ماناى دوعا و زیکرەکانى ناو نوێژ بە کوردى لە (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن تاوەکو (سەلام دانەوە) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماناى دوعا و زیکرەکانى ناو نوێژ بە کوردى لە (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن تاوەکو (سەلام دانەوە)
پرسیار:

من وەکو موسڵمانێک کە ڕۆژانە نوێژ دەکەم حەز دەکەم بە جوانى ماناى زیکر و دوعاکانى ناو نوێژەکەم بزانم بە کوردی هەر لە (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن تاوەکو (سەلام دانەوە) بۆ ئەوەى لە کاتى نوێژدا زیاتر ئاگام لە نوێژەکەم بێ ، و بزانم ئەو وشانەى کە دەیڵێم ماناى چیە کە ئەمەش هۆکارێکى چاکە بۆ ئەوەى زیاتر خشوعمان هەبێ لە نوێژەکانماندا .

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان 
سەرەتا دواى (الله أکبر) نوێژ دابەستن دوعاى ده‌ست پێكردنی نوێژ دەخوێنیت کە چەند دوعایەک هاتووە لەو بارەیەوە وەکو :
1- «اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ»واته‌: (خودایه‌ نێوان خۆم و هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانم دوور بخه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوات دوورخستۆته‌وه‌، خودایه‌ پاكم بكه‌ره‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانم، هه‌ر وه‌كو چۆن پۆشاكی سپی له‌ چڵك و پیسی پاك ده‌بێته‌وه‌، خودایه‌ له‌ هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانم بمشۆ به‌ به‌فر و ئاو و ته‌رزه‌) .
2- «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ, وَتَبَارَكَ اسْمُكَ, وَتَعَالَى جَدُّكَ, وَلا إِلهَ غَيْرُكَ»
واته‌: (خودایه‌ پاكی و بێگه‌ردی و سوپاس و ستایش بۆ تۆیه‌، ناوه‌كانت زۆر پیرۆز و گه‌وره‌ن، به‌رز و بڵنده‌ گه‌وره‌یت، هیچ په‌رستراوێكیش نییه‌، كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ تۆ) .
پاشان پەنا دەگریت بە خوای پەروەردگار لە خراپەی شەیتانی دەركراو لە ڕەحمەتی خوا ئەوەش بە وتى :
(أَعُوْذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ)
پاشان سورەتى الفاتحة :
بسم الله الرحمن الرحيم  به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ  سوپاس و ستایش بۆ خودایه‌ که‌ خوڵقێنه‌رو په‌روه‌ردگاری هه‌موو درووست کراوه‌کانی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه‌، چ گیانله‌به‌ر بن، یاخود بێ گیان.
الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ  ( الرَّحْمَنِ ) خاوەن ڕەحمەتی گشتیە كە هەمو دروستكراوەكانی گرتۆتەوە ، ( الرَّحِیمِ ) یش تەنها باوەڕداران دەگرێتەوە ، ئەم دووانەش دوو ناون لە ناوەكانی خوای بەرز و بڵند و باڵادەست .
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ  هەر خۆی بە تەنها خاوەنی ڕۆژی قیامەتە ، كە بریتیە لە ڕۆژی پاداشتدانەوە لەسەر كردەوەكان
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ  خوایه‌، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له‌ کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له‌ بەنده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ  خوایه‌ ڕێنماییمان بكه‌ بۆ ڕێگه‌و رێبازه‌ ڕاسته‌كه‌ی خۆت كه‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و شاره‌زامان بكه‌، وه‌هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ورێیه‌ش به‌هه‌میشه‌یی سه‌قامگیرو دامه‌زراومان بكه‌
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ ڕێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نازو نیعمه‌ت و به‌خششی خۆتت به‌سه‌ردا رشتوون - له‌په‌یامبه‌ران و، ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان- نه‌ك ڕێی ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌شم و قینی تۆیان به‌سه‌ردا رژا وه‌ك گه‌لی یه‌هوود، وه‌ نه‌ك ڕێی ئه‌وانه‌یش كه‌ گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون، وه‌ك گه‌لی گاوران
پاشان سورەتێکى تر دەخوێنیت کە زۆربەى خەڵکى سورەتى (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) یان لەبەرە
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ئه‌ی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ: ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه‌من ده‌یپه‌رستم، تاك و ته‌نیایه‌و، هاوه‌ڵ و هاوبه‌شی نیه‌
اللَّهُ الصَّمَدُ  ئه‌و خوایه‌ی بێ نیاز و جێ ی نیاز و ئومێده‌.
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ هیچ که‌سی لێ نه‌بووه‌ و خۆشی له‌ که‌س نه‌بووه‌.
وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ریه‌وه‌ به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت.
نزاو دوعاى چه‌مینه‌وه‌ (ڕوكوع)
- «سُبْحَاَنَ رَبِّيَ الْعَظِيم» سێ جار .
واته‌: (پاك و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌ و مه‌زنم) .
نزاو دوعاى ڕاست بوونه‌وه‌
- «سِمَعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ»
واته‌: (خودای بێ هاوتا نزا و ستایشی ئه‌و كه‌سه‌ی بیست و وه‌ریگرت، كه‌ سوپاس و ستایشی كرد) .
- «رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ, حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ»
واته‌: (په‌روه‌ردگارمان سوپاس و ستایش بۆ تۆ، سوپاسێكی زۆری پاكی پیرۆز) .
نزاو دوعاى كوڕنوش بردن
«سُبْحَانَ رَبِّيَ الأَعْلَى» سێ جار.
واته‌: (پاكی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری به‌رز و بڵند) .
نزاو دوعاى دانیشتنی نێوانی كڕنوشه‌كان
- «رَبِّ اغْفِرْ لِي رَبِّ اغْفِرْ لِي»
واته‌: (په‌روه‌ردگارم لێم خۆش ببه‌، په‌روه‌ردگارم لێم خۆش ببه‌).
یان
- «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَاجْبُرْنِي, وَعَافِنِي, وَارْزُقْنِي, وَارْفَعْنِي»
واته‌: (خودایه‌ له‌ تاوانه‌كانم خۆش ببه‌ و به‌ ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت ڕه‌حمم پێبكه‌ و ڕێنموونیم بكه‌ بۆ باشترینی كرده‌وه‌كان و هه‌ژاریم پر بكه‌ره‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندم بكه‌ و له‌ش ساغ و به‌دوورم بكه‌ له‌ به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیه‌كان و ڕۆزیم بده‌ و پله‌ و پایه‌م به‌ زانستی به‌سوود و كرده‌وه‌ی باش به‌رز بكه‌ره‌وه‌) .
چۆنێتى خوێندنى تەحیات 
(التَّحِيَّاتُ للهِ, وَالصَّلَوَاتُ, وَالطَّيِّبَاتُ, السَّلامُ عَلَيْكَ (1) أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ, السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)
واتە: (سـەلام‌و موڵك‌و گەورەیی‌و پەرستش‌و وشە ‌و كردەوەی پاك و چاك هەر بۆ خودایە، سڵاو و ڕەحمەتی خودات لەسەر بێت ئەی پێغەمبەری خودا () سڵاو لەسەر ئێمەش و لەسەر هەموو بەندە چاكەكانی خودابێت، شایەتی دەدەم، كە هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە، جگە لە (الله)، شایەتیش دەدەم، كە موحەممەد بەندە و نێردراوی خودایە) .
چۆنێتى سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر () لە دوای تەحیات
(اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ)
واتە: (خودایە دروود‌و سەڵاوات بڕژێنە بەسەر موحەممەد‌و خانەوادەی موحەممەددا، هەر وەكو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم‌و خانەوادەی ئیبراهیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس‌و ستایش كراویت‌و خاوەن شكۆییت، خودایە پیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەممەد‌و خانەوادەی موحەممەددا، هەر وەكو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم‌و خانەوانەدەی ئیبراهیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس‌و ستایش كراویت‌و خاوەن گەورەیی‌و شكۆییت) .
نزای دوای تەحیاتی كۆتایی پێش سڵاودانەوە
(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ, وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ)
واتە: (خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال(2) .
==============
(1) پێغەمبەر () بەو شێوەیە هاوەڵانی فێركردوە، بەڵام كاتێك، كە وەفاتی كرد هاوەڵان ڕەزای خودایان لێبێت
بەم شێوەیان دەگوت: (السلام علی النبِیِّ ورحمە الله وبركاته) وصححه اڵالبانی فی الإروا‌و (2/ 27) .
(2) لە زمانی عەرەبیدا (مەسح) بەواتای سڕینەوە دێت، هەر لەبەر ئەوەشە دەججال پێی دەگوترێت (مەسیحی دەججال) چونكە چاوێكی سڕاوەتەوە‌و كوێرە (والله أعلم) .

سوود وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی

سەردان: ١٨,٣٧٢ بەش: چۆنێتى نوێژ