ئایا جۆرى ئەو هاوبەش بڕیاردانەى هاوبەش پەیداكەران چی بوو كە پێغەمبەریان تێدا ڕەوانەكرا، ﷺ؟
سەبارەت بە جۆرى هاوبەش بڕیاردانى نێو ئەو هاوبەش پەیداكەرانەى كە پێغەمبەریان ﷺ تێدا ڕەوانەكرا، ئەوا هاوبەش بڕیاردانى جۆرى پەروەردگارێتى نەبوو، چونكە قورئانى پیرۆز ئاماژە دەكات بۆ ئەوەى كە ئەوان تەنها لە پەرستندا هاوبەشیان بۆ خوا دادەنا.
ئەوان باوەڕیان بەوە هەبوو كە الله بەتەنها دروستكار و خاوەندار و بەڕێوەبەرى كارى گەردونیشە، و وەڵامى داواى كەسە ناچار و زۆرپێهێنراوەكانیش دەداتەوە و هەر ئەوە ناخۆشی و ناڕەحەتى لادەبات و جگە لەوانەش كە خواى گەورە باسی كردووە دەربارەیان لەداننانیاندا بە ربوبیەتى خواى گەورە بەتەنهادا.
سەبارەت بە جۆرى هاوبەش بڕیاردانى نێو ئەو هاوبەش پەیداكەرانەى كە پێغەمبەریان ﷺ تێدا ڕەوانەكرا، ئەوا هاوبەش بڕیاردانى جۆرى پەروەردگارێتى نەبوو، چونكە قورئانى پیرۆز ئاماژە دەكات بۆ ئەوەى كە ئەوان تەنها لە پەرستندا هاوبەشیان بۆ خوا دادەنا.
ئەوان باوەڕیان بەوە هەبوو كە الله بەتەنها دروستكار و خاوەندار و بەڕێوەبەرى كارى گەردونیشە، و وەڵامى داواى كەسە ناچار و زۆرپێهێنراوەكانیش دەداتەوە و هەر ئەوە ناخۆشی و ناڕەحەتى لادەبات و جگە لەوانەش كە خواى گەورە باسی كردووە دەربارەیان لەداننانیاندا بە ربوبیەتى خواى گەورە بەتەنهادا.
بەڵام ئەوان لە پەرستشدا هاوبەشیان بۆ خوا دادەنا ولەگەڵ ئەودا خواى تریانیش دەپەرست، كە ئەمەش هاوبەش پەیداكردنێكە مرۆڤى لە ئیسلام پێ دەچێتە دەرەوە، لەبەر ئەوەى تەوحید دەستەواژەیەكە – بەگوێرەى ئاماژەى وشەكە- بەواتاى بەیەك كردنى شت دێت، وە خواى گەورەش – تبارك وتعالى – مافى هەیە كە واجبە تەنها هى خۆى بن و تایبەت بن بەخۆیەوە و ئەم مافانەش دابەش دەبن بۆ سێ جۆر:
1- مافى موڵك وخاوەندارێتى.
2- مافى پەرستن.
3- مافى ناو و صیفاتەكان.
لەبەر ئەمەیە كە زانایان تەوحیدیان دابەش كردووە بۆ سێ جۆر كە ئەوانیش: توحيد الربوبية ( یەكخواپەرستى لە پەروەردگارێتیدا ) ، وتوحيد الأسماء والصفات ( یەكخواپەرستى لە ناو وصیفاتەكاندا ) ، وتوحيد العبادة (یەكخواپەرستى لە پەرستشدا ) .
جا هاوبەش پەیداكەران لەبەشى یەكخواپەرستى لە پەرستشدا هاوبەشیان بۆ خوا پەیدادەكرد بەوەى كەلەگەڵ خوادا عیبادەتى جگە لەویشیان دەكرد، وە خواى گەورەش دەفەرموێت: (وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً )(النساء:الآية36) . واتە: وە خواى پەروەردگار بپەرستن و تەنها ملكەچى ئەو بن ، و هیچ هاوەڵێكى بۆ دامەنێن لە پەروەدگارێتى و پەرستندا ،
وە هەروەها دەفەرموێت:(إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ)(المائدة: الآية72) . واتە: ئەو كەسەش لەگەڵ خواى پەروەردگاردا پەرستراوى جگە لەو بپەرستێت ئەوا خواى پەروەردگار بەهەشتى لەسەر حەرام كردووە و ئاگر دەكاتە شوێن و مەنزڵگاى هەمیشەیی ، وهیچ سەرخەرێكیشى نیە تێیدا بۆ ئەوەى ڕزگارى بكات لێى .
هەروەها دەفەرموێت: (إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ)(النساء: الآية48) . واتە: بێگومان هەرگیز خواى بەرز و بڵند و بالآدەست خۆش نابێت و نابوورێت لەو كەسەی كە شتێك لە بەدیهێنراوەكانى بكاتە هاوەڵ و شەریكى ، یان لەهەر جۆرێك لە جۆرەكانى كوفرى گەورەى كردبێت ، بەڵام لەو گوناهانە خۆش دەبێت كە لە خوار هاوەڵ بڕیاردانن ، بۆ هەركەسێك كە خۆى ویستى لەسەر بێت لە بەندەكانى.
هەروەها دەفەرموێت: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ) (غافر:60) . واتە: ئەى بەندەكان : پەروەردگارتان دەڵێت : تەنها داوا لەمن بكەن و تایبەتم بكەن بە پەرستش منیش وەڵامتان دەدەمەوە ، بێگومان ئەوانەى لوتبەرزن سەبارەت بە تەنهادانانم لە پەرستش و خوایەتیدا ئەوا بەسەرشۆڕى وزەلیلیەوە دەڕۆنە دۆزەخەوە .
وە خواى گەورە لە سورەتى( الإخلاص )دا دەفەرموێت: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) (1) (لا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ) (2) (وَلا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ) (:3) (وَلا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ) (4) (وَلا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ) (3) (لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ) (6)(سورة الكافرون : 1، 6). واتە: ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ بەبێباوەڕان بە پەروەردگار و پەیامبەرەكەى بڵێ : ئەى ئەوانەى كە باوەڕتان نەهێناوە بە خواى پەروەردگار(1) من ئەوە ناپەرستم كە ئێوە دەیپەرستن ، لە بت و پەرستراوە ساختەكان(2) وە نەش ئێوە ئەوە دەپەرستن كە من دەیپەرستم لە پەرستراوى تەنها ، كە هەر ئەوە پەروەردگارى هەموو جیهانیانە ، هەر ئەویشە كە تەنها شایستەى پەرستنە(3) وە نە منیش ئەوە دەپەرستم كە ئێوە دەیپەرستن ، لە بت و پەرستراوە پوچەڵەكان(4) وە نە ئێوەش بەتەنها ئەوە دەپەرستن كە من دەیپەرستم(5) ئایینى خۆتان كە سورن لەسەر شوێنكەوتنى بۆ خۆتان ، و ئایینى خۆشم بۆ خۆم كە جگە لەو هیچ ئایینێك هەڵنابژێرم و مەبەستم نیە(6).
وە كە دەڵێم سوورەتى ئیخلاص واتە پاكڕاگرتن و پاڵفتەكردنى كاروكردەوە، چونكە ئەو سورەتە سورەتى پاڵفتەكردنى كاروكردەوەیە تەنها بۆ خوا، هەرچەندە پێى دەوترێت سورەتى (الكافرون)، بەڵام لە ڕاستیدا سورەتى پاڵفتەكردنى عەمەلە وەكو چۆن سورەتى (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سورەتى پاڵفتەكردنى زانست و بیروباوەڕە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –