ئه‌وه‌ى پێوست و واجبه كه بزانرێت ئه‌وه‌یه كه نوێژ نابێت نه‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه واجبه له‌سه‌ریان له موسڵمانانى ژن و پیاو مه‌گه‌ر عه‌قڵ وژیرى له‌ده‌ست بدات، (واتە کاتێک کەسێک بە هۆى پیری و نەخۆشی یان هەر هۆکارێکى تر عەقڵ و ژیرى لە دەست دا ئەو کاتە نوێژى لەسەر دەکەوێت) هه‌روه‌كو چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه دین هه‌موو دروشم و ئه‌ركه‌كانى سووك و ئاسانن و هیچ بارقورسی و ناڕهحهتیهكى تێدا نیه، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ] (الحج: 78) . واته: به‌خششى خۆى پێكهرهم كردوون به‌وه‌ى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى نه‌رم ولێبورده كردوون، كه هیچ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و بارگرانى و ناڕه‌حه‌تى له داواكارى و ئه‌حكامه‌كانى تێیدا له‌سه‌ر شانتان دانه‌ناوه.
جا بۆیه دروست و رێگه‌پێدراوه بۆ ئه‌و نوێژخوێنهى كه عوزر وبیانووى شه‌رعى هه‌یه به‌وه‌ى كه هه‌رچۆنێك له‌توانایدا هه‌یه و پێى ده‌كرێت به‌و شێوازه نوێژه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات، وه یه‌كێك له‌و عوزرانهش بریتیه له نه‌خۆش: ئه‌میش نوێژه‌كه‌ى ده‌كات به‌و حاڵه‌ته‌ى كه ده‌توانێت و یان ئاماژه ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانى، له‌به‌ر ئه‌م ئایه‌ته: [لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلا وُسْعَهَا ] (البقره: 286) واته: ئایینى خواى په‌روه‌ردگار ئاسانه وگرانى تێدا نیه، خواش داواى شتێك له‌به‌نده‌كانى ناكات كه له‌توانایاندا نه‌بێت.
هه‌روه‌كو چۆن له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتوه كه عیمرانى كوڕى حوصه‌ین - رضي الله عنه - ده‌ڵێت: من نه‌خۆشی مایهسیرم هه‌بوو، جا پرسیارم له پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - كرد سه‌باره‌ت به چۆنێتى نوێژكردن و ئه‌ویش فه‌رمووى: " صلِّ قائماً، فإنْ لم تستطعْ؛ فقاعداً، فإن لم تستطعْ؛ فعلى جنبٍ " رواه الجماعة إلا مسلماً.
واته: به پێوه و به‌ڕاوه‌ستانه‌وه نوێژ بكه، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانى ئه‌وا دابنیشه، وه ئه‌گه‌ر نه‌تتوانى ئه‌وا له‌سه‌ر لا واته به‌ڕاكشانه‌وه.
زاد النسائي " فإن لم تستطع، فمستلقياً، {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا} " واته: ئه‌گه‌ر نه‌تتوانى ئه‌وا به ڕاكشانه‌وه له‌سه‌ر پشت: [ئایینى خواى په‌روه‌ردگار ئاسانه وگرانى تێدا نیه، خواش داواى شتێك له‌به‌نده‌كانى ناكات كه له‌توانایاندا نه‌بێت ].
وه یان كه‌سێك نه‌توانێت سوره‌تى فاتیحه بخوێنێت، ئه‌وا هه‌تاوه‌كو فێرى ده‌بێت بۆى هه‌یه ئه‌م زیكره بخوێنێت له‌برى سوره‌تى فاتیحه: ( سبحان الله والحمدلله ولا إله إلا الله والله أكبر ولاحول ولاقوة إلاّ بالله ).
وه هه‌روه‌ها كه‌سی رێبوار بۆى هه‌یه نوێژه چواریه‌كان كورت بكاته‌وه بۆ دوو ركعات و رۆژوى ره‌مه‌زان له‌سه‌فه‌ردا نه‌گرێت و نوێژه‌كانى نیوه‌ڕۆ و عه‌صر یان مه‌غریب و عیشا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه‌و له كاتى یه‌كێكیاندا بیكات ئه‌گه‌ر رێكردنێكى به‌رده‌وامى هه‌بوو، وه نه‌خۆشیش بۆى هه‌یه نوێژه‌كانى كۆبكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ى كه هه‌یه‌تى، وه‌كو چۆن ئه‌نجامدانى نوێژى فه‌رز دروسته به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌وه بكرێت له‌ترسی ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك به‌ر قوڕ و باران و هاوشێوه‌كانى بكه‌وێت.
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي