هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن: داواكردن له‌مردووى ناو گۆڕ دروسته, به‌به‌ڵگه‌ى" إِذا تحيرتم في الأُمور فاستَعينوا بِأَهلِ القُبور"واته: ئه‌گه‌رپه‌رێشان بوون و كاره‌كانتان بۆ جێ به‌جێ نه‌بوو ئه‌و په‌نا ببه‌نه به‌ر خاوه‌نى گۆڕه‌كان. ئایا ئه‌م فه‌رمووده‌یه صه‌حیحه؟
ئه‌م فه‌رمووده له‌و فه‌رمووده ناڕاستانه‌یه كه هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم وه زۆرێك له‌زانایانیش خه‌ڵكیان هۆشیاركردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌مه، یه‌كێك له‌وانه شیخ الاسلام ابن تیمیه ره‌حمه‌تى خواى لێبێت وه‌كو له مجموع فتاوى دا ده‌ڵێت:" ئه‌م فه‌رمووده‌یه درۆیه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم به‌یه‌كده‌نگى شاره‌زایانى بوارى فه‌رمووده وهیچ زانایه‌ك نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه‌و له هیچ كتێبێكى باوه‌ڕپێكراوى فه‌رمووده‌شدا نه‌هاتووه".
وه ئه‌م درۆیه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم دژ‌و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ گوتارى قورئان وفه‌رمووده‌دا كه فه‌رمان به یه‌كخواپه‌رستى ده‌كه‌ن و هاوبه‌ش بڕیاردان قه‌ده‌غه‌و حه‌رام ده‌كه‌ن, وه گومانى تێدا نیه كه پاڕانه‌وه له‌مردووان وداواى فریاكه‌وتن لێیان له خۆشى وناخۆشیدا له گه‌وره‌ترین هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خواى پاك وتاك.
ئه‌م فه‌رمووده له‌و فه‌رمووده ناڕاستانه‌یه كه هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم وه زۆرێك له‌زانایانیش خه‌ڵكیان هۆشیاركردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌مه, یه‌كێك له‌وانه شیخ الاسلام ابن تیمیه ره‌حمه‌تى خواى لێبێت وه‌كو له مجموع فتاوى دا ده‌ڵێت:" ئه‌م فه‌رمووده‌یه درۆیه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم به‌یه‌كده‌نگى شاره‌زایانى بوارى فه‌رمووده وهیچ زانایه‌ك نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه‌و له هیچ كتێبێكى باوه‌ڕپێكراوى فه‌رمووده‌شدا نه‌هاتووه".
وه ئه‌م درۆیه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم دژ‌و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ گوتارى قورئان وفه‌رمووده‌دا كه فه‌رمان به یه‌كخواپه‌رستى ده‌كه‌ن و هاوبه‌ش بڕیاردان قه‌ده‌غه‌و حه‌رام ده‌كه‌ن, وه گومانى تێدا نیه كه پاڕانه‌وه له‌مردووان وداواى فریاكه‌وتن لێیان له خۆشى وناخۆشیدا له گه‌وره‌ترین هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خواى پاك وتاك.
هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌كانى سه‌رده‌مى كۆن له‌كاتى ناخۆشى وته‌نگانه‌دا خوایان به‌ته‌نها ده‌په‌رست, به‌ڵام كه ناخۆشى وته‌نگانه‌كه نه‌ده‌ما ده‌ستیان ده‌كرده‌وه به هاوبه‌ش بڕیاردان بۆخوا, وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوْا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ] (العنكبوت: 65).
واته: هه‌ر كاتێك خه‌ڵكی (باوه‌ڕ لاواز) سواری كه‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌كات، زۆر به‌كوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملكه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام كاتێك خوا ڕزگاریان ده‌كات و ده‌گه‌نه‌وه وشكانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌كتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
به‌ڵام هاوبه‌ش بڕیارده‌رانى دواتر‌و ئه‌م سه‌رده‌مه هاوبه‌ش بڕیاردانیان بۆ خوا له‌كاتى خۆشى وناخۆشیدایه و به‌ڵكو له‌كاتى ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌دا تاوانه‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت په‌نا به‌خوا بۆیه كوفر‌و گومڕاییان له‌وان زیاتره له‌م باره‌یه‌وه, وه‌خواى په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت [وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ] (بينة: 5)
واته: فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی كه خواپه‌رستی بكه‌ن و به‌پاكی و دڵسۆزی و ملكه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌كه بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێكی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌كاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربكه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌كانی خوا.
وه‌خواى په‌روه‌ردگارده‌فه‌رموێت :[ فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ] ( غافر: 14).
واته: كه‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی كافرو بێ بڕواكان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت
وه هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدْ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ (2) أَلا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ... ] (زمر). واته: بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه كردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بكاته‌وه، كه‌واته هه‌ر خوا بپه‌رسته و هه‌ر ملكه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌كه‌ی. ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه
وه هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگارده‌فه‌رموێت [ ذَلِكُمْ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ (13) إِنْ تَدْعُوهُمْ لا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (14) ] (فاطر)
واته : ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵك و به‌دیهاتووه‌كانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێكڵه ته‌نكه‌كه‌ی ده‌وری ناوكی خورمانیش نین. خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌كه‌ن لێتان و له‌وه‌ی كه به (خواتان) زانیوون، بێگومان كه‌س نییه وه‌ك (خوا) ئاگا‌و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
وه ئه‌م ئایه‌ته هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه هاواریان بۆلا ده‌كرێن جگه له‌خوا
وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
لە کتێبی : شرح الصدور بفتاوى القبور