بەكارهێنانى نوشتە بۆ ڕفاندنى باڵندە لە زەرەر پێگەیاندى زەرعاتى جوتیار: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەكارهێنانى نوشتە بۆ ڕفاندنى باڵندە لە زەرەر پێگەیاندى زەرعاتى جوتیار
پرسیار:

هەندێك لەجوتیاران دەچنە لاى كەسانێك بۆ ئەوەى نوشتەیان بۆ بنوسن لەكاغەزێكدا بۆپاراستنى زەراعەتەكانیان بە ڕاونان و دەرپەڕاندنى ئەو باڵندانەى بەزۆرى لەسەر زەراعەتەكانیان دەنیشنەوەو زیانى پێدەگەیەنن، حوكمى ئەم جۆرە كردەوەیە چییە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

ئەم جۆرە كردەوەو كاغەز نوسینە لەشەرعدا حه ڵال نییە، چونكە ئەم كاغەزە ناتوانێت باڵندەو پەلەوەر لە زەراعەتەكان دوربخاتەوە نەلەواقیعدا دەتوانێت شتى وابكات وە نەلەشەرعدا شتى واهەیە، هەر هۆكارێك بەهەستیارەكان یان بەشەرع زانراو نەبوو ئەوا بەكارهێنانى حەرامەو دروست نییە ئەو كردەوەیە ئەنجام بدەن، ئەتوانن بەرەنگارى ئەو جۆرە باڵندەیە بكەن كە زیان بەكشتوكاڵەكەیان دەگەیەنێت بەهۆى چەندین دەستەواژەى زانراو بۆ ئەم مەبەستە كەخەڵكى خۆیان دەیزانن نەك ئەم شتە كە هیچ جۆرە كارتێكردنێكى بەهەست و بەشەرع زانراو نییە.

(وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثيمين: (فتاوى العقيدة 316).

سەردان: ٢,٧٥٥ بەش: شیرک و جۆرەکانى