ئایا سه‌لامدانه‌وه‌ی نوێژ چونه‌ ؟ ئایا بە لای ڕاست و چه‌پ دەڵێی السلام علیكم ورحمة الله وبركاته؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سه‌لامدانه‌وه‌ی نوێژ چونه‌ ؟ ئایا بە لای ڕاست و چه‌پ دەڵێی السلام علیكم ورحمة الله وبركاته؟

زانای پایەبەرز : شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ لە کتێبە بەسوود و گرنگەکەى : (چۆنێتى نوێژى پێغەمبەر لە تەكبیرەى ئیحرامەوە تاكو سەلام دانەوە ) لە باسی (سەلامدانەوە لە نوێژدا) دەفەرموێ :
پەیامبەری خوا بەلای ڕاستیدا سەلامی دەدایەوە و دەیفەرموو : " السلام عليكم ورحمة الله " [ تاكو سپیایی گۆنای ڕاستی دەبینرا ] .
وە بەلای چەپدا دەیفەرموو : " السلام عليكم ورحمة الله " [ تاكو سپیایی گۆنای چەپی دەبینرا ] "
وە ـ هەندێك جار ـ لە سەلامدانەوەی یەكەمدا " وبركاته " ی بۆ زیاد دەكرد .
وە ـ هەندێك جار ـ ئەگەر سەلامی بەلای ڕاستیدا بدایەتەوە دەیفەرموو : " السلام علیكم ورحمە الله " ، بەلای چەپدا تەنها دەیفەرموو : " السلام علیكم " .
وە ـ هەندێك جاریش ـ " تەنها یەك سەلامی دەدایەوە ئەویش سەلامی لای ڕاست بوو " السلام علیكم " ، لەگەڵ هەندێك لاكردنەوە بەلای ڕاستدا .
تێبینى : بۆ ئەوەى نوێژەکەت وەکو نوێژى پێغەمبەرى خوا بێت ئەوا کتێبی (چۆنێتى نوێژى پێغەمبەر لە تەكبیرەى ئیحرامەوە تاكو سەلام دانەوە) بخوێنەوە کە لە (ماڵپەڕى بەهەشت لە بەشى » كتێبخانە » لقی : پەرستش و عیبادەت) دانراوە .

سەردان: ٥,٢٥٥ بەش: چۆنێتى نوێژ