دواى مردنى کەسێک ئایا ئەو دوو مەلائیکەتەش دەمرن کە ڕاسپێردراون بە نوسینى کردەوەکانى ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دواى مردنى کەسێک ئایا ئەو دوو مەلائیکەتەش دەمرن کە ڕاسپێردراون بە نوسینى کردەوەکانى ؟

ستایش بۆ خودا
کاروباری فریشتەکان لە شتە غەیبیەکان هەژماردەکرێت، وتەنها لە ڕێگەی بیستنەوە [ قورئان وفەرموودە]وە کاروبارەکانیان دەزانین.
وهیچ دەقێکیش دەربارەی مردنی فریشتەکانی نووسینەوەی کردەوە چاکەکان وخراپەکانی مرۆڤ نەهاتوە کە پاش مردنی مرۆڤەکە ئەوان چارەنووسیان چی دەبێت دەمرن یان دەژین، چونکە ئەوە شتێکە بۆ خوای گەورە دەگەڕێتەوە، و مرۆڤیش داوای لێنەکراوە بیروباوەڕێکی دیاریکراوی سەبارەت هەبێت، وهیچ کردەوەیەکیشی پێوە بەند نیە، بەڵکو پرسیار کردن دەربارەی بابەتێکی لەو شێوەیە پرسیارکردنە لەشتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نیە، بۆیە ئامۆژگاری پرسیارکار دەکەین نەچێتە نێو شتێکەوە کە پەیوەندی بە ئەوەوە نیە، وە توانای خۆی لە پرسیارکردن لە بوارێکدا بخاتە گەڕ کە سوودی هەبێت بۆ موسڵمان لە دین و ژینیاندا۰
وبالله التوفيق ، وصلى الله على نبينا محمد، وآله وصحبه وسلم " انتهى .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
الشيخ إبراهيم بن محمد آل الشيخ ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان ، الشيخ عبد الله بن منيع
"فتاوى اللجنة الدائمة" (2/402) .
والله أعلم .

سەردان: ٥,٢٣٠ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان