کەسێک وەسوەسەی زۆر بۆ دێت و بە تایبەت لە ناو نوێژدا چی بکات بۆ ئەوەی رزگاری بێت لەو وەسوەسانە ؟
پێویستە پەنا بگرێت بە خوای گەورە لە شەیتان و خۆی بە دوور بگرێت لە وەسوەسه و بیری بخاتە لای نوێژەکەی بەو جۆره إن شاء الله سەلامەت دەبێت و رزگاری دەبێت لە وەسوەسە ، خوای گەورە دەفەرموێت :- (وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ۚ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) ( الآعراف : 200 ) واتە : وه ئهگهر لهلایهن شهیتانیشهوه شهیتان وهسوهسهیهكی بۆ دروست كردى یان توڕهى كردى ئهوا پهنا بگره به خوای گهورهو (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بكه ، به دڵنیایى خوای گهوره زۆر بیسهرهو وهڵامت ئهداتهوه، وه زۆر زانایهو ئاگای لێته.
کاتێک هەندێ لە هاوڵەکان لە لای پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم شكایەتی ئەوەیان کرد کە لە ناو نوێژدا وەسوەسەیان بۆ دێت فەرمووی سێ جار تف بکە لای چەپدا و سێ جار پەنا بگرە بە خوا لە شەیتان واتە سێ جار بڵێ ( اعوذ بالله من الشیطان الرجیم ) جا یەکێک لە هاوڵان کە عوسمانی کوڕی ئەبی عاص الثقفی بوو ووتی :-
ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی ئەنجامم دا بۆیە خوای گەورە رزگاری کردم لەو وەسوەسەی کە تووشم بوو بوو.
مجموع فتاوی و مقالات الشیخ ابن باز 29 / 339 )