ئایا كاتی دەستنوێژ گرتن مەسحی خوف و گوریە باشترە یان شوشتنی پێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كاتی دەستنوێژ گرتن مەسحی خوف و گوریە باشترە یان شوشتنی پێ؟
پرسیار:

ئایا كاتی دەستنوێژ گرتن مەسحی خوف و گۆرەوی باشترە یان شوشتنی پێ؟

لەبەرئەوەی ئەو فەرمودانەی باس لە مەسحی خوف دەكەن لە پلەی تەواتردان(1)، هەروەها زانایانی ئەهلی سوننە یەكڕان لەسەر ئەم سوننەتە(2) و وەكو ناسنامەیەكی جیاكەرەوەی خۆیان دادەنێن لە خەوارج و ڕافیزەكان، ئەمانە هەموو بەڵگەی ئەو زانایانەن كە بۆ ئەوە دەچن مەسحی خوف باشتر بێت لە پێ شوشتن كاتی دەستنوێژگرتن(3). هەر لە بەر ئەم هۆكارانەش زۆر لە زانایان بابەتی مەسحی خوف لە كتێبەكانی بیروباوەڕدا دەیهێننەوە سەرەڕای ئەوەى كە مەسەلەیەكی فیقهییە(4). 
ئەوەی ڕاستتریشە لەم مەسەلەیەدا ئەوەیە كە تەكەلوف نەكرێت، ئەگەر خوفی لەپێدابێت مەسحكردن باشتر بێت، ئەگەر خوفی لەپێدانەبێت پێ شوشتن باشتر بێت. بەڵام ئەگەر كەسێك بڵێت مەسحی خوف ناكەم هەموو كات پێیەكانم دەشوم، ئەوا كەسەكە پشتی لە سوننەتێكی گەورە كردووە(5)، ئەگەر ئینكاری مەسحی خوف بكات تاوانێكی ترسناكی ئەنجامداوە. 
تێبینی: ئەوەی لێرەدا بۆ خوف دەگوترێت بۆ گۆرەوی ناگوترێت، چونكە مەسحی گۆرەوی مشتومڕێكی زۆری زانایانی لە سەرە و ئەگەر كەسێك نەیكات بۆی هەیە.    


(1) حەسەنی بەصری دەفەرمێت حەفتا كەس لە هەڤاڵانی پێغەمبەر() بۆ منیان  باسكردووە كە پێغەمبەرمان() مەسحی خوفی كردووە. الأوسط لإبن المنذر(1\430).
(2)  نقله النووي في شرح مسلم(3\164).
(3) و هو مذهب الحنابلة ينظر: الفقه الميسر 1\85 ط. مدار الوطن.
(4) ذكر الطحاويُ  المسحَ على الخفين في كتابه (العقيدة الطحاوية).
(5) هەر بۆیەش ئەو زانایانەی كە دەڵێن پێ شوشتن لە مەسحكردنی خوف باشترە دەڵێن بەمەرجێك مەبەست پشتكردن نەبێت لەم سوننەتە.

مامۆستا سامی مصطفی
 

سەردان: ١,٨٢٨ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف