سود وەرگرتن لەشتی بێ باوەڕان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سود وەرگرتن لەشتی بێ باوەڕان
پرسیار:

چۆن سوود لەو شتانە وەربگرین كە لاى بێباوەڕانن بەبێ ئەوەى بكەوینە ناو حەرامێكەوە؟ وە ئایا مصالح المرسلە هیچ پەیوەندى بەوەوە هەیە؟

ئەوەى دوژمنانى خوا و ئێمە دەیكەن لە بێباوەڕان دەكرێت بە سێ بەشەوە:
بەشی یەكەم: عیبادەت
بەشی دووەم: عادەت.
بەشی سێ یەم: كارو پیشە.

سەبارەت بە عیبادەت: وەكو ئاشكرایە لاى هەموو موسڵمانێك ئەوەیە كە دروست نییە بۆ هیچ موسڵمانێك لاساییان بكاتەوە یان خۆى بچوێنێت بەوان لە عیبادەتەكانیاندا، و ئەوەشى خۆى بچوێنێت پێیان ئەوا لە مەترسیەكى گەورە وترسناكدایە و جارى وا هەیە سەردەكێشێت بۆ كافربوونى و دەرچوونى لە ئیسلام بەیەكجارى.
بەڵام عادەت: وەكو جلوبەرگ و جگە لەوە ئەوا دیسان حەرامە كە لاساییان بكرێتەوە و خۆبشوبهێنرێ پێیان لەبەر ئەو فەرموودەیە: ((من تشبه بقوم فهو منهم))(١). واتە: ئەوەى خۆى بشوبهێنێت بە هەر گەلێكەوە ئەوا لەوانە.
بەڵام كار و پیشە: ئەوانەى كە بەرژەوەندى گشتیان تێدایە ئەوا هیچی تێدا نییە كە فێرى ئەوانە ببین كە ئەوان دروستى دەكەن و سوودى لێ وەربگرین، ئەمەش لە باسی خۆشوبهاندن نییە، بەڵكو لەباسی بەشدارى كردنە لەو كارە سوودبەخشانەى كە هەركەس پێى هەستێت پێى ناوترێت لاساییكەرەوە.
بەڵام ووتەى پرسیاركەر كە دەڵێت: (وە ئایا مصالح المرسلە هیچ پەیوەندى بەوەوە هەیە؟) لەڕاستیدا مصالح المرسلە خۆى بۆ خۆى بەڵگەیەكى سەربەخۆ نییە، بۆیە ئەگەر سەلماندمان كە ئەوە مصالحى مرسلەیە بەسوودە و بەرژەوەندى تێدایە ئەوا شەرعیش دانى پێدا دەنێت و وەرى دەگرێت و دەبێت بەشەرع. وە ئەگەریش شەرع بە باتڵ و ناڕەواى دانا ئەوا مصالح المرسلە نییە و با خاوەنەكەشی لافی ئەوە لێ بدات. وە ئەگەریش نە ئەوەبوو نە ئەمە ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ئەصل و بنچینە واتە ئەگەر ئەو شتە لە عیبادەتەكان بوو ئەوا حەرامە و ئەگەریش جگە لەوەبوو ئەوا حەڵاڵە و بەم شێوەیە ئەوە دەردەكەوێت كە مصالح المرسلە خۆى لەخۆیدا بەڵگەیەكى سەربەخۆ نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه أبو داود، كتاب اللباس، باب ما جاء في الأقبية (4031) .

سەردان: ١,٧٥٧ بەش: هەمەجۆر