ئایا دەست دان لەعەوڕەتی منداڵی شەش ساڵ دەست نوێژ دەشکێنێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەست دان لەعەوڕەتی منداڵی شەش ساڵ دەست نوێژ دەشکێنێت؟
پرسیار:

گەر ئافرەت منداڵەکەى پاک بکاتەوە و دەستى بەر عەورەتى بکەوێ ئایا دەست نوێژەکەى دەشکێ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دوو بۆچوون هەیە لە نێو زانایان : والله أعلم بۆچوونى دووەم زیاتر لە حەقەوە نزیکە کە دەفەرموێ : دەست دان لەزەکەری منداڵ وگەورە دەست نوێژ ناشکێنێت مەگەر بەشەهوەتەوە بێت ، جا بێگومان ئەو کەسەی کەفەرجی منداڵ دەشۆرێت بەهیچ شێوەیەک بەئارەزووەوە نایشۆرێت.

زانایان جیاوازن لەم بابەتەدا کەئایا دەست دان لەعەوڕەتی منداڵ دەست نوێژ  دەشکێنێت یاخود نا؟.

هەندێ لەزانایان پێیان وایە : دەست دان لەعەوڕەتی منداڵی بچوک هاوشێوەی دەست دانە لەعەوڕەتی کەسی گەورە وە دەست نوێژ  دەشکێنێت  .
 ابن قدامه رحمه الله دەڵێت :
فعلى رواية النقض – أي : نقض الوضوء بمس الفرج - : لا فرق بين ذكره وذكر غيره ، ولا فرق بين ذكر الصغير والكبير . انتهى بتصرف من " المغني " (1/118) .
واتە : لەسەر ڕیوایەتی دەست نوێژ شکان بەدەست دان لەفەرج هیچ جیاوازیەک نییە لەنێوان زەکەری خۆت وکەسانی تردا ، وەهەروەها هیچ جیاوازیەک نییە لەنێوان
زەکەری منداڵ وگەورەدا .


وەپرسیار کراوە لە زانايانى ( اللجنة الدائمة للإفتاء) : ئایا دەست دان لەعەوڕەتی منداڵ لەکاتی گۆڕینی جلەکانی دەست نوێژ  دەشکێنێت یاخود نا ؟. 

لەوڵامدا گوتویانە : دەست دان لەعەوڕەت بەبێ پەردە دەست نوێژ دەشکێنێت جا دەست لێدراوەکە منداڵ بێت یاخود گەورە ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کەپێغەمبەر فەرموویەتی : ( من مس فرجه فليتوضأ ) ، 
واتە : هەرکەسێک دەستی دا لەفەرجى با دەست نوێژ بگرێتەوە .
جا دەست لێدراو وەک فەرجی خودی ئەو کەسەیە کەدەستی لێ داوە .
 " فتاوى اللجنة الدائمة " (5/ 265) .

بۆچوونی دووەم : دەڵێت دەست نوێژ بەدەست لێدان لەعەوڕەتی منداڵ ناشکێت .
 ابن قدامه رحمه الله دەڵێت
: " وعن الزهري والأوزاعي : لا وضوء على من مس ذكر الصغير ; لأنه يجوز مسه والنظر إليه " انتهى من " المغني " (1/118) .
واته : لەزوهری وئەوزاعیەوە گێڕدراوەتەوە کە : 
دەست نوێژ بەدەست لێدان لەعەوڕەی منداڵ ناشکێت ؛ چونکە دروستە تەماشا بکرێت ودەستی لێ بدرێت .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله : ئایا شوشتنی فەرجی منداڵ دەست نوێژ دەشکێنێت  ؟

لەوڵامدا گوتویەتی : نەخێر ، واتە : دەست دان لەعەوڕەتی منداڵ دەست نوێژ ناشکێنێت ، بەڵکو دەست دان لەعەوڕەتی کەسی بالغ و گەورەیەش دەست نوێژ ناشکێنێت ، تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کەبەشەهوەت وئارەزووەوە بێت ، بەم  شێوەیە جەمع دەکەین لەنێوان ئەو فەرموودەکەی ( طلق بن علي) و (بسرة بنت صفوان ) ، جا فەرموودەکەی ( طلق بن علي ) دەڵێت : پرسیار کرا لەپێغەمبەر لەبارەی پیاوێکەوە کەلەنوێژدا دەستی دەدات لەزەکەری جا ئایا پێویستە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە ؟
ئەویش فەزمووی : (لا ، إنما هو بضعة منك ) ،
واتە : نەخێر ، ئەوە بەشێکە لەخۆت .
وە هەرچی فەرموودەکەی ( بسرة )ـەشە دەڵێت : ( من مس ذكره فليتوضأ ) .
واتە : هەرکەسێک دەستی دا لەفەرجی با دەست نوێژ بگرێتەوە .

جا دەڵێین  : گەر بەشەهوەتەوە بوو ئەو واجبە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە ، بەڵام گەر بەبێ شەهوەت بوو واجب نی یە دەست نوێژ بگرێتەوە ، جا فەرموودەکەی پێغەمبەریش هەمان تەفسیلی تێدایە کەدەفەرمووێ  : ( إنما هو بضعه منك )
 واتە :ئەوە بەشێکە لەخۆت .
خۆ گەر دەستت لێ دا هەروەک چۆن دەست دەدەیت لەباقی ئەندامەکانی تری لاشە ، وەمەعلومە کەبەهیچ شێوەیەک مرۆڤ بەشەهوەتەوە دەست نادات لەباقی ئەندامەکانی تری لاشەی ئایا وا نییە  ؟ 
دەی زۆر باشە کەواتە دەڵێین : گەر دەستت دا لێی هەروەک چۆن دەست دەدەیت لەئەندامەکانی ترت ئەوا پێویست نی یە لەسەرت دەست نوێژ بگریتەوە ، بەڵام ئەگەر بەئارەزووەوە دەستت لێی دا ئەوا پێویستە لەسەرت دەست نوێژ بگریتەوە ؛ چونکە زۆر جار ڕەنگە شتێکت لەگەڵ ئەو شەهوەتەدا دەرچێت کە هەستی پێ نەکەیت  .

بەکورتی :

دەست دان لەزەکەری منداڵ وگەورە دەست نوێژ ناشکێنێت مەگەر بەشەهوەتەوە بێت ، جا بێگومان ئەو کەسەی کەفەرجی منداڵ دەشۆرێت بەهیچ شێوەیەک بەئارەزووەوە نایشۆرێت . " لقاء الباب المفتوح " .

لەکۆتایدا والله أعلم ، بۆ چوونی دووەم زیاتر لەحەقەوە نزیکە کەئەویش ئەوەیە : کاتێ دایک عەوڕەتی منداڵەکەی دەشوات دەست نوێژی ناشکێت ؛ چونکە ئەمە شتێکی گشتگیرە وهەموو دایکێک ڕوو بەڕووی ئەم حاڵەتە دەبێتەوە و وەک عەرەب دەڵێت( مما تعم به البلوى ) ، وە لەگەڵ ئەمەشدا لەپێغەمبەرەوە نەگێڕدراوەتەوە فەرمانی بەئافرەتانی هاوەڵان کردبێت کاتێ پێویستیان بەلێدانی دەست بوو بەفەرجی منداڵەکانیان دەست نوێژ بگرنەوە ، لەکاتێک عادەت هەر وا بووە ئافرەت دەستی داوە لەفەرجی منداڵەکەی  .

سەردان: ٥,١٠٥ بەش: دەستنوێژ