ئەو شتانە چین کە هه‌ر كه‌سێك بیانكات ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو شتانە چین کە هه‌ر كه‌سێك بیانكات ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ؟

به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانى نوێژ ئه‌و شتانه‌ن كه‌ هه‌ركه‌سێك بیانكات ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێت دوباره‌ نوێژ بكاته‌وه‌، ئه‌مانه‌ن:
1- قسه‌ كردن به‌ئه‌نقه‌ست و به‌ئاگاییه‌وه‌ : له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: "إِنَّ هَذِهِ الصَّلَاةَ لَا يَصْلُحُ فِيهَا شَيْءٌ مِنْ كَلَامِ النَّاسِ، إِنَّمَا هُوَ التَّسْبِيحُ وَالتَّكْبِيرُ وَقِرَاءَةُ الْقُرْآنِ". رواه مسلم. واته‌: ئه‌م نوێژه‌ هیچ قسه‌یه‌كى مرۆڤى تێدا دروست نیه‌ و به‌ڵكو بریتیه‌ له‌ ته‌سبیح و ته‌كبیر و قورئان خوێندن.
2- پێكه‌نین: پێشه‌وا ابن المنذر رحمه الله ده‌ڵێت: " زانایان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێكه‌نین نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ".
3- به‌ئه‌نقه‌ست شت خواردن: به‌هه‌مان شێوه‌ پێشه‌وا ابن المنذر رحمه الله یه‌كده‌نگى زانایانى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هێناوه‌ وگێڕاویه‌تیه‌وه‌.
4- به‌ئه‌نقه‌ست شت خواردنه‌وه‌ له‌نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا: به‌هه‌مان شێوه‌ پێشه‌وا ابن المنذر رحمه الله یه‌كده‌نگى زانایانى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هێناوه‌ وگێڕاویه‌تیه‌وه‌.
5- به‌ئه‌نقه‌ست ده‌رخستن و ده‌ركه‌وتنى عه‌وره‌ت: چونكه‌ داپۆشینى عه‌وره‌ت یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانى دروستێتى نوێژ.
6- به‌ئه‌نقه‌ست ڕوو وه‌رگێرانێكى زۆر له‌قیبله‌ (ڕووكردن به‌ملاولادا): چونكه‌ ڕووكردنه‌ قیبله‌ له‌ مه‌رجه‌كانى دروستێتى نوێژه‌.
7- ده‌ستنوێژ شكان: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " لا يقبل الله صلاة أحدكم إذا أحدث حتى يتوضأ " متفق علیه‌. واته‌: خواى گه‌وره‌ نوێژى یه‌كێكتان وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژى شكا هه‌تا ده‌ستنوێژ نه‌گرێته‌وه‌.
8- كار وجوڵه‌یه‌كى زۆر كه‌په‌یوه‌ندى به‌نوێژه‌وه‌ نه‌بێت.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٣,٥١٧ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ