ئایا فریشتەکان شتە پەنهانی و غەیبیەکان دەزانن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا فریشتەکان شتە پەنهانی و غەیبیەکان دەزانن؟
پرسیار:

کام فریشتە ئاگاداری هەموو شتێکە  لەئاسمان و زەویدا ، ژمارەی قەترەی ئاو ، وژمارەی دەنکە وردی خۆڵەکان بزانێت ، ئایا شتێکی لەم شێوەیە هەیە ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو کەسەی ئاگاداری هەموو شتێک بێت لەئاسمان و زەویدا ، ژمارەی قەترەی ئاو ، وژمارەی دەنکە وردی خۆڵەکان بزانێت تەنها خودای جیهانیانە ، وهیچ فریشتەیەکی نزیک لەخودا و پێغەمبەرێک نی یە ئەوە بزانێت ، و هەرکەسێک بڵێت: هەندێ فریشتە هەن ئەوانە دەزانن ، ئەوا درۆی بەناوی ئەو خودایەوە کردووە کە ئاگاداری نهێنی ئەرز وئاسمانەکانە . 

بەڵام خودا هەندێ شتی پەنهان بەهەندێ لەدروستکراوەکانی ئەوانەی کەخۆی بیەوێ ئاشنا دەکات ، هەروەک فەرموویەتی :
( عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا * إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا ) الجن/26،27 .

ئەو کەسەی ئاگاداری هەموو شتێک بێت لەئاسمان و زەویدا ، ژمارەی قەترەی ئاو ، وژمارەی دەنکە وردی خۆڵەکان بزانێت تەنها خودای جیهانیانە ، وهیچ فریشتەیەکی نزیک لەخودا و پێغەمبەرێک نی یە ئەوە بزانێت ، و هەرکەسێک بڵێت: هەندێ فریشتە هەن ئەوانە دەزانن ، ئەوا درۆی بەناوی ئەو خودایەوە کردووە کە ئاگاداری نهێنی ئەرز وئاسمانەکانە . 
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ ) الأنعام/59.
واته: وه‌ كلیله‌كانی غه‌یب ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و هیچ كه‌سێك غه‌یب و نهێنی نازانێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ ، وه‌ هه‌رچی له‌ وشكانی و ده‌ریادا هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌ ، وه‌ گه‌ڵای هیچ دارێك هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه‌ ئیلا خوای گه‌وره‌ زانیاری پێیه‌ گه‌ڵای ئه‌و داره‌ كه‌ی پێ ئه‌گات، وه‌ كه‌ی زه‌رد ئه‌بێ، وه‌ كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌رێ، (ئینو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت هیچ دارێك نیه‌ له‌ وشكانى یان ده‌ریا ئیلا فریشته‌یه‌كى پێ سپێردراوه‌ كه‌ ده‌ینوسێت كه‌ى گه‌ڵاى ئه‌و داره‌ چه‌كه‌ره‌ ده‌كات و سه‌وز ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و وشك ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت ، وه‌ هیچ تۆ و دانه‌وێڵه‌یه‌ك نیه‌ له‌ تاریكی و ناخی زه‌ویدا یاخود هیچ شتێكی ته‌ڕ یان وشك له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه‌ ئیلا خوای گه‌وره‌ له‌ (لوح المحفوظ) دا باسی هه‌ر هه‌مووی كردووه‌و زانیارى پێى هه‌یه‌. 
وە هەروەها فەرموویەتی :
( قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ) النمل/65 . 
واته: ئه‌ی محمد - -  پێیان بڵێ: هیچ كه‌سێك نیه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا غه‌یب و نهێنی بزانێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله ، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌ غه‌یب ئه‌زانن ئه‌وان خۆیشیان نازانن كه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ناو قه‌بره‌كان ده‌ریان ئه‌كات و زیندوویان ئه‌كاته‌وه‌. 

وە ( ابن كثير ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
"خوای پەروەردگار فەرمان بەپێغەمبەرەکەی دەکات بەوەی ببێتە مامۆستای هەموو خەڵک وپێیان بفەرموێت: هیچ کەسێک غەیب وشتە پەنهانەکان نازانێت جگە لەخودا ، خودا بەتەنها دەیانزانێت ، وهیچ هاوبەش ویاردەدەرێکی نی یە . "تفسير ابن كثير" (6 /207) .

وە پێشەوا بوخاری فەرموودەیەکی بەژماره (4697) لەعبداللەی کوڕی عومەرەوە خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاوەتەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( مَفَاتِحُ الْغَيْبِ خَمْسٌ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا اللَّهُ : لَا يَعْلَمُ مَا فِي غَدٍ إِلَّا اللَّهُ ، وَلَا يَعْلَمُ مَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ إِلَّا اللَّهُ ، وَلَا يَعْلَمُ مَتَى يَأْتِي الْمَطَرُ أَحَدٌ إِلَّا اللَّهُ ، وَلَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ وَلَا يَعْلَمُ مَتَى تَقُومُ السَّاعَةُ إِلَّا اللَّهُ ) .
واتە: کلیلی غەیب وشتە پەنهانەکان پێنجن وکەس نایانزانێت جگە لەخودا :
کەس نازانی سبەی چ دەبێت جگە لەخودا ، وهیچ کەسێک نازانێت ناو ڕەحمی ئافرەت چی تێدایە جگە لەخودا ، وهیچ کەس نازانێت چ کاتێک باران دێت جگە لەخودا ، وکەس نازانێت لەچ ئەرزێک دەمرێت وکەس نازانێت چ کاتێک قیامەت دێت جگە لەخودا .

بەڵام خودا هەندێ شتی پەنهان بەهەندێ لەدروستکراوەکانی ئەوانەی کەخۆی بیەوێ ئاشنا دەکات ، هەروەک فەرموویەتی :
( عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا * إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا ) الجن/26،27 .
واته: خوای گه‌وره‌ زانای په‌نهان و نهێنیه‌كانه‌و ئه‌و غه‌یب و نهێنیه‌ بۆ هیچ كه‌سێك ئاشكرا ناكات له‌ به‌نده‌كانی و هیچ كه‌سێك نیه‌ غه‌یب بزانێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێ. 
ته‌نها كه‌سانێكیش له‌ پێغه‌مبه‌ران كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازییه‌ ئه‌ویش هه‌ندێك جار خوای گه‌وره‌ غه‌یبیان نیشان ئه‌دات وه‌كو موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان، خوای گه‌وره‌ هه‌ندێك جار غه‌یب نیشانی پێغه‌مبه‌ران ئه‌دات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ پێش ده‌ست و له‌ پاشیشیه‌وه‌ فریشته‌كان پاسه‌وانێتییه‌كه‌ی سه‌خت ئه‌گرن نه‌وه‌كو شه‌یتانه‌كان و جنیه‌كان شتێك له‌و وه‌حییه‌ بدزن و بیگه‌یه‌ننه‌ ده‌می فاڵچیه‌كان.

وه زانایانی ( اللجنة الدائمة ) دەڵێن:
زانستی شتە غەیبی وپەنهانیەکان لەتایبەت مەندی خودان وهیچ کەسێک نایان زانێت لەدروستکراوەکانی لەجن ومرۆڤ تەنها ئەوانە نەبێت کەوەحی بۆ ناردوون لەفریشتە وپێغەمبەران.
 "فتاوى اللجنة الدائمة" (1 /346) .

بەڵێ ، هەندێ لەفریشتە هەن تایبەتن بەباران بارین ودەیبەن بۆ جێگەیەیی کەخودا دەیەوێت ئەویش  ( ميكائيل )ـە سەلامی خوای لێ بێت ، وەچەند یاریدەدەرێکی هەیە ئەو کارە دەکەن کەئەو فەرمانیان پێ دەکات ، بەڵام ئەوە ڕوو نادات مەگەر بەویستی خودا وحیکمەتی خودا نەبێت ، وئەوان ئاگاداری عیلم وزانستی خودا نین ، بەڵکو توانای هیچ شتێکیان نییە تەنها بەویستی خودا نەبێت . 
ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێت ئاگاداری ژمارەی قەترەی ئاو بن ، بەڵکو زانستی ئەوان تەنها ئەوەندەیه کەخودا فێری کردوون ، وئەوان خۆیان دەڵێن : ( سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ) لبقرة/ 32 .
واته:  پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئێمه‌ هیچ زانست و زانیاریه‌كمان نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خۆت فێرمانت كردووه‌ ئێمه‌ غه‌یب نازانین ، هه‌ر تۆ زۆر زاناو كاربه‌جێی.

وە ( ابن كثير ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
ئەمە بەپاک ڕاگرتنی فریشتەکانە بۆخودا بەوەی هیچ کەسێک پەی بەزانستی خودا ببات مەگەر خودا خۆی ویستی لێ بێت ، وخۆی فێری کردبێتن .
 "تفسير ابن كثير" (1 /225) .

والله أعلم .

سەردان: ٢,١٨١ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان