سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆر
پرسیار:

ئایا خۆر بەدەورى زەویدا دەسوڕێـتـەوە؟   

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ڕووكەشى بەڵگەكان ئەوە دەسەلمێنن كە ئەوە خۆرە كە بەدەورى زەویدا دەسوڕێتەوە، وە بەو سوڕانەوەیەشى شەو و رۆژ بەدواى یەكدا هاتن ڕوودەدات لەسەر ڕووى زەوى، وە بۆمان نیە كەلە ڕووكەشى ئەم بەڵگانە لابدەین بۆ شتى تر مەگەر بەبەڵگەیەكى بەهێزتر نەبێت كە ساغی بكاتەوە بۆمان كە ڕووكەشەكەى بەشێوەیەكى تر تەفسیر بكەین.

ڕووكەشى بەڵگەكان ئەوە دەسەلمێنن كە ئەوە خۆرە كە بەدەورى زەویدا دەسوڕێتەوە، وە بەو سوڕانەوەیەشى شەو و رۆژ بەدواى یەكدا هاتن ڕوودەدات لەسەر ڕووى زەوى، وە بۆمان نیە كەلە ڕووكەشى ئەم بەڵگانە لابدەین بۆ شتى تر مەگەر بەبەڵگەیەكى بەهێزتر نەبێت كە ساغی بكاتەوە بۆمان كە ڕووكەشەكەى بەشێوەیەكى تر تەفسیر بكەین.

وە لەو بەڵگانەى كە ئەوە دەردەخەن كە خۆر بەدەورى زەویدا دەسوڕێتەوە ئەمانەى خوارەوەیە:   
1- خواى گەورە سەبارەت بە گفتوگۆى إبراهیم لەگەڵ ئەو كەسەدا كە سەبارەت بە پەروەردگارى گفتوگۆى لەگەڵ كرد دەفەرموێت: (فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ)(البقرة: الآية258) واتە: ئیبراهیمیش پێی وت : ئەو خوایەى كە من دەیپەرەستم خۆر لەخۆرهەڵاتەوە هەڵدێنێت ، ئایا تۆ دەتوانیت ئەم ڕێچكە خواییە بگۆڕى و لەخۆرئاواوە بیهێنیت ؟ جا هێنانى خۆر لە خۆرهەڵاتەوە بەڵگەیەكى ڕوونە لەسەر سوڕانەوەى بەدەورى زەویدا.  

2-  دیسانەوە سەبارەت بە إبراهیم دەفەرموێت: (فَلَمَّا رَأى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ) (الأنعام:78) واتە: وە كاتێك كە خۆرى بینى لەڕۆژدا دەرچووە ، بە گەلەكەى فەرموو : ئەمە پەروەردگارمە ، چونكە ئەمە لە هەستێرە و مانگ گەورەترە ، بەڵام كاتێك خۆریش ئاوابوو و دیارنەما ، بەگەلەكەى فەرموو : بێگومان من بەریم لەهەموو ئەوانەى كردووتانە بەهاوڵى خواى بەرز وبڵند وپایەبەرز و جگە لەخواى پەروەردگار دەیانپەرستن لە پەرستراو وهەستێرە وبتەكان . دیارنەمان و ئاوابوونى دایە پاڵ خۆر نەك بڵێت: كاتێك زەوى لێى ئاوابوو دیارنەمان، چونكە ئەگەر زەوى بسوڕایەتەوە ئەوا بێگومان دەیفەرموو " كاتێك زەوى دیار نەمان لە خۆر".

3- خواى گەورە دەفەرموێت: (وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ عَنْ كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ)(الكهف: الآية17) واتە: دەبینیت كە خۆر لەخۆرهەڵاتەوە هەڵدێت لەجێگەكەیان لادەدات بەرەو لاى ڕاست ، وە ئەگەر خۆرئاوابوو بۆ لاى چەپ دەیانهێلێتەوە. جا لەم ئایەتەدا خواى گەورە هەردوو كارى " لادان و هێشتنەوە" ى دایە پاڵ خۆر، و ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر ئەو دوو كارە لەلایەن زەویەوە ئەنجام بدرایە ئەوا دەیفەرموو " يزاور كهفهم عنها " واتە ئەشكەوتەكەیان خۆرى لەسەریان لادا. هەروەكو چۆن هەڵهاتن و ئاوابوونى دایە پاڵ خۆر كە بەڵگەن لەسەر ئەوەى ئەوە خودە خۆرە كە دەسوڕێتەوە.    

4- خواى گەورە دەفەرموێت: (وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) (الأنبياء:33) واتە: وە پەرستراوى بەهەق ( اللَّـه ) یە ئەو خوا بالآدەستەى كە شەوى دروستكردووە ، بۆ ئەوەى خەڵكى تێیدا ئارام بن و پشووبدەن ، و ڕۆژیشى بەدیهێناوە بۆ ئەوەى داخوازى ڕزق وگوزەران بن تێیدا ، و خۆری دروستكردووە وەكو نیشانەیەك بۆ ڕۆژ ، و مانگیش وەكو نیشانەیەك بۆ شەو ، وە بۆ هەریەكەیان ڕێرەو و خولگەیەكى تایبەت هەیە كە مەلەوانى ئاسا پێیدا دەڕۆن و لێى لانادەن . ابن عباس دەڵێت: لە خولگەیەكدا دەسوڕێنەوە وەكو خولگەى تەشی رەسین.  

5- خواى گەورە دەفەرموێت: ( يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثاً )(الأعراف:الآية54) واتە: شەو بەسەر ڕۆژدا دەهێنێ ، و دەیهێنێت بەسەریدا تاكو ڕووناكیەكەى ناهێلێت ، و ڕۆژیش بەسەر شەودا دەهێنێت و تاریكیەكەى ناهێلێت ، و هەر یەكێكیان بەخێرایى و بەبەردەوامى بەدوای ئەوى تریاندا دێت ـ واتە : ڕۆژ بەدواى شەو و شەویش بەدواى ڕۆژ -. شەوى كردە داواكارى رۆژ، وە داواكاریش پاڵنراو و بەدوایەوەیەتى، وە زانراویشە كە شەو و رۆژ شوێنكەوتەى خۆرن.  

6-  خواى گەورە دەفەرموێت: (خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِالْحَقِّ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لأَجَلٍ مُسَمّىً أَلا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ) (الزمر:5) واتە: خواى گەورە ئاسمانەكان و زەوی وئەوەشى لەنێوانیاندایە هەمووى بە هەق دروستكردوون ، شەو دەهێنێت و ڕۆژ دەبات ، و ڕۆژیش دەهێنێت و شەویش دەبات ، و خۆر ومانگى ژێرباركردووە بە سیستەمێكى ڕێك بۆ سوودى بەندەكانى ، و هەریەكەیان لە خولگەى خۆى دەسوڕێتەوە هەتا كاتى هەستانى قیامەت . وەبزانن كە بێگومان ئەو خوایەى كە ئەم كارانە دەكات ، و تەواوى ئەم نیعمەتانە دەبەخشێت بە دروستكراوەكانى هەر ئەو بەدەسەڵات و بەهێزە بەسەر دروستكراوەكانیدا و لێخۆشبووە لەتاوانى بەندە تۆبەكارەكانى .
 جا ئەو بڕگەیەى ئایەتەكە كە دەفەرموێت: (يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ) واتە: سوڕى دەدات بەسەریدا وەكو پێچدان و سوڕى عەمامەى سەر، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە سوڕخواردنى شەو و رۆژ بەسەر زەویدا، جا ئەگەر زەوى سوڕى بخواردایە بەسەریاندا ئەوا دەبوایە بیفەرموایە: ((يكور الأرض على الليل والنهار)) واتە: زەوى دەهێنێت بەسەر شەو و رۆژدا.
وە هەروەها لەو ئایەتەدا كە دەفەرموێت :(الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي ) (الرعد: من الآية2) واتە : هەریەك لە خۆر ومانگ ـ لەخولگەى خۆیدا دەسوڕێتەوە هەتا رۆژى دوایی .
ئەم ئایەتە ڕوون كەرەوەى پێش خۆیەتى و بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە خۆر و مانگ ڕێ دەكەن بەرێكردنێكى هەستپێكراوى ڕاستەقینە لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر، چونكە ژێربار كردنى شتى جولآو بە جوڵەكەى دیارتر وڕوونترە لە ژێرباركردنى شتى وەستاو كە ناجوڵێت.   

7- خواى گەورە دەفەرموێت: (وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا ) (1) (وَالْقَمَرِ إِذَا تَلاهَا) (سورة الشمس الآيتان:1، 2) واتە: خواى پەروەردگار سوێند دەخوات بەخۆر و ڕۆژەكەى بەتایبەت كاتى چێشتەنگاودا ، وە بە مانگ ئەگەر بەدواییدا هات لە هەڵاتن و ئاوابوونیدا. وە وشەى (تلاها) واتە لەدوایەوە دێت، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە رێكردنیان و سوڕخواردنیان بەسەر زەویدایە و ئەگەر زەوى بە دەوریاندا بسوڕایەتەوە ئەوا مانگ لەدواى خۆرەوە نەدەهات، بەڵكو هەندێك جار لەدوایەوە دەهات و هەندێك جارى تریش خۆر لەدوای مانگەوە دەهات، چونكە خۆر لەمانگ بەرزترە، وە كردنە بەڵگەى ئەم ئایەتە پێویستى بە وردبوونەوەو تێڕامان هەیە.  

8- خواى گەورە دەفەرموێت: (وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) (38) (وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ) (يّـس:39) (لا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) (يّـس الآيات:38، 40)
 واتە: وە بەڵگەیەكى تر بۆ ئەوان خۆرە كە بەردەوام دەبزوێت تا دەگاتە ئەو شوێنەى تێیدا دەسرەوێت ، كە خوا بۆی دیاریكردووە و تێیناپەڕێنێت و لەوەش كورتتر ناڕوات ، ئەوە كار و كردارى خواى بالآدەستە كە هیچ نابێتە ڕێگرى ، زانایە وهیچ شتێك لەزانستى ئەودا شاراوە و پەنهان نییە. وە دروستكردنى مانگ لە خۆیدا بەڵگەیە ، شوێنى هەڵهاتنمان بۆ دیاریكردووە هەموو شەوێك ، مانگ بە هیلالێكى بچووك دەردەكەوێت تاكو كامڵ دەبێت دەبێتە مانگى چواردە ، و پاشان جارێكى تر دەگەڕێتەوە حاڵى پێشووترى و بچوك دەبێتەوە وەك لقى دارە خورما چەماوە لەناسكى و چەمانەوە وزەردى ، لەبەر كۆنى و وشكبوونەوەى . هەریەكە لە خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ كاتێكى دیاریكراویان هەیە كە خوا بۆى دیاریكردوون و تێیناپەڕێنن ، و ناشێت بۆ خۆر بگاتە مانگ و ڕووناكیەكەى بسڕێتەوە ، یان ڕێڕەوەكەى بگۆڕێت ، وە ناشێت شەو پێش ڕۆژ بكەوێت ، پێش ئەوەى كاتەكەى تەواوبێت تاریكى بەسەردا بهێنێت ، وە هەریەكە لە خۆر و مانگ و ئەستێرەكان لە خولگەى تایبەتى خۆیاندا دەخولێنەوە .
جا لەم ئایەتەشدا رۆیشتن و خولانەوە درانە پاڵ خۆر و ئەندازەكەشى لەلایەن خواى خاوەن عیززەت و علمەوە دیارى كراوە بەڵگەیە لەسەر رێكردنێكى ڕاستەقینە، بەشێوەیەك كە دەبێتە هۆى دروست بوونى جیاوازى نێوان شەو ورۆژ و وەرزەكان. وە كردنى مانگ بەچەند مەنزڵگەیەك بەڵگەیە لەسەر جێگۆڕكێى مانگ، وەئەگەر زەوى بخولایەتەوە ئەوا مەنزڵەكانى مانگ بۆ زەوى دەبوو نەوەك بۆ خودى مانگ. وە نەفی كردنى ئەوەى كە خۆر بگات بە مانگ و شەو پێش رۆژ بكەوێت بەڵگەیە لەسەر جوڵە و پاڵنان لەلایەن خۆر و مانگ و شەو و رۆژەوە.  
9- پێغەمبەرى خوا    كاتێك خۆر ئاوابوو بە ئەبو زەرى رضی الله عنه فەرموو: " ئایا دەزانى خۆر بۆ كوێ دەچێت؟" ئەویش ووتى: خواو پێغەمبەرەكەى دەزانن. ئەویش فەرمووى: " ئەوە دەچێت و لەژێر عەرش سوجدە دەبات و داواى ئیزن دەكات و ئیزنى پێ دەدرێت، جا دوور نیە داواى ئیزن بكات و ئیزنى پێ نەدرێت و پێى بووترێت: بگەڕێوە بۆ ئەو شوێنەى كە لێیەوە هاتوى و ئەویش لە خۆرئاواوە هەڵدێت"(١). ئەو بڕگەیەى كە دەفەرموێت: ((ارجعي من حيث جئت، فتطلع من مغربها)) زۆر ڕوونە كەوا خۆر بەدەورى زەویدا دەخولێتەوە و بەو خولانەوەیەش هەڵهاتن و ئاوابوون بەدى دێت.

10- جا فەرموودە زۆرە لەسەر دانەپاڵى هەڵهاتن و ئاوابوون و لاربوونەوە بۆ خۆر جا ئەوەش دیارە كە ئەو كارانە لەخۆرەوە ڕوودەدەن نەوەك لەزەویەوە بەسەر خۆردا ڕووبدەن.
وە پێدەچێت بەڵگەى تر هەبن بەڵام ئێستا لە بیرم نیە بەڵام ئەوەى باسم كرد كردنەوەى دەرگاكەبوو وە بەسە بۆ مەبەستەكەم. والله الموفق .
 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


 (١) أو كما قال . أخرجه البخاري، كتاب بدء الخلق، باب صفة الشمس والقمر (3199)، ومسلم، كتاب الإيمان، باب بيان الزمن الذي لا يقبل فيه الإيمان (159) ..

سەردان: ٤,٩٣٢ بەش: هەمەجۆر