حوکمی کەسێک لەکاتی دەستنوێژگرتندا ئاو بڕا و پاش ماوەیەک ئاوی دەست کەوتەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لەکاتی دەستنوێژگرتندا ئاو بڕا و پاش ماوەیەک ئاوی دەست کەوتەوە
پرسیار:

ئەگەر لە میانەى یان كاتى دەستنوێژ گرتندا ئاو بڕا و نەما، پاشان ئاو هاتەوە بەڵام ئەندامەكان ووشك بوونەوە، ئایا دووبارە دەستنوێژ بگرێتەوە یان لەكوێ وەستاوە دەست پێ دەكاتەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

موالات مەرجە و دەستنوێژ بەبێ ئەوە تەواو نییە و نابێت پچڕان ڕووبدات لەنێوان ئەندامەكانى دەستنوێژدا، و ئەگەر پچڕان ڕوویدا ئەوا دەستنوێژەكە تەواو نییە و ئەم بۆچوونەش تەواوە، چونكە دەستنوێژ یەك عیبادەتە بەسەریەكەوە و دەبێت پێكەوە ئەنجام بدرێت بەبێ پچڕان.

بەندە لەسەر ماناى موالات و بەوەى كە مەرجە بۆ تەواوێتى دەستنوێژ، وە زانایان لەسەر بنچینەى ئەم بابەتە دوو قسەیان هەیە:
یەكەمیان:
موالات مەرجە و دەستنوێژ بەبێ ئەوە تەواو نییە و نابێت پچڕان ڕووبدات لەنێوان ئەندامەكانى دەستنوێژدا، و ئەگەر پچڕان ڕوویدا ئەوا دەستنوێژەكە تەواو نییە و ئەم بۆچوونەش تەواوە، چونكە دەستنوێژ یەك عیبادەتە بەسەریەكەوە و دەبێت پێكەوە ئەنجام بدرێت بەبێ پچڕان، وە ئەگەر موالاتمان واجب كرد و وتمان كە ئەوە مەرجە بۆ تەواوێتى دەستنوێژ ئەى موالات بەچی ڕوودەدات؟

هەندێ لەزانایان ووتویانە: موالات ئەوەیە كە شۆردنى ئەندامێك دوانەكەوێت لەگەڵ ئەوەى دواى خۆى هەتا ووشك دەبێتەوە لەكات و كەشێكى مامناوەندا، مەگەر شۆردنەكە بەهۆى لابردنى بۆیە یان شتێكى ترەوە دوابكەوێت وەكو ئەوەى كەسێك لەسەر ئەندامێكى بۆیە هەبێت و لەهەوڵى لابردنیدایە ولەوكاتەدا ئەندامەكەى ووشك دەبێتەوە ئەوا لەم حاڵەتەدا هەرلەوێوە دەست پێ دەكات با زۆر دوایش كەوتبێت، چونكە دواكەوتنەكە بە هۆى پاكوخاوێنیەوە بووە، بەڵام ئەگەر دواكەوتنەكە بەهۆى دەستكەوتنى ئاوەوە بوو وەكو لەم پرسیارەدا هاتووە ئەوا هەندێ لە زانایان دەڵێن: موالات لەدەست چووە وبۆیە دەبێت سەرلەنوێ دەستنوێژ بگرێتەوە.

وە هەندێكى تریان دەڵێن: موالات لەدەست نەچووە چونكە بەهۆى شتێكەوە بووە بەویستى خۆى نەبووە و لەچاوەڕوانى تەواوكردنى دەستنوێژەكەیدا بووە، هەربۆیە ئەگەر ئاو هاتەوە ئەوا لەكوێ وەستابوو هەرلەوێوە دەست پێ دەكات با ئەندامەكانیشی ووشك بووبنەوە.

بەڵام ئەو زانایانەى كە دەڵێن موالات واجبە دەڵێن موالات وابەستە نییە بە ووشك بوونەوەى ئەندام بەڵكو وابەستەیە بە عورفەوە، ئەگەر لە عورفدا ئەوە بە پچڕان هەژمار كرا ئەوا پچڕانەو ئەو كاتە موالات لەدەست چووە، وە ئەوەشى عورف بە پچڕان هەژمارى نەكات ئەوا پچڕان نییە، وەكو ئەوانەى چاوەڕێى هاتنى ئاو دەكەن كە دەبڕێت، ئەوان ئێستا سەرقاڵى هێنانى ئاون، لاى خەڵكانێك ئەمە بە پچڕان دانانرێت لەنێوان سەرەتا و كۆتایی دەستنوێژەكەدا و لەكوێ وەستابوو لەوێوە دەست پێ دەكاتەوە و ئەمەش باشترە، بۆیە ئەگەر ئاو پەیداكرا یان هاتەوە ئەوا لەكوێ وەستابوو هەرلەوێوە دەست پێ دەكات، مەگەر كاتێكى زۆر لەنێوانیان بێت و زۆری پێ بچێت ولەو عورف دەربچێت ئەوا سەرلەنوێ دەستنوێژ دەگرنەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ١,٨٥٨ بەش: دەستنوێژ