ئایا لەکاتی تەحیاتدا بڵێین : ( السلام عليك أيها النبي ) یاخود ( السلام على النبي ) ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لەکاتی تەحیاتدا بڵێین : ( السلام عليك أيها النبي ) یاخود ( السلام على النبي ) ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

شێوازی سەحیح ئەوەیە نوێژ خوێن لە (تەحیات وشایەتومان)دا بڵێت: (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته...) ؛ چونکە ئەم شێوازە لەفەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە .

پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
کە ابن مسعود رضي الله عنه گوتویەتی : پێغەمبەری خودا فێری (شایەتومانی) کردم لەکاتێکدا دەستم لەنێو دەستەکانیدا بوو، هەروەک چۆن سوڕەتێکی قورئانی فێر دەکردم ، بەم شێوازە : ( التحيات لله والصلوات والطيبات السلام عليك أيها النبي ... هتد ، بەم شێویە دەمان گوت کاتێ پێغەمبەر لەنێوماندا بوو ، بەڵام کاتێ وەفاتی کرد ، دەمان گوت : (السلام على النبي ...) .
جا زۆربەی حەڵک ئەم شێوازەی کۆتایی دەڵێن و فەرمان بەخەڵک دەکەن بیڵێن .

لەوڵامدا گوتویانە :
شێوازی (شایەتومان) کە پێغەمبەی خوا دەیگوت لەنوێژکانیدا و فەرمانی بەهاوەڵان دەکرد ، ئەو شێوازەیە کە بوخاری و موسیلم لە(عبد الله بن مسعود)ەوە رضي الله عنه گێڕاویانەتەوە کە گوتویەتی : پێغەمبەری خودا فێری (شایەتومانی) کردم لەکاتێکدا دەستم لەنێو دەستەکانیدا بوو، هەروەک چۆن سوڕەتێکی قورئانی فێر دەکردم ( " التحيات لله والصلوات والطيبات السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ")
ئا ئەمە شێوازێکی دروست و سەحیحە ؛ چونکە پێغەمبەر هاوەڵانی بەم شێوازە فێرکرد و پێیانی نەفەرموو : کاتێ مردم بڵێن: ( السلام على النبي ... ).

وەهەروەها پرسیاریان لێ کراوە - :
(لەشایەتومان)دا ، ئایا نوێژ خوێن دەڵێت : (" السلام عليك أيها النبي ") یاخود دەڵێت (" السلام على النبي ") چونکە (عبد الله بن مسعود رضي الله عنه) گوتویەتی :
( " كنا نقول قبل وفاة النبي " السلام عليك أيها النبي " وبعد موته كنا نقول " السلام على النبي ") ؟ .
واتە : ئێمە پێش وەفاتی پێغەمبەر دەمان گوت : (" السلام عليك أيها النبي ") ، وەدوای وەفاتی دەمان گوت : (" السلام على النبي ") ؟

لەوەڵامدا گوتویانە :
شێوازی سەحیح ئەوەیە نوێژ خوێن لە (تەحیات وشایەتومان)دا بڵێت: (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته...) ؛ چونکە ئەم شێوازە لەفەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە ، بەڵام بەنیسبەت ئەوەی کە لە (ابن مسعود)ەوە رضي الله عنه گێڕدراوەتەوە ــ گەر سەحیح بێت ــ ئەوا ئیجتهاد و لێکدانەوەی ئەو کەسانەیە کە ئەو کارەیان کردووە و دژ نی یە لەگەڵ فەرموودە سەحیحەکاندا ، خۆ ئەگەر حوکمەکەی ، واتە چۆنیەتی : (شایەتومان)دان ، جیاواز بوایە دوای وەفاتی پێغەمبەر ، ئەوا پێغەمبەر ڕوونی دەکردەوە بۆ هاوەڵان . " فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء " ( 7 / 11 - 13 ) .

وە زانای پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین – رحمه الله – ئەم بابەتەی زۆر بەجوانی ڕوون کردۆتەوە ، وە ڕەدی ئەو بۆچوونەی داوەتەوە کەپێی وایە شێوازە شەرعیەکە لەبابی بانگ کردنی کەسی غائیبە ( نداء الغائب) ، و گوتویەتی :
بەنیسبەت : ( " السلام عليك " ) ئایا خەبەرە یاخود دوعایە ؟
واتە : ئایا تۆ هەواڵی ئەوە دەدەی کە پێغەمبەر ، سەلامی لێکراوە ، یاخود دوعایە و داوا لەخودا دەکەیت سەلامی لێ بکات ؟ .

وەڵام : دوعایە و داوا لەخودا دەکەیت سەلامی لێ بکات ، ئەم شێوازە خەبەرە و بەمانای دوعا کردن و پاڕانەوە دێت .
پاشان ئایا ئا ئەمە ، واتە : چۆنیەتی : (شایەتومان)دان ، موخاتەبە کردنی پێغەمبەرە و قسەکردنە لەگەڵی هەروەک چۆن خەڵک لەگەڵ یەک دەدوێن و قسە لەگەڵ یەک دەکەن ؟ .
وەڵام : نەخێر ، گەر وا بوایە ، ئەوا بەم قسە کردن و موخاتەبەیە نوێژ بەتاڵ دەبووەوە ؛ چونکە مەعلومە نوێژ قسەی هیچ کەسێک لەمرۆڤەکانی تێدا دروست نی یە ( هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە ) ؛ وەهەروەها گەر وا بوایە ، ئەوا هاوەڵان بەدەنگی بەرز دەیان گوت تاوەکو پێغەمبەر گوێی لێ بێت و پێغەمبەریش وەڵامی دەدانەوە ، هەروەک چۆن هەرکاتێ پێی بگەشتنایە و سەلامیان لێ بکردایە وەڵامی دەدانەوە ، بەڵام هەروەک شيخ الإسلام لەکتابی (" اقتضاء الصراط المستقيم ")دا ، گوتویەتی : (لقوَّة استحضارك للرسول عليه الصَّلاةُ والسَّلام حين السَّلامِ عليه ، كأنه أمامك تخاطبه) .
واتە : لەبەر بەهێزی ئامادەیی پێغەمبەر لەمێشکتدا لەکاتی سەلام کردن لێی وەک ئەوە وایە لەبەرانەرت بێ و لەگەڵی بدوێی .

هەر بۆیە هاوەڵان دەیان گوت : ( السلام عليك) ، لەکاتێکدا پێغەمبەر گوێی لێیان نەبوو ، وە هەروەها دەیان گوت : ( السلام عليك) ، لەکاتێکدا هاوەڵان لەشارێک بوون ، و پێغەمبەریش لەشارێکی تر بوو ، وەئێمەش دەڵێین : (السلام عليك)، لەکاتێکدا لەشارێکین جگە لەشاری پێغەمبەر وەهەروەها لەسەردەمێکین جگە لەسەردەمی پێغەمبەر .

وە بەنیسبەت ئەوەی کەلە ( صحيح البخاري)دا ، لە (عبد الله بن مسعود)ەوە هاتووە ، کە ئەوان دوای وەفاتی پێغەمبەر دەیان گوت: (" السَّلامُ على النَّبيِّ ورحمة الله وبركاته ") ئەوە لێکدانەوە و ئیجتهادی خۆیەتی – رضي الله عنه - کەتیایدا کەسی لەو شارەزا تر پێچەوانەی ئەو بۆچوونەیەیی هەبووە ، ئەویش(عُمرُ بن الخطَّاب)ە ، هەروەک جارێکیان لەسەر میمبەری پێغەمبەری خوا وتاری دەدا و لەکاتی شایەتوماندا گوتی : (" السَّلامُ عليك أيُّها النبيُّ ورحمة الله ") هەروەک ئیمامی مالك لە (" الموطأ ")دا بەسەحیح ترین سەنەد هێناویەتی ، لەکاتێکدا ئیمامی عومەر ئەمەی بەئامادەبوونی هاوەڵان گوتووە و ئەوانیش ئیقڕاڕیان لەسەری کردووە .

پاشان پێغەمبەر ئومەتەکەی فێری ئەو جۆرە لەشایەتومان کردووە ، تەنانەت (ابنَ مسعود)ی ، فێر کردووە لەکاتێکدا دەستی لەنێو دەستەکانیدا بووە بۆ ئەوەی ئەو لەفزەی لەبیر بێت ، وەفێری ئەو شێوازەی دەکردن هەروەک چۆن فێری سوڕەتێک لەقورئانی دەکردن ، وەبێگومان زانیویەتی لەداهاتوودا وەفات دەکات ؛ چونکە خودا پێی فەرمووە : ( إنك ميت وإنهم ميتون ) [الزمر / 30 ] . واتە : بەتەئکید تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن .

لەگەڵ ئەوەشدا پێیانی نەفەرمووە : لەدوای وەفاتم بڵێن : (السَّلامُ على النَّبيِّ) ، بەڵکو شایەتومانی فێر دەکردن هەروەک چۆن لەفزی سوڕەتێکی قورئانی فێردەکردن ، هەر بۆیە کار بەئیجتهاد و لێکدانەوەی (ابن مسعود) ناکرێت ، بەڵکو دەوترێت : (" السَّلامُ عليك أيُّها النبيُّ ") .
" الشرح الممتع " ( 3 / 150 ، 151 ) . والله أعلم .

وە زاناى پایەبەرز شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ : لەسەر ئەو بۆچونەیە کە بوترێ  : (السَّلامُ على النَّبيِّ) نەک :  ( السَّلامُ عليك أيُّها النبيُّ ) ، و هەمان قسەى هاوەڵێ بەڕێز عبدالله ى کوڕى مەسعود دەهێنێتەوە .

سەردان: ٤,٠٦١ بەش: چۆنێتى نوێژ