بوونى جگەرە لە گیرفاندا لە کاتى نوێژ کردندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بوونى جگەرە لە گیرفاندا لە کاتى نوێژ کردندا
پرسیار:

ئایا حوکمی نوێژى کەسێک چی یە بیری بچێت یاخود بێ بیرچوون جگەرە لەناو گیرفانی دا بێت لە کاتى نوێژ کردندا؟ 

جگەرە یەکێکە لەو حەرام کراوانەی کەوا زیان ئەگەیەنێت بە مرۆڤ ، چونکە ئەمە لەو شتە پیسانەیە کەوا خوا حەرامی کردووە ، و هەروەها گشت ئەو شتانەی کەوا سەرخۆشکەرن لە هەموو جۆرەکانی "خمر" مەشڕوب کەوا زیانێکی زۆری تیایە ،  وە ئەو جۆرە گیایەی کەوا ناسراوە لەناو یەمەنیەکاندا کەناوی (قات)ه حەرامن ، چونکە زەرەرو زیانی زۆری تیایە ، ئەمەش زۆربەی زانایان کەوا بە حەڕامیان داناوە ،  جگەرەش کەوا پیسیەکی زۆری تیایە وە زیانی زۆری هەیە ، بۆیە کێشان و فرۆشتن و کڕین و فرۆشتن پێی دروست نیە ، خوای پەروەرگار لە قورئاندا فەرمویەتی : ( يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ) [المائدة: 4] 
واتا: ئەی پێغەمبەر پڕسیارت لێ ئەکەن چی بۆیان حەڵال و دروستە ، تۆش پێیان بڵێ کەوا ئەوانەی پاکن بۆیان حەڵال کراوە . 
بۆیە خوای گەورە ئەوەی کەوا پیسە حەڕامی کردوە لەسەرمان ، جگەرەش لە شتەپاکەکان نیە ، بەڵکو پیسە و بۆنی ناخۆشە ، زیانی زۆری هەیە ، وە هۆکارێکە بۆ مردن بە جەڵتە ، وە هۆکارێکە بۆ زۆربەی نەخۆشی یەکان کەوا دکتۆرەکان باسیان کردووە ، لەوانەش نەخۆشی سەرەتان : کەواتە زیانی زۆرە ، وەپیسە ، کڕین و فرۆشت و بازرگانی کردن پێی حەڕامە ، بەڵام نوێژ بکەیت و جگەرەش لە گیرفانت بێت ، هیچ زەرەر لە نوێژەکە نادات ، وە نوێژەکەش دروستە ، چونکە خودی جگەرەکە پیس نیە و بێ نوێژ نیە ، بەڵام حەرامە وە تاوانە هەروەکوو باسمان کرد ،  بەڵام گەر کەسێک نوێژی کرد جگەرەش لە گیرفانی دا بوو جا لەبیری چوو کەوا لە گیرفانی یەتی یاخود هەر خۆی خستبویە گیرفانی ، ئەوا نوێژەکەی دروستە ، بەڵام واجبە لەسەری کەوا جگەرەکە لەناو بدات ، وە خۆی لێ بپارێزێت ، وە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لای خوای گەورە لەوەی کەوا پێشتر لەسەری بوە .

وەڵامى زانایای پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
بەرنامەی نور علی الدرب کاسێتی ژمارە ٥۲ 

سەردان: ٢,٠٠٥ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ