جوڵه‌ى كه‌م دروست ورێگه‌پێدراوه له‌نێو نوێژدا بۆ پێویستى، وه‌كو كردنه‌وه‌ى ده‌رگا له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى دایكه عائیشه: " أن النبي - ﷺ - فتح لها وأتم صلاته " رواه أبوداود والترمذي والنسائي.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - ده‌رگاى بۆ كردۆته‌وه‌و نوێژه‌كه‌شی ته‌واو كردووه.
هه‌روه‌ها دروسته منداڵ هه‌ڵگرتن له نوێژدا وه‌كو هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - ئومامه‌ى كچى زه‌ینه‌بی هه‌ڵگرتووه و له‌نوێژیشدا بوو. رواه أحمد والنسائی.
هه‌روه‌ها دروسته مار و دووپشك بكوژیت ئه‌گه‌ر له‌پێشه‌وه‌ت بوو، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه: عن أبی هریـره - رضي الله عنه - " أن رسول الله - ﷺ - أمر بقتل الأسودين في الصلاة " رواه النسائي.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - فه‌رمانى كردووه به كوشتنى مار و دووپشك له نوێژدا.
هه‌روه‌ها دروسته قورئان ڕاست بكاته‌وه بۆ ئیمامه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر لێى تێك چوو، وه بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر موصحه‌ف قورئان بخوێنێت له نوێژدا.
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي