پوختەیەک سەبارەت بە سەڵاحەدینی ئەیوبی : ماڵپەڕی وەڵامەکان
پوختەیەک سەبارەت بە سەڵاحەدینی ئەیوبی
پرسیار:

سەڵاحەدینی ئەیوبی کێ یە و کەى لەدایک بووە؟ هۆکاری سەرکەوتن لەڕزگار کردنی قودسدا چی بوو؟

‏بسم الله الرحمن الرحیم 
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : نەسەب وڕەچەڵەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی:
سەڵاحەدینی ئەیوبی لەخێزانێکی کورد لەدایک بووە ، و لەبنەماڵەیەکی گەوره وبەناوبانگە ، وهۆزکەی یەکێکه لەهۆزە هەرە بەناوبانگەکانی گەلی کورد  .

دووەم: مێژووی لەدایک بوونی :
سەڵاحەدینی ئەیوبی لەساڵی 532 کۆچی/1137زاینی لەقەڵای تکرین لەدایک بووە ، ئەوەش شارێکی کۆنە وزیاتر لەبەغدادەوە نزیکە تاوەکو موسڵ  ، لەلای ڕاستیەوە ولەسەر ڕوباری دیجلە قەڵایەکی بەهێزی هەیه ،لەکۆندا لەسەر دەستی مەلیکی فارسەکان دروست کراوە ، وکردبویانە مەخزەن بۆ شت ومەک ، وجێگەیەک بۆ چاودرێری کردنی دوژمن ، پاشان موسوڵمانان لەساڵی شازدەی کۆچی دا ولەسەردەمی پێشەوا عومەری خەتتابدا ڕەزاى خواى لێ بێ ڕزگاریان کرد .

سێیەم : دەست کەوت وچالاکیەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی:
ڕزگاری کردنی قودس لەچنگی سەلیبیەکان یەکێکە لەگەورەترین دەست کەوتەکانی ، وبەوە ناسرابوو جیهاد وتێکۆشانی لەپێناو خودادا زۆر پێ خۆش بوو ، وجەنگی( حطيّن )کە سەڵاحەدینی ئەیوبی پێشەوایەتی دەکرد یەکێکی تره لەگرنگترین جەنگەکان لەمێژووی ئیسلامیدا ، و شوێنە پیرۆزەکان جێگایەکی تایبەتی هەبوو لەلای سەڵاحەدین، ولێی گێڕدراوەتەوە گوتوویەتی: چۆن من دڵخۆش بم وچێژ لەخواردن ببینم لەکاتێکدا قودس بەدەستی سەلیبیەکانەوەیە!.
لەنێو شار ووڵاتاندا دەگەڕا وموسوڵمانانی هەڵدەنا لەسەر جیهاد وتێکۆشان بۆ ڕزگار کردنی وڵاتەکانیان لەچنگی بێباوەڕان  ، وزۆر دڵگران دەبوو کاتێ دەیبینی حاڵی موسوڵمانان بەو شێوەیەیە ، بۆیە قۆڵی لێ هەڵماڵی و دەستی دایە کار کردن تاوەکو خودا سەری خست وقودسی لەدەستی سەلیبیەکان دەرهێنا .

چوارەم: هۆکاری سەرکەوتنی سەڵاحەدینی ئەیوبی  :
بەڕاستی سەرکەوتنی سەڵاحەدینی لەڕزگار کردنی قودسدا دەسکەوت وسەرکەوتنێکی گەورە بوو ، وحیکمەت وقەدەری خودا وابوو قودس لەسەر دەستی ئەو ڕزگار بکرێت ، بەڵام حەتمەن ئەو سەرکەوتنە بەدەر نی یە لەچەند هۆکارێک کەسەڵاحەدینی گرتیه بەر ، و کاری لەسەر کرد تاوەکو ئەوسەرکەوتنە گەورەیەیی تۆمار کرد ،وئەمەی لای خوارەوە چەند هۆکارێکە لەو هۆکارانە:
یەکەم : تەقوای خودا کردن ، وپابەند بوون بەپارێزگاری کردن لەئەنجام دانی فەرزەکانەوە، ودوور کەوتنەوە لەتاوان ، وپەنا بردنە بەر خودا لەخۆشی وتەنگانەدا، داوا کردنی لەخودا بەڵکو یارمەتی دەری بێت وسەری بخات وکاری بۆ ئاسان بکات تاوەکو سەرکەوتنەکەی تۆمار بکات .
دووەم : خۆ ئامادەکردنێکی تەواو بۆ جەنگ وڕوو بەڕوو بوونەوە ئەوەش بەئامادە کردنی هەموو ئەو پێداویستیانەى کە بەکاردێ بۆ جەنگ وڕوو بەڕوو بوونەوەی دوژمن .
سێیەم : یەک خستنی هەموو وڵاتانی ئیسلامی لەسەر بنەمای یەکتا پەرستی وگەیشتن بەو ئامانج ومەبەستەی کەهەیبوو .

سەردان: ٣,٢١٧ بەش: هەمەجۆر