حوکمی ڕۆیشتن بەبەردەمی نوێژخوێندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆیشتن بەبەردەمی نوێژخوێندا
پرسیار:

حوكمى رۆیشتن بە بەردەمى نوێژخوێندا چییە لە مزگەوتى حەرام ئیتر نوێژەكە فەرز بێت یان سوننەت مەئموم بێت یان بەتەنها نوێژ بكات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

رۆیشتن بەبەردەم مەئمومدا ئاساییە وهیچی تێدا نییە لەمزگەوتى حەرامدا بێت یان جگە لەو، چونكە ابن عباس رضي الله عنه  هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا لە مینادا و لەوكاتەدا نوێژى دەكرد بەبێ رووكردنە دیوار و ئەویش بەنێو ریزەكاندا تێپەڕى و بەسوراى گوێدرێژێكەوە و كەس ئینكارى لێ نەكرد(١).

بەڵام ئەگەر نوێژخوێنەكە ئیمام بوو یان بەتەنها نوێژى دەكرد ئەوا دروست نییە بەبەردەمیدا برۆیت ئیتر لە مزگەوتى حەرام بێت یان شوێنى تر لەبەر گشتێتى بەڵگەكان، وهیچ بەڵگەیەك نییە كە مەككە تایبەت بكات یان مزگەوتى حەرام و بڵێت ئاساییە بەبەردەم نوێژخوێندا بڕۆیت و زیانى نییە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري في العلم باب 19 متى يصح سماع الصغير (76) وفي مواضع أخرى، ومسلم في الصلاة باب 47 سترة المصلى 1/361 ح 354 (504).

سەردان: ٢,٧١١ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ