پێناسەى (دارالاسلام)وە(دارالكفر) چی یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەى (دارالاسلام)وە(دارالكفر) چی یە؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

زاناى بەناوبانگ (إبن عثيمين) ڕەحمەتى خواى لێ بێت -بەئەم جۆرە پێناسەى دەكات:-
(بلد الشرك هوالذى تقام فيها شعائر الكفر ولا تقام فية شعائرالاسلام كلاذان والصلاة جماعة، والاعياد، والجمعة على وجه عام شامل وإنما قلنا على وجه عام شامل ليخرج ما تقام فيه هذه الشعائر على وجه محصور كبلاد الكفار التى فيها اقليات مسلمة فإنها لا تكون بلاد إسلام بما تقيمه الاقليات المسلمة فيها من شعائرالاسلام، اما بلاد الاسلام فهى البلاد التى تقام فيها هذه الشعائر على وجه عام شامل.(مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين-ج6-ص130)،(ص129-130)..

واتا(وڵاتى شرك ئەو ووڵاتەیە كە دروشمى بێ باوەڕى تێدا ئەنجام بدرێت بە ئاشكراونیشانەى ئیسلام بوونى ئەنجام نەدرێت وەكوبانگ دان، نوێژى جماعە،جەژنەكان -نوێژى هەینى -بەشێوەیەكى گشتى و زۆرى بە ئاشكرا، بۆیە ووتمان بە شێوەیەكى گشتى وئاشكرا تا ئەو ووڵاتانەى لێ دەربكرێت كە دروشمى ئیسلامى تێدایە بە شێوەیەكى تەسك وگەمارۆدراونهێنى ئەم ووڵاتانە بەوڵاتى ئیسلام ناژمێرێت با دروشمى ئیسلامیشى تێدا ئەنجام بدرێت بە نهێنى وبەكەمى وڵاتى ئیسلامیشى بریتییە لەئەو وڵاتانەى كە دروشمى ئیسلامى تێدا ئەنجام ئەدرێت بە شێوەیەكى گشتى وئاشكرا وفراوان.بۆیە ئەڵێم بەپێ ى ئەم پێناسەیە كوردستان وڵاتى ئیسلام و خەڵكەكەشى زۆرینەى موسڵمانە ئەگەر چى خەڵكێكى بێ باوەڕیشى تێدا بێت ماناى ئەوە نییە حوكمى وڵاتى كوفرى بدرێت بەسەردا كە هەندێ كەسى بانگەشەى بۆ ئەكەین، هەرچەندە ئەم جیاوازییە (دار الاسلام ودارالكفر) هیچ بەڵگەى ئاشكراى لەسەر نییە لە قورئان وسونەتدا و اجماعى زانایانى لەسەر نییە بەڵكو ئەم جیاوازی خستنەتەنها بۆچوونى زانایانە لە كاتى نوسینەوەى حوكمە شەرعی یەكاندا نوسیویانە. باسكردنیشى سودێكى ئەوتۆى نابێت تا خۆمانى پێوە خەریك بكەین.بەڵكو ئەوەى كە پێویستە لەسەرمان فەرمانكردنە بەچاكەونەهێشتنى خراپە یە بەدەست ئەوەندەى پێمتن بكرێت، ئەگەر نەماتوانى بە زوبان فەرمان بكەین بەچاكەونەهى بكەین لە خراپە، ئەگەر ئەمەش نەتونرا بەدڵ پێمان ناخۆشى بێت كاتێك كە ناشەرعى ئەوترێت یان ئەنجام ئەدرێت تا بتوانین خۆمان وماڵ ومنداڵمان لە خراپە كاران بپارێزین ونزیك نەبینەوە لێ یان كەئەوەش كەمترین واجبە لەسەرمان.
لە لایەن مامۆستا عبدالكریم ئیمام و خەطيبى مزگەوتى ئیمان لە سلێمانى وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٢٧٣ بەش: بیروباوه‌ڕ