ناساندنی (الوَلاَءُ وَالبرَاء) دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ناساندنی (الوَلاَءُ وَالبرَاء) دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن
پرسیار:

ئایا دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن (الوَلاَءُ وَالبرَاء) چیە؟

 (الوَلاَءُ وَالبرَاء) دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن  تەنها بۆ خوایە –سبحانە – واتە خۆبەری كردن لە هەرشتێك كە خوا خۆى بەرى كردووە لێى وەكو دەفەرموێت: (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُؤا مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَداً) (الممتحنة: من الآية4) واتە: بێگومان و بەدڵنیایەوە ـ ئەى باوەڕداران ـ پەیامبەر ئیبراهیم و ئەو باوەڕدارانەى كە لەگەڵیا بوون باشترین پێشەنگ و سەرمەشق بوون بۆ ئێوە ، كاتێك كە بە گەلە بێباوەڕەكەیان ووت : ئێمە بەرین لە خۆتان و لەو بت و هاوتایانەى كە جگە لە خواى پەروەردگار دەیانپەرستن ، و بێباوەڕین پێتان ، و نكۆڵى ئەو بێباوەڕیەتان دەكەین كە ئێوەى لەسەرە ، و دوژمنایەتى و ڕق بە هەمیشەیى لە نێوانماندا پەیدابوو تاكو لەسەر ئەو بێباوەڕیەبن ، و بەتەنها باوەڕ بەخواى پەروەردگار دێنن.
وە هەروەها لەگەڵ گەلى هاوبەش پەیداكەر بۆ خوا وەكو دەفەرموێت: (وَأَذَانٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الأَكْبَرِ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ) (التوبة: من الآية3) واتە: وە ئەمە ڕاگەیاندنێكە لەلایەن خواى پەرورەدگار و پەیامبەرەكەیەوە   و ئاگاداركردنەوەیە بۆ هەموو خەڵكى لە ڕۆژى قورباندا بەوەى كە خوا و پەیامبەرەكەى   بەرین لە هاوەڵبڕیاردەران. بۆیە واجبە لەسەر هەموو باوەڕدارێك كە خۆى بەرى بكات لە هەموو هاوبەش پەیداكەر و بێباوەڕێك. ئەمە لەڕووى كەسێتیەوە.
 بەهەمان شێوە دەبێت موسڵمان واز لە هەموو كارو كردارێك بهێنێت كە خواو پێغەمبەرەكەى  پێى ڕازى نیـن با ئەو كارە كوفریش نەبێت، وەكو فیسق و سەرپێچی كردن، وەكو خواى گەورە دەفەرموێت: ( وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الأِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُولَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ)(الحجرات: من الآية7) . واتە: بەڵام خوای پەروەردگار باوەڕهێنانی لا خۆشەویست كردوونەتەوە و لە دڵ و دەروونتاندا ڕازاندویەتیەوە ، بۆیە باوەڕتان هێناوە ، وە بێباوەڕی بەخواى پەروەردگار ، و دەرچوون لە گوێڕایەڵی ، و تاوانكردنی خۆى لا تاڵكردوونەتەوە ، ئەوانەی ئەم سیفەتانەیان تێدایە ئەوانەن كە هیدایەت دراون و ڕێگەی هەقیان گرتووەتەبەر .
وە ئەگەر كەسی باوەڕدار لەلایەك باوەڕى هەبوو لەلایەكی تریش تاوان وسەرپێچی هەبوو، ئەوا ئێمەش دۆستایەتى دەكەین لەسەر باوەڕەكەى و ڕقیشمان لە تاوان و سەرپێچیەكەیەتى، وە ئەمەش لە ژیانى رۆژانەماندا ڕووى داوە وەكو ئەوەى جارى وا هەیە چارەسەرێك وەردەگریت و دەیخۆى كە تامى ناخۆشە و حەزت لێى نییە، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا تۆ دەتەوێت بیخۆیت چونكە شیفاى نەخۆشیەكەتى تێدایە.
وە هەندێك لە خەڵكى ڕقی لە باوەڕدارى تاوانبارە زیاتر لە كەسێكى بێباوەڕ، و ئەمەش جێگەى سەرسامیە و هەڵگێڕانەوەى حەقیقەتەكانە، چونكە كەسی بێباوەڕ دوژمنى خواو پێغەمبەر و باوەڕدارانە و واجبە لەسەرمان بەهەموو ناخ و دڵمانەوە ڕقمان لێى بێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِمْ بِالْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا بِمَا جَاءَكُمْ مِنَ الْحَقِّ يُخْرِجُونَ الرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ أَنْ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ رَبِّكُمْ إِنْ كُنْتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَاداً فِي سَبِيلِي وَابْتِغَاءَ مَرْضَاتِي تُسِرُّونَ إِلَيْهِمْ بِالْمَوَدَّةِ وَأَنَا أَعْلَمُ بِمَا أَخْفَيْتُمْ وَمَا أَعْلَنْتُمْ وَمَنْ يَفْعَلْهُ مِنْكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ) (الممتحنة:1)
واتە: ئەى ئەوانەى باوەڕتان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى هێناوە و بەڕاستان زانیوون ، و كارتان بە شەرعەكەى كردووە ، دوژمنانى من و دوژمنانى خۆشتان مەكەن بە دۆست و خۆشەویست ، بە شێوەیەك خۆشەویستیان بدەنێ ، كە هەواڵى پەیامبەرى خوا   و نهێنى موسڵمانانیان پێ بگەیەنن ، لە كاتێكدا ئەوان باوەڕیان نەهێنا بەو هەقەى بۆ ئێوە هاتووە لە باوەڕهێنان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى   و ئەوەى دابەزیوەتە سەرى لە قورئانى پیرۆز ، ئەى ئەوان نەبوون ـ ئەى باوەڕداران ـ كە ئێوە و پەیامبەریان لە مەككە شاربەدەركرد لەبەر ئەوەى باوەڕتان بە خواى پەروەردگارتان هێنا و بە تاكتان دانا ، دەسا ـ ئەى باوەڕداران ـ ئەگەر ئێوە تەنها لە پێناو مندا كۆچتان كردووە وتێدەكۆشن ، و مەبەستتان بە دەستهێنانى ڕەزامەندى منە ، ئەوا دۆستایەتى و پشتیوانى دوژمنانى من و دوژمنانى خۆتان مەكەن ، و بەنهێنى خۆشەویستیتان بۆیان نەبێت ، لە كاتێكدا كە من زانا و بە ئاگام لەوەى شاردوتانەتەوە و ئەوەشى ئاشكراتان كردووە ، و هەركەسێكیش لە ئێوە كارێكى وا بكات ئەوا رێگەى هەق و ڕاستى ونكردووە ، و لە ڕێگا ڕاست وێڵ و گومڕا بووە .
هەروەها دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ) (المائدة:51) . واتە: ئەى ئەوانەى باوەڕتان هێناوە ، هەرگیز جولەكە و گاورەكان مەكەن بە هاوپەیمان و پشتیوان بۆ سەر باوەڕداران ، ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە ئەوان هەرگیز دۆستایەتى باوەڕداران ناكەن ، هەندێك لەجولەكەكان دۆستایەتى وپشتیوانى هەندێكى تریانن ، و گاورەكانیش بەهەمان شێوە ، هەردووكیان ( جولەكە و گاور ) یەكڕا و پشتگرى یەكترن لەسەر دوژمنایەتى ئێوە . وە ئێوە ـ ئەى باوەڕداران ـ شایستەترن بەوەى كە هەندێكتان پشتگیرى هەندێكى ترتان بكات . هەركەس لەئێوە دۆستایەتى وپشتیوانى ئەوان بكات لەسەر باوەڕداران ئەوا دەبێتە بەشێك لەوان وحوكمى ئەوانى هەیە . بێگومان خواى گەورەش هەرگیز سەرخەرى ئەو ستەمكارانە نیە كە دۆست و پشتیوانى بێ باوەڕانن .
وە ئەو بێباوەڕانە هەرگیز لێت ڕازى نابن هەتا شوێنى دین وبەرنامەكەیان نەكەویت و دینەكەت نەفرۆشیت وەكو دەفەرموێت: (وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ)(البقرة: من الآية120) واتە: وە هەرگیز ـ ئەى پەیامبەرى خوا   ـ جولەكە و گاورەكان لێت ڕازى نابن مەگەر واز لە ئایینەكەى خۆت بهێنیت و شوێنى دینى ئەوان بكەوى .
هەروەها دەفەرموێت: (وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّاراً)(البقرة: من الآية109) واتە: زۆرێك لەخاوەن كتێبەكان ـ لەبەر حەسودى وئەو ڕقەى كە دڵیانى پڕكردوە ـ حەز دەكەن دواى باوەڕهێنانتان هەڵتان بگێڕنەوە وبێباوەڕتان بكەن وەكو چۆن پێشتر بتتان دەپەرست. ئەمەش بۆ هەموو جۆرەكانى كوفرە وەكو : الجحود، والإنكار، والتكذيب، والشرك، الإلحاد .
بەڵام سەبارەت بە كردەوەكان ئەوا خۆمان بەرى دەكەین لەهەموو كارێكى حەرام، و دروست نییە بۆمان كە خۆمان ڕابهێنین لەسەر كارى حەرام و خولیاى بین، بەڵام باوەڕدارى تاوانبار ئەوا ئێمە خۆمان بەرى دەكەین لە كردەوە خراپ و تاوانەكانى بەڵام دۆستایەتى و پشتیوانى دەكەین وخۆشمان دەوێت بەئەندازەى ئەو باوەڕەى كە لەدڵیدایە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٤٢٣ بەش: بیروباوه‌ڕ