ئایا بە كۆتایی هاتنی كاتی مەسحكردن یان بە داكەندنی خوف و گۆرەوی دەستنوێژ دەشكێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بە كۆتایی هاتنی كاتی مەسحكردن یان بە داكەندنی خوف و گۆرەوی دەستنوێژ دەشكێت؟
پرسیار:

ئایا بە كۆتایی هاتنی كاتی مەسحكردن یان بە داكەندنی خوف و گۆرەوی مەسحكراو، موسڵمان دەستنوێژی دەشكێت؟

بە كۆتایی هاتنی كاتی مەسحكردن یان بە داكەندنی خوف و گۆرەوی مەسحكراو موسڵمان دەستنوێژی ناشكێت، بەڵكو تەنها حوكمی مەسحكردنەكەی بۆی نامێنێت. چونكە بەتاڵبوونی دەستنوێژ هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە كە لە قورئانی پیرۆز و فەرمودەدا باسكراون، داكەندنی خوفی مەسحكراو و كۆتایی هاتنی كاتی مەسح لەم هۆكارانە نین.  
بەڵگە:
نزع الخف الممسوح ليس بحدث لعدم ورود الدليل الصريح و الصحيح على ذلك و كذلك إنقضاء وقت المسح.
 

سەردان: ١,٢٥٠ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف