ئایا درۆى مەصڵەحەت هەیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا درۆى مەصڵەحەت هەیە ؟
پرسیار:

ئایا درۆى مەصڵەحەت هەیە ؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
موسڵمان ڕاستگۆیە هەمیشە درۆ ناكات بەڵكو هەر تاوانێك بكات نابێت درۆ بكات بەتایبەتى ئەگەر درۆ كردن لەبەر خودى خۆى بێت چونكە خواى گەورە فەرمان بە موسڵمانان دەكات بەڕاستگۆیەتى: [وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ] بەڵام ئەگەر درۆ كردن بۆ اصلاح بوو لە نێوان دووكەس دا بوو ڕێگەى پێ دراوە وەك پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم دەفەرموێ: (ليس الكذّاب الذي يصلح بين الناس فينمي خيراً أو يقول خيراً) متفق عليه. مرۆڤ مەبەستى چاكسازى و اصلاح بێت لە نێوان خەڵكدا و بڵێت فڵانەكەس بە باشى تۆى باس كردووە و دوعاى خێرت بۆ دەكات ئەوە دروستە با واش نەبێت جا ئەم درۆیە پێى دەوترێت درۆى اصلاح نەك مه صلەحەت بە ماناى ئینسان بۆ مەصلەحەتى خۆى درۆ بكات وەكو خەڵكى نەزان تەفسیرى دەكەن.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٩٧٦ بەش: هەمەجۆر