌ته‌كان دانرابوو ئه‌وانیش له چوارده‌ورى بوون لێمان پرسین كه بۆچى ده‌ڕۆن بۆ لاى ئه‌وكه‌سه؟ ئه‌وانیش وتیان تهبهڕوكى پێوه ده‌كه‌ین ، ئایا حوكمى ئه‌و جۆره كارانه چیه؟ وه‌ئایا سوننه‌ته؟
ئه‌م جۆره كاره دروست نیه‌و كارێكى ناپه‌سه‌ند ونه‌خوازراوه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى دروست نیه بۆ هیچ كه‌سێك كه تهبهڕوك بهمردووانهوه یان به‌گۆڕه‌وه بكات وداوا له جگه له‌خوا بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیه‌ك یان شیفاى نه‌خۆش یان هه‌ر شتێكى تر چونكه په‌رستن ته‌نها مافى خواى په‌روه‌ردگاره وهههرلهویش داواى به‌ره‌كه‌ت ده‌كرێت چونكه خواى گه‌وره به تبارك باسكراوه وه‌كو له‌م ئایه‌ته‌دا [ تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيراً ] ( فورقان: 1). واته: به‌رزو پیرۆز‌و پاك و بڵنده ئه‌و زاته‌ی كه قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاكه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار كه‌ره‌وه‌و بێداركه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا.

خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] (الملك:1).واته : گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی كه هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
وه ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه خواى گه‌وره له ئه‌وپه‌ڕى پله‌ى مه‌زنى وبهرهكهتدایه ، به‌ڵام به‌نده پێی ده‌وترێت (مبارك) ئه‌ویش كه خوا ڕێنمایی بكات و چاكى بكات و واى لێبكات كه سوود به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت ، وه‌كو چۆن خواى تاك وته‌نها له‌باسى بهندهوپێغهمبهرى خۆیدا عیساى كوڕى مریه‌م سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت[ قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِي الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيّاً (*) وَجَعَلَنِي مُبَارَكاً أَيْنَ مَا كُنتُ... ] (مریم: 30—31)
واته: (ئینجا منداڵی ساوا كه عیسا پێغه‌مبه‌ر بوو هاته گفت و به‌ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی) وتی: به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، كتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم و كردوومی به پێغه‌مبه‌ری خۆی. وه منی موباره‌ك و پیرۆزیش كردووه له هه‌ر كوێدا بم ...
وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
لە کتێبی : شرح الصدور بفتاوى القبور