ئافرەتى دوو گیان کە نەتوانێ کڕنوش و سەژدە بەرێت چۆن نوێژ بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتى دوو گیان کە نەتوانێ کڕنوش و سەژدە بەرێت چۆن نوێژ بکات؟
پرسیار:

من ئافرەتێکی دوو گیانم و ناتوانم بەتەواوی کڕنوش و سەژدە ببەم چونکە زەحمەتە لەسەرم ، ئایا بەدانیشتنەوە نوێژ بکەم لەکاتێکدا زۆر جار دەتوانم بەپێوە نوێژ بکەم ؟
چ ڕێگەیەک چاکە بۆ نوێژ کردن بەدانیشتنەوە لەسەر کورسی یاخود لەسەر ئەڕز ؟
ئایا بەپێوە نوێژ بکەم و لەکاتی چوونە کڕنوش و سەژدەدا لەسەر کورسی دانیشم ؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
قاعیدەی شەرعی لەبارەی نوێژی کەسێک کەنەخۆشە بەو شێوەیەیە کە دەبێ و واجبە لەسەری ئەو ئەڕکان و واجباتانەی نوێژ جێ بەجێ بکات کەتوانای هەیە و دەتوانێ بەجێیان بێنێ ، وەئەوانەشی کەناتوانێ لەسەری لادەچێت .
وە بێگومان چەندین بەڵگەی قۆرئان وسوننەتمان هەیە لەم بارەیە ، لەوانە : ( فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) التغابن/16 .
واتە : تەقوای خودا بکەن وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن بەپێی توانا .
وەهەروەها : ( لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلا وُسْعَهَا ) البقرة/286 . واتە : خودا تەکلیفی شتێک لەهیچ کەسێک ناکات کەلەتوانایدا نەبێت .
وەپێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( إِذَا أَمَرْتُكُمْ بِأَمْرٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) رواه البخاري (7288) ومسلم (1337) .
واتە : کاتێ فەرمانم بەشتێک پێتان کرد ئەوەندەی ئەنجام بدەن کەلەتواناتاندا هەیە .
وە عیمڕانی کوڕی حوصەین رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ دەڵێت : من نەخۆشی مایەسیریم بوو ، پرسیارم کرد لە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، پێی فەرمووم : (صَلِّ قَائِمًا ، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا ، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ ). رواه البخاري (1117).
واتە : بەپێوە نوێژ بکە ، گەر نەت توانی بەدانیشتنەوە ، خۆ ئەگەر ئەوەشت نەتوانی بەپاڵ کەوتنەوە .

هەر بۆیە گەر دەتوانی بەپێوە نوێژ بکەیت ، ئەوا واجبە لەسەرت بەپێوە نوێژەکەت بیکەیت ، پاشان ئەگەر نەتوانی یاخود ڕاوەستان لەسەرت قورس بوو ئەوا دادەنیشیت .

وەدروسته لەسەر کوسی یاخود ئەڕز دابنیشیت بەو شێوازەی کەدەنگوجێ بۆت و ئاسان ترە بۆت .
بەڵام باشتر وایە لەسەر ئەڕز دابنیشیت ؛ چونکە سوننەتە مرۆڤ بەچوار مشقی دابنیشێت لەو کاتانەی گە جێی ڕاوەستان و کڕنوش بردنە ، وحەتمەن ئەمەش لەسەر کورسی ئەنجام نادرێت .

وە زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - دەفەرموێ :
گەر ناتوانێت بەپێوە نوێژ بکات ، ئەوا باشتر وایە بەچوار مشقی دابنیشێت لەو کاتانەی کە جێی ڕاوەستان و کڕنوش بردنە . اهـ رسالة " طهارة المريض وصلاته " .
جا ئەم چوار مشقی دانیشتنە واجب نی یە ، بۆیه بۆی هەیە هەرچۆن پێی خۆش بێت دابنیشێت ؛ چونکە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا ) واتە : خۆ ئەگەر نەتوانی بەپێوە نوێژ بکەیت ئەوا بەپاڵ کەوتنەوە نوێژ بکە.
جا لێرەدا چونیەتی دانیشنەکەی ڕوون نەکردووەتەوە . "الشرح الممتع" (4/462) .

خۆ ئەگەر کڕنوش و سەژدە بردن لەسەر قورس بوو ، ئەوا بەئیشارەت کڕنوش و سەژدە دەبەیت و هەندێ پشتت دادەچەمێنی ، و بۆ سەژدەکە زیاتر پشت دادەچەمێنیت لەچاو کڕنوش بردن .

جا ئەگەر دەتوانی پێوە نوێژ بکەیت ئەوا بەپێوە ئیشارەت دەکەیت بۆ کڕنوش ، وبۆ سەژدەکەش بەدانیشتنەوە ؛ چونکە ڕاوەستان نزیک ترە لەکڕنوش بردنەوە ، وەهەروەها دانیشتن نزیک ترە لەسەژدەوە .

وە زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله - دەفەرموێ :
هەر کەسێک توانی بەپێوە ڕاوەستێت و لەهەمان کاتدا نەیتوانی کڕنوش و سەژدە بەرێت ، ئەوا بەپێوە ڕاوەستانی لەسەر لا ناچێ ، بەڵکو بەپێوە نوێژ دەکات و لەکاتی کڕنوش بردندا ئیشارەت دەکات و هەندێ خۆی دادەچەمێنێت ، پاشان داندەنیشێت و بەئیشارەت سەژدە دەبات... ، وە بۆ سەژدەکە زیاتر پشت دادەچەمێنیت لەچاو کڕنوش بردن ، خۆ ئەگەر تەنها نەیدەتوانی سەژدە بەرێت ، ئەوا کڕنوش دەبات و بەئیشارەت سەژدەکە دەبات .

وەهەر کاتێ کەسی نەخۆش لەکاتی نوێژ کردندا توانای بۆ گەڕایەە و دەیتوانی کڕنوش و سەژدە بەرێت ، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی تواناکەی بۆ گەڕاوەتەوە و لەوێوە نوێژەکەی دەس پێدەکاتەوە . "أحكام صلاة المريض وطهارته" .

وە زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - دەفەرموێ :
هەر کەسێک نەیدەتوانی کڕنوش بەرێت ئەوا بەئیشارەت کڕنوشەکەی دەبات لەکاتێکد کەبەپێوەیە ،
وە هەر کەسێک نەیدەتوانی سەژدە بەرێت ئەوا سەژدەکەی بەئیشارەت دەبات لەکاتێکد کەدانیشتووە اهـ الشرح الممتع (4/475) .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٨٠٤ بەش: چۆنێتى نوێژ