سەردانی مەرقەد و گۆڕی شێخ فڵان و شەخس و ئیمام بە مەبەستی منداڵ بوون تاوانه؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەردانی مەرقەد و گۆڕی شێخ فڵان و شەخس و ئیمام بە مەبەستی منداڵ بوون تاوانه؟
پرسیار:

من منداڵم نیە دواى هەموو هاتوچۆیەك بۆ لاى دكتۆر و گەڕانێكى زۆر بە دواى چارەسەر، ئێستا پەنام بردووە بۆ بۆ لاى مەرقەدە پیرۆزەكان ئایا تاوان نیە یان ڕاستە ئیمان بە پیاو چاكان تاوان نى یە؟

 

بسم الله الرحمن الرحيم 
سەردانی مەرقەد و گۆڕی شێخ فڵان و شەخس و ئیمام و دار بەرد بە مەبەستی منداڵ بوون بە هۆی ئەو سەردانەوە شیركە و هاوەڵ بۆ خوا ئەنجامدانە و هیچ سوودێكت پێ ناگەیەنێت بەڵكو تاوانبارت دەكات و ئیمانەكەت پووچەڵ دەكاتەوە و هەڵیدەوەشێنێتەوە چونكە منداڵ پێبەخشین كارێكە تەنها خوا نەبێت هیچ كەس و هیچ شتێك ناتوانێت ئەنجامی بدات وە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی: [لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ (49) أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (50) ] [سورة الشورى] .
واتە: تەنها هی خوایە موڵكی ئاسمانەكانی و زەوی.. دروستی دەكات ئەوەی كە خۆی ویستی لێی هەبێت.. كچ دەیبەخشێت بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێی هەبێت و كوڕیش دەیبەخشێت بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێی هەبێت، وە یان كوڕ و كچ هەردووكیان پێكەوە دەیبەخشێت بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێی هەبێت، وە یان هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێی هەبێت نەزۆكی دەكات و بێ منداڵ دەبێت، بە ڕاستی ئەو خوایە زانا و بە توانایە.
كەواتە خۆت لە ماڵەوە لە خوا بپاڕێرەوە و تەنها دوا لە خوای زانا و بە توانا بكە كەوا منداڵی چاك و صاڵحت پێببەخشێت.
ئێمەش داوا لە خوا دەكەین كەوا منداڵی چاك و صاڵحت پێ ببەخشێت و بتپارێزێت لە تاوانی شیرك و هاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا كە بەڕاستی گەورەترین و ترسناكترین تاوانە كە زۆرینەی خەڵك لە نەزانیدا تێیدەكەون، خوا پەنای ئێمە و تۆش بدات.

لەلایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩١٢ بەش: شیرک و جۆرەکانى