ئایا هیچ جیاوازیەک هەیە لە نێوان نوێژی پیاو و ئافرەتدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هیچ جیاوازیەک هەیە لە نێوان نوێژی پیاو و ئافرەتدا؟

زانای پایەبەرز : الشيخ محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله :
لە کۆتایی کتێبە بەنرخەکەى (چۆنێتى نوێژى پێغەمبەر لە تەكبیرەى ئیحرامەوە تاكو سەلام دانەوە ) دەفەرموێت :
هەموو ئەوەی كە لەپێشدا باسكرا لە چۆنێتى نوێژی پەیامبەری خوا پیاوان و ژنان وەكو یەكن تێیدا ، و لە سوننەتیشدا هیچ فەرموودەیەك نەهاتووە ژنان جیابكاتەوە لە پیاوان لە هەندێك لەو ئەحكامانەدا ، بەڵكو بە پێچەوانەوە گشتێتی ئەو فەرموودەیەی پەیامبەری خوا كە تێیدا فەرموویەتی : " صلوا كما رأيتموني أصلي " واتە : نوێژ بكەن هەروەكو چۆن منتان بینیوە نوێژ دەكەم . ژنانیش دەگرێتەوە ، ئەوەش ووتەی پێشەوا ( إبراهيم النخعي ) یە كە فەرموویەتی : " تفعل المرأة في الصلاة كما يفعل الرجل " أخرجه ابن أبي شيبة ( 1 / 75 / 2 ) بسند صحيح عنه .
واتە : لە نوێژدا ژنانیش هەمان شت ئەنجام دەدەن كە پیاوان ئەنجامی دەدن .
وە ئەو فەرموودەیەش كە تێیدا هاتووە ئەبێ‌ ژنان ڕانیان بلكێنن بە سكیانەوە ، و لەو كردارە وەكو پیاوان نین ، ئەو فەرموودەیەكی ( مرسل ) ـە و هیچ بەڵگەیەكی تێدا نیە ( واتە : ضعيف ) ـە

بەڵام سەبارەت بەوەی كە لە پێشەوا ( أحمد ) لە " مسائل " ـەكانی ( عبدالله ) ـی كوڕی : ل 71 ) لەوەوە لە ( ابن عمر ) ـەوە رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە ، كە فەرمانی كردبێت بە خێزانەكانی چـوارمشقی دانیشن لـە نوێژەكانیان ، ئــەو ڕیوایەتە نـەسەلمێنراوە ، و جێگیر نەبووە لێَیەوە ، چونكە ( عبدالله ) ـی كوڕی ( العمری ) ی تێدایە ، و ( ضعيف ) ـە .

وە پێشـەوا ( البخـاری ) لـە ( التاریـخ الصغیر : ص 95 ) بـە سـەنـەدێـكی ( صحیح ) لــە ( أم الـدردا‌ء) ـەوە بۆمـان دەگێڕێتەوە كە : " أنهـا كانت تجلس في صلاتها جِلْسَة الرجـل وكانت فقيهة " ، واتـە : لـەكاتی نوێـژدا وەكو پیاوان دادەنیشت ، و زاناش بووە لە فیقهدا .

وە زاناى پایەبەرز الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ:
هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان نوێژى ئافرەت و نوێژى پیاودا ، ئەوەى کە هەندێ لە زانایانى فقهـ باسیان کردوە هیچ بەڵگەیەکى لەسەر نیە ، وە پێغەمبەرى خوا کە دەفەرموێ : (صَلُّوا كَمَا رَأَيْتُمُونِي أُصَلِّي) واتە : نوێژ بكەن هەروەكو چۆن منتان بینیوە نوێژ دەكەم .
ئەمە ژن و پیاویش دەگرێتەوە ، و ئەحکامەکانى شەریعەتى ئیسلام بۆ ژن و پیاویشە ، ئیللا مەگەر بەڵگەیەک هەبێ تایبەتى بکات ، بۆیە لە ڕێباز و سوننەتى پێغەمبەرە کە ژنیش وەکو پیاوان نوێژ دەکەن لە چۆنێتى ڕکوع و سوجدە و قورئان خوێندن و دانانى دەست لەسەر سنگ کە ئەمە باشتر و چاکترە .

سەردان: ٤,٠١٩ بەش: چۆنێتى نوێژ