فەزڵی ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵی ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا چیە؟

بسم الله الرحمن الرحيم
سەرەتا ئەگەر چاوێك بخشێنینەوە بەمەراسیمە ئاینێكاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە هەریەكێك لەو مەراسیمانە وێستگەیەكى پاك كەرەوەی دەروونە لەژەنگى تاوان و بەهێزكردنى ناخى باوەڕدارە بەئاوى پەرستش وخواپەرستى
ڕۆژەكانى مانگى (موحەڕەم)یش، یەكێكە لەو وێستگانە بۆ ڕۆژووگرتن وخواپەرستى وپەند وەرگرتن لەڕووداوەكانى ئەم مانگە
وەكو پێغەمبەرى خوا (صلى اللە علیەوسلم)فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە) (1)
لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕشكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لەشارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بووبە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى وڕاستى،بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمن ڕۆژى ئەم مانگە كەپێ دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارتان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێك بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا
تایبەندمەندێتى ڕۆژى عاشوراو پاداشتى ڕۆژووەكەى
هەر لەم ڕۆژەدابوو ڕەمزى ستەم(فیرعەون) ڕووخاوو رەمزى دادپەروەرى (موسى) سەركەوت وەكو ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى:كاتێك پێغەمبەرى خوا () كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش () پرسیارى كرد هۆى چیە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لەچنگى فیرعەون،بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێك بەرامبەر بەپەروەردگار،پێغەمبەریش () فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وەفەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن . (2)
وەدەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە هاتووە:
*لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر () دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى یەك ساڵى پێشوو لەتاوان)
لەریوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەك ساڵى تاوانى ڕابردوو) (3)
ئیمامى بەیهەقیش فەرموویەتى: (ئەگەر هەركەسێك لەساڵى ڕابردوودا تاوانى هەبێت ئەوا ڕۆژووى ئەم ڕۆژە دەبێتە مایەى لێخۆشبوونى وەئەگەر تاوانیشى كەم بوو ئەوا پلەى بەرز دەبێتەوە لاى پەروەردگار) (4)
بەڵكو تەنانەت پاداشتەكەى هاوشێوەى ڕۆژووى ساڵێكە (ذاك صوم سنة ‌) (5)
*(ابن عباس)(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیك گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر () لەڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لەمانگەكانیشدا هیچ مانگێك گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان)(6)
* پیاو چاكانی پێشین(السلف الصالح) زۆر بایەخیان بەڕۆژووى ئەم ڕۆژە داوە تەنانەت هەندێكیان لەكاتى سەفەردا بەڕۆژووبوون بۆئەوەى ئەو پاداشتەیان لە دەست نەڕوات،وەكو(ابن رجب) بۆمان دەگێڕێتەوە لە (ابن عباس وابواسحاق السبیعى والزهرى) فەرموویەتى: (لە حاڵەتى سەفەردا لەمانگى ڕەمەزان دا دەتوانیت بەڕۆژوونەبیت چونكە ڕۆژەكانى تر كات بەدەستەوەیە بۆ ڕۆژوو بەڵام لەڕۆژى عاشورادا ڕۆژ نیە جێگەى بگرێتەوە بۆیە باشتر وایە لەسەفەریشدا بووى بەڕۆژووبیت لەم ڕۆژەدا) وەئیمامى ئەحمەدیش بەهەمان شێوە ئاماژەى پێداوە كەدەتوانى لەسەفەردا بەڕۆژووبیت لەم ڕۆژەدا . (7)
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر () كۆچى دوایى كرد، (8) كەواتە پێغەمبەر (صلى اللە عليە وسلم) جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوەوفەرموویەتى: (پێغەمبەر () فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا) (9)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن

=============================
(1)رواه مسلم، ح/ 1163.
(2) البخاري، ح/2004، ومسلم، ح/11330، واللفظ له.
(3) رواه مسلم، ح: 1162.
(4)فضائل الأوقات، للبيهقي: 439.
(5) رواه ابن حبان: 8/394، ح/3631 قال شعيب الأرناؤوط: إسناده على شرط مسلم.
(6) رواه البخاري، ح/2006، ولا يعني هذا تفضيله على يوم عرفة، فإنه يكفر سنتين، ويتميز بمزيد فضل لما يقع فيه من العبادات والمغفرة والعتق، ثم إنه محفوف بالأشهر الحرم قبله وبعده، وصومه من خصائص شرعنا، بخلاف عاشوراء، فضوعف ببركات المصطفى (انظر: بدائع الفوائد: 4/211، والفتح: 4/292، ومواهب الجليل 2/403).
(7) لطائف المعارف، لابن رجب: 110، وأخرج أثر الزهري البيهقي في الشعب: 3/
(8)رواه مسلم ح/1134
(9)أخرجه عبدالرزاق (7839)والبيهقى (4/782)من طريق ابن جريج عن عطاء وهذا اسناد صحيح

سەردان: ٢١,٠٤٦ بەش: هەمەجۆر