حوکمی ئەو کەسانەی باوەڕیان وایە کە پێغەمبەر نورێکە لە نوری خوا و مرۆڤ نییە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسانەی باوەڕیان وایە کە پێغەمبەر نورێکە لە نوری خوا و مرۆڤ نییە
پرسیار:

ئەوەى باوەڕى وابێت كە پێغەمبەرى خوا    نورێكە لە نورى خوا و مرۆڤ نییە و غەیب دەزانێت وپاشان هاوارى لێ دەكات و داواى فریاكەوتنى لێ دەكات چونكە بڕواى وایە كە ئەو سوود و قازانجى بەدەستە، جا ئایا ئەوە حوكمى چیە؟ وە ئایا نوێژ لە پشت ئەم جۆرە كەسە و هاووێنەى ئەمەوە دروستە بكرێت؟  

ئەوەى باوەڕى وابێت كە پێغەمبەرى خوا    نورێكە لە خواوە و مرۆڤ نییە و زانستی غەیـبـی دەزانێت ئەوا كافرە بەخواو پێغەمبەرەكەى، و لە دوژمنانى خواو پێغەمبەرەكەیەتى، و لەدۆستانى خواو پێغەمبەرەكەى نییە، چونكە ئەو ووتە و بڕوایەى بەدرۆخستنەوەى خواو پێغەمبەرەكەیەتى و ئەوەشى ووتەى ئەوان بەدرۆ بخاتەوە ئەوا كافرو بێ باوەڕە، وە بەڵگەش لەسەر ئەوەى كە ئەو كەسە بەدرۆخەرەوەى خواو پێغەمبەرە ئەم ئایەتانەیە:
 (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ )(الكهف: من الآية110) واتە: تۆش ـ ئەى پەیامبەرى خوا    ـ بەو هاوەڵبڕیاردەرانە بڵێ : لەڕاستیدا من مرۆڤێكم هاوشێوەى ئێوەم.
هەروەها دەفەرموێت:  (قُلْ لا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ الْغَيْبَ إِلاَّ اللَّهُ)(النمل: من الآية65) واتە: ئەى پەیامبەرى خوا    پێیان بڵێ : هیچ كەسێك لە ئاسمانەكان وزەویدا نیە كە پەى بەزانست وزانینى نادیارى خوا ببات ، و ئاگاى لە غەیب هەبێت ئیلا الله نەبێت.
 هەروەها دەفەرموێت: (قُلْ لا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ )(الأنعام: من الآية50) واتە: ئەى پەیامبەرى خوا    بەو هاوەڵبڕیاردەرانە بڵێ : بێگومان من بانگەشەى ئەوە ناكەم كە موڵكدارێتى خەزێنەكانى ئاسمانەكان و زەویم هەبێت ، و هەڵسوكەوتى پێوە بكەم ، وە بانگەشەى ئەوە ناكەم كە غەیب و پەنهانیەكان دەزانم ، وە ناشڵێم من فریشتەم ، بەڵكو من تەنها نێردراوێكم لەلایەن خواى پەروەردگارەوە ، و شوێنى ئەوە دەكەوم كە بۆم سروش دەكرێت ، و پەیامەكەى بەخەڵك ڕادەگەیەنم.
 هەروەها دەفەرموێت:  (قُلْ لا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعاً وَلا ضَرّاً إِلاَّ مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلاَّ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ) (الأعراف:118)
واتە: ئەى پەیامبەرى خوا    پێیان بڵێ : من تواناى بەدەست هێنانى خێر و چاكەم نیە بۆ خۆم و ناشتوانم شەڕ و خراپە ـ ئەگەر بەسەرم بێت ـ لە خۆم لابدەم و دووربخەمەوە ، جگە لەوەى كە خواى پەروەردگار ویستى لەسەرە ، خۆ ئەگەر پەنهانیەكانم زانیبا ئەوا ئەو هۆكارانەم ئەگرتەبەر كە بەرژەوەندى و قازانجەكانم بۆ زیاتر ئەكەن ، و خۆم ئەپاراست لە شەڕ و خراپە پێش ئەوەى ڕووبدات ، من جگە لە پەیامبەرێك نەبێت كە خواى پەروەردگار بۆ ئێوەى ناردبێت هیچى تر نیم ، لە سزاى خواى پەروەردگار ئاگادارتان ئەكەمەوە و دەتانترسێنم لێى ، و موژدەى پاداشتیى چاكیش بە خەڵكانێك دەدەم كە باوەڕئەهێنن بەوەى كە من پەیامبەرى خوام ، وكردەوە بە شەرعەكەى ئەكەن.
 هەروەها پێغەمبەرى خوا    دەفەرموێت: ((إنما أنا بشر مثلكم أنسى كما تنسون فإذا نسيت فذكروني))(١) واتە: لەڕاستیدا منیش هەروەكو ئێوە مرۆڤم شتم بیردەچێتەوە وەكو چۆن ئێوە شتتان بیردەچێتەوە، جا كە بیرم چوویەوە بیرم بخەنەوە.
وە ئەوەشى هانا و هاوار بكاتە پێغەمبەر و بڕواى وابێت كە ئەو قازانج و زیانى بەدەستە ئەوا كافر و بەدرۆخەرەوەى خوایە و هاوەڵبڕیاردەرە لەبەر ئایەتى: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ) (غافر:60) واتە: ئەى بەندەكان : پەروەردگارتان دەڵێت : تەنها داوا لەمن بكەن و تایبەتم بكەن بە پەرستش منیش وەڵامتان دەدەمەوە ، بێگومان ئەوانەى لوتبەرزن سەبارەت بە تەنهادانانم لە پەرستش و خوایەتیدا ئەوا بەسەرشۆڕى وزەلیلیەوە دەڕۆنە دۆزەخەوە .
هەروەها دەفەرموێت: (قُلْ إِنِّي لا أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرّاً وَلا رَشَداً) (21)(قُلْ إِنِّي لَنْ يُجِيرَنِي مِنَ اللَّهِ أَحَدٌ وَلَنْ أَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَداً) .(الجـن:22)
واتە: ئەى پەیامبەرى خوا    ـ پێیان بڵێ : لەتوانام نیە هیچ زەرەرێكتان لێلابدەم ، وە ناشتوانم هیچ سودێكتان پێبگەیەنم ، پێیان بڵێ ـ : تەنانەت منیش هیچ كەسێك پەنام نادات و ڕزگارم ناكات لە سزاى خوا ئەگەر سەرپێچی بكەم ، وە جگە لەخوا هیچ پەناگەیەك شك نابەم پەناى بۆ بەرم تا لەسزاى خوا ڕزگارم بێت ، بەڵام تەنها لە توانامدایە ئەوەتان پێڕابگەیەنم كە خوا فەرمانى پێكردوم پێتانى ڕابگەیەنم ، وە ئەو پەیامەى كە بەمنا بۆتانى ناردووە . جا هەركەسێك سەرپێچی خوا و پەیامبەرەكەى بكات و پشت هەڵبكات لەدینى خوا ئەوە پاداشتى ئاگری دۆزەخە و هەرگیز لێى دەرناچێت.
هەروەها پێغەمبەرى خوا    بەخزمەكانى فەرموو: ((لا أغني عنكم من الله شيئاً))(٢). واتە: من ناتوانم هیچتان بۆ بكەم لاى خوا و هیچم پێ ناكرێت. وەكو چۆن هەمان شتیشی فەرموو بە فاتیمە و صەفیەى پوورى پێغەمبەرى خوا    .
وە دروست نییە نوێژ لە پشتى ئەم پیاوەوە بكرێت و ئەوەشى وەكو ئەو بیردەكاتەوە، و حەڵاڵ نییە كە بكرێتە ئیمام وپێشەواى موسڵمانان.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب الصلاة، باب التوجه نحو القبلة (1401)، وأخرجه مسلم، كتاب المساجد، باب السهو في الصلاة والسجود له (572) .
(٢) أخرجه البخاري في الوصايا، باب هل يدخل النساء والولد في الأقارب (2753) معلقاً ومسلم في الإيمان باب قوله تعالى: (وأنذر عشيرتك الأقربين) (351).

سەردان: ٢,٢٩٦ بەش: پێغەمبەری خودا