ئەگەر خواردنی نا خاوێن ـ پیس ـ بە گیاندارێك بدرێت گوشتی دەخورێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر خواردنی نا خاوێن ـ پیس ـ بە گیاندارێك بدرێت گوشتی دەخورێت؟
پرسیار:

ئەگەر خواردنی نا خاوێن ـ پیس ـ بە گیاندارێك بدرێت جا گیاندارەکە (مریشک یان مەڕ یان ڕەشەوڵاخ) یان هەر گیانداریکی تر بێ ئایا گۆشتی دەخورێت؟

نابێت خواردنی نا خاوێن بەو گیانلەبەرانە بدرێت كە گۆشتیان دەخۆرێت، وەكو مریشك و مەڕ و ڕەشەولاغ...هتد. 
ئەگەر ئالیكی ئەم گیاندارانە شتی ناخاوێنی تێدابوو بە ڕێژەیەكی زۆر، ئەوا پێیدەگوترێت (الجلالة)(1)، ئەو كات گوشتی ناخۆرێت، چونكە خواردنە ناخاوێنەكە كار دەكاتە سەر گوشتەكەی.
 بۆیە پێویستە مریشك سێ ڕۆژ یان زیاتر خواردنی خاوێنی بدرێتێ لە پاشان گۆشت یان هێلكەی بخۆرێت، و ڕەشەولاغیش  هەفتەیەك زیاتر خواردنی خاوێنی بدرێتێ لە پاشان گوشت یان شیری بخۆرێت .

بەڵگە:
1 ـ عن ابن عمر رضي الله عنه قال: ((نهى النبـي عن أكل الجلالة و ألبانها))(2) .
2 ـ عنه موقوفاً : ((كان إذا أراد أكل الجلالة حبسها ثلاثاً))(3) .
3 ـ اتفق العلماء على أن الجلالة تحل إذا حُبِسَتْ و أُطعمت بالطاهر.
قال شيخ الإسلام : (الجلالة التي تأكل النجاسة، قد نهى النبـي () عن لبنها، فإذا حبست حتى تطيب كانت حلالاًباتفاق المسلمين....)(4).
فائدة: يقاس عليها ماكان في علفها الأدوية الضارة بالإنسان و إن كانت تلك الأدوية طاهرة في ذاتها. بدليل قول الله تعالى: [ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ](5)  و قوله (): ((لاضرر و لا ضرار))(6) .


(1) رێژەی زۆر، زانایان بە سەرووی نیوە لێكدەدەنەوە بۆ نمونە 60% یان 70% و هەروەها. واتە ئەگەر ئالیك 20% یان 30 % ناخاوێن بێت، ئەوا گیانلەبەرەكە ناكاتە (جلالة). ينظر: فتاوى نورٌ على الدرب (4\1934) و فتاوى اللجنة الدائمة (23\377).
(2) رواه أحمد و أبوداود ينظر الإرواء (2503).
(3) أخرجه ابن أبي شيبة بسندٍ صحيح عن ابن عمر موقوفاً . ينظر: الإرواء (2505).
(4) مجموعة الفتاوى (21\618).
(5) البقرة: 195.
(6) أخرجه أحمد في مسنده (2865) و ابن ماجه في سننه (2341). وصححه الحاكم في مستدركه(2\57) و وافقه الذهبـي. و حسنَّه محققوا المسند(5\55).


مامۆستا سامی مصطفی حسن

سەردان: ١,٩٩٨ بەش: خواردن و خواردنەوە